ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئێران: بە هەموو شێوەیەك بەرپاكردنی جەنگ ڕەتدەكەینەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، ناكۆكییەكان تەنها بە گفتوگۆ و دانوستان چارەسەر دەكرێن.

عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، هەموو كات ڕێگا چارەیەك هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشە و ناكۆكییەكان ئەوەش ڕێگای گفتوگۆ و دانوستانە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی، لەو چوارچێوەیەدا ژمارەیەك دەوڵەت دەیانەوێت ڕۆڵی نێوەندگیری لە نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا بگێڕن.

عەباس موسەوی ڕوونیشیكردەوە، وەك ئێران هەڵویست و هەوڵی ئەو دەوڵەتانە بەرز دەنرخێنن، بەڵام لایەنی ئەمریكایی بەهەموو شێوەیەك نێوەندگیری ڕەتدەكاتەوە و سوورە لەسەر سیاسەتەكانی دژی تاران.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەشێكی تری لێدوانەكانیدا جەختیكردەوە، ئێران بە هەموو شێوەیەك بەرپاكردنی جەنگ ڕەتدەكاتەوە و بە ئاڕاستەی ئاڵۆزتر كردنی دۆخەكە كاری نەكردووە ، وتیشی، پێویستە ئیدارەی واشنتۆن ئەو ڕاستییە بزانێت لە كاتی بەرپابوونی جەنگ هەموو لایەنەكان زیانیان بەردەكەوێت و هیچ لایەنێك بەتەنها سەركەوتوو نابێت.

جیهان

دوایین ئاماری كۆرۆنا لە جیهاندا

خەڵك- بەشی هەواڵ
حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا، 580 هەزار كەسیان تێپەڕاند، ژمارەی تووشبوانیش گەیشتە زیاتر لە 13 ملیۆن و 400 هەزار حاڵەت.

بەپێی دوایین ئامار كە لەلایەن (وۆرڵد میتەرز)ەوە بڵاوكرایەوە، ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كە بە (كۆڤید-19) ناودەبرێت، 13 ملیۆن و 400 هەزار حاڵەتی تێپەڕاند، تائێستاش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە زیاتر لە 580 هەزار كەس گیانیانلەدەستداوە.

هەر بەپێی (وۆڵد میتەرز)، ژمارەی ئەوانەی نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە لە ناوچە جیاجیاكانی جیهان، گەیشتە زیاتر لە 7 ملیۆن و 800 هەزار كەس.

تائێستاش ویلایەتە یەكگرتووەكان و بەرازیل و هیندستان لە ڕیزی پێشەوەی ئەو وڵاتانەن كە زۆرترین حاڵەتی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركردووە، بەجۆرێك كە حاڵەتەكانی تووشبوون لە ئەمریكادا گەیشتۆتە زیاتر لە 3 ملیۆن و 500 هەزار حاڵەت و بەرازیلیش زیاتر لە ملیۆنێك و 900 هەزار حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنای تۆماركردووە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا لە مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی 2019، بۆیەكەمجار لە شاری وۆهانی هەرێمی هۆبی چینەوە دەركەوت و دواتر بە هەموو جیهاندا بڵاوبۆوە، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیش لە 11ی ئاداری ڕابردوودا كۆرۆنای وەك پەتایەكی جیهانی پۆلێن كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سەرۆكی حكومەتی تونس دەستلەكاردەكێشێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی ئاژانسی (رۆیتەرز)، ئەمڕۆ چوار شەممە ئەلیاس فەخاخ سەرۆك وەزیرانی تونس دەستلە كاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بە قەیس سەعید سەرۆكی وڵاتەكە كرد.

پێشتر (مۆزاییك ئێف ئێم) ڕایگەیاندبوو، سەرۆكی تونس لە میانی چاوپێكەوتنی لەگەڵ ڕاشد غەنوشی سەرۆكی پەرلەمان، و نورەدین تەبولی ئەمینداری گشتی یەكێتی كار، و ئەلیاس فەخاخ سەرۆكی حكومەت، داوای لە فەخام كردبوو دەستلەكاربكێشێتەوە.

داواكەی قەیس سەعید لە سەرۆكی حكومەت بۆ دەستلەكاركێشانەوە، لەكاتێكدایە كە تونسییەكان چاودێری پەرەسەندنی ئەو دۆسێیانە دەكەن كە گومانیان لەسەر لەبارەی بەرژەوەندییەكانی فەخاخ كە تایبەتن بە گرێبەستەكانی پەیوەست بەو كۆمپانیایانەی خاوەندارییان دەكات، یان پشك و سەرمایەی تێیاندا هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سعودیە، ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا 240 هەزار كەس تێدەپەڕێنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 2671 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە شانشینی عەرەبی ڕادەگەیەنێت، لەئێستاشدا ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا 240 هەزار كەس تێدەپەڕێنێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە، وەزارەتی تەندروستی سعودیە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2671 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا‌ (كۆڤید-19) تۆماركران”، ئەمەش بە ژمارەیەكی كەمتری توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو لە وڵاتەكەدا دادەنرێت.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە دەڵێت”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 42 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركران بەهۆی ڤایرۆسەكەوە، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی كۆرۆناوە لە سعودیەوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتە 2325 كەس، لەئێستاشدا كۆی گشتی ئەوانەی لە سعودیە دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بۆ 240474 حاڵەت بەرزبۆتەوە”.

هەر بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی سعودیە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 5488 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی چاكبوونەتەوە، گەیشتە 183048 كەس.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە دەڵێت، بڵاوبوونەوەی پەتاكە بەردەوامە و تائێستا هیچ ڤاكسین و چارەسەرێكی بۆ نەدۆزراوەتەوە، دەكرێت لەڕێی پیادەكردنی ڕێنماییەكانی خۆپارێزییەوە خۆت لە توشبوون بپارێزیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان