ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئێران دوو لیوای پاسداران لەسەر سنووری باشوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
فەرماندەی هێزەكانی پاسەوانی سنور لە پارێزگای كرماشان ڕایدەگەیەنێت، دوو لیوای پاسەوانی سنور لەسەر “سنوری خەسرەوی” لەگەڵ عیراق بڵاودەكرێتەوە.

ئاژانسی (فارس)ی ئێرانی لە زاری عەقید یەحیا ئیلاهی، بڵاویكردەوە، “لە ڕوانگەی ئەو هەڵسەنگاندنانەی كراون، هیچ كێشەیەكی ئەمنی و خزمەتگوزاری نییە بۆ زیارەتكاران و ئەوانەی دەیانەوێت زیارەتی كەربەلا و شوێنە پیرۆزەكان بكەن، لەڕێی مەرزی خەسرەوی (مونزیریە لە بەری عیراق)”.

بە وتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، “پاسەوانی سنور ئەركی گرنگیان لەئەستۆیە، كە خۆی لە فەراهەمكردنی ئاسایشدا دەبینێتەوە بەدرێژایی سنورەكان لەگەڵ عیراق، كە درێژەییەكەی دەگاتە 430 كیلۆمەتر”، بڵاوەپێكردنی دوو لیواشی لە سنورەكانی خەسرەوی ڕاگەیاند.

یەحیا ئیلاهی دەڵێت: “ئاسایش بەرقەرارە لەسەر سنورەكانی نێوان ئێران و عیراق، هیچ هەڕەشەیەكی ئەمنی لەئارادا نییە، بەڵام بڵاوكردنەوەی ئەو دوو لیوایەی پاسەوانی سنور، وەك ئامادەكاریی و بەئاگابوونە”.

ئابوری

ڕەفتارەكانی ئەردۆغان توركیای ڕووبەڕووی كورتهێنانی بودجە كردووەتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

حكومەتی توركیا هەوڵدەدات 17 ملیار دۆلار لە یەدەگی دراوی بیانی بانكی ناوەندی بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە بەكاربهێنێت.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، حكومەتی ئەنقەرە ماوەی چەند مانگێكە كار لەسەر دانانی پلانێك دەكات بۆ ئەوەی 100 ملیار لیرە كە دەكاتە 17 ملیار ‌و 100 ملیۆن دۆلار، لە هەژماری بانكی ناوەندییەوە بگوازێتەوە بۆسەر هەژمارێكی تایبەتی وەزارەتی گەنجینە ‌و دارایی توركیا.

ئاژانسەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو، تائێستا بڕیاری كۆتایی لەسەر گواستنەوەی ئەو پارەیە نەدراوە‌ و وەزارەتی گەنجینە‌ و بانكی ناوەندیش هیچ زانیارییەكیان نەدركاندووە، بەڵام حكومەتی توركیا سورە لەسەر گواستنەوەی ئەو پارەیە بۆ ئەوەی لە پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجەی ئەمساڵدا بەكاری بهێنێت.

ئەوە لەكاتێكدایە كە پەرلەمانی توركیا لە مانگی تەمووزدا یاسایەكی پەسەندكرد، كە ڕێگە بە حكومەت دەدات بەشێك لە یەدەگی دراوی بیانی بانكی ناوەندی وڵاتەكەی بۆ وەزارەتی گەنجینە‌و دارایی بگوازێتەوە.

بەگوێرەی داتاكان، لەماوەی 9 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا كورتهێنانی بودجەی توركیا گەیشتووەتە 85 ملیار ‌و 500 ملیۆن لیرە ‌و پێشبینی دەكرێت تاكۆتایی ئەمساڵ بگاتە 125 ملیار لیرە.

بە بۆچوونی چاودێرانی بواری ئابووری و دارایی، كورتهێنانی بودجەی گشتی توركیا بەشێكی زۆری پەیوەندی هەیە بەو ڕەفتارانەی كە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا دەیكات، بە كڕینی چەك و لەشكركێشییەكانی بۆ وڵاتانی دراوسێی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ڕوسیا: سوپای سوریا لەسەر سنوور بڵاودەكرێتەوە
ئەمریكا: هەسەدە لە ناوچەی ئاگربەست كشاوەتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
جێگری سەرۆكی ئەمریكا پابەندبوونی شەڕڤانە كوردەكان بە بڕیاری ئاگربەست دووپاتدەكاتەوە و ڕوسیاش دەڵێت: “سوپای سوریا لەسەر سنوور بڵاودەكرێتەوە”.

مایك پێنس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا لە وتەیەكیدا لە دامەزراوەی كەلەپووری لە واشنتن ڕایگەیاند، كە لەلایەن فەرماندەی یەكینەكانی پاراستنی گەل-ی كوردییەوە نامەیەكمان بەدەست گەیشتووە و تێیدا هاتووە، كە سەرجەم هێزەكانیان لە ناوچەی ئاگربەست كشاندۆتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، تاوەكو گەیشتنم بۆ ئێرە پەیوەندیم هەبووە لەگەڵ تیمی گفتوگۆكان لەگەڵ هەردوو لایەنی كوردی و توركیی تاوەكو بگەینە ڕێككەوتنێك بۆ ئەوەی ئاگربەستی هەمیشەیی ڕابگەیەنین و بۆ ئەوە گەشبینین، كە بەم زووانە ئەوە ڕابگەیەنرێت.

جەختیشی كردەوە، كە گفتوگۆكان بەردەوامن.

لای خۆشیەوە، وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە سوپای سوریا لەسەر سنوورەكانی توركیا بڵاودەكرێنەوە و 15 خاڵی چاودێری دادەنێن بە درێژایی سنوورەكە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە لەگەڵ ئەوەنین ناوچەی ئارام لە باكووری سوریا دروست بكرێت لەژێر چاودێری نێودەوڵەتی.

جەختیشی كردۆتەوە، كە “بەهیچ شێوەیەك توركیا ناچێتە ناو كۆبانێ‌ و مەنبج” ئەمە سەرەڕای ئەوەی قامیشلۆ و ناوچە كوردیەكانی دیكە بەدەركراون لە ڕێككەوتنەكە و ناوچەی ئارام نێوان سەرێكانی و گرێ‌ سپی دەگرێتەوە.

بەپێی ئەو نەخشەیەی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا بڵاویكردۆتەوە، ئەو خاڵە چاودێریانەی سوپای سوریا دەكەونە دەرەوەی ناوچەی ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا.

لە ئێستادا وڵاتانی ئەوروپا لە گفتوگۆدان لەسەر پڕۆژەیەكی ئەڵمانیا بۆ دروست كردنی ناوچەی ئارام لە باكووری سوریا، كە توركیا لێی بكرێتە دەرەوە و لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە سەرپەرشتی بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

دوای ڕێككەوتنی پۆتین و ئەردۆغان پێگەی كورد چی دەبێت؟

خەڵك – بەشی هەواڵ
مامۆستایەكی زانكۆ لە فەڕەنسا ڕایدەگەیەنێت، داهاتووی كورد لە سوریادا بەو شێوە دراماتیكیە نیە، كە میدیای كوردی باسی دەكات، لە داهاتوودا كورد پێگەیەكی تایبەتی دەبێت، دەشڵێت: “هێزەكانی سوریای دیموكرات تێكەڵ بە سوپای دەوڵەت دەبن”.

عادل باخەوان، مامۆستای زانكۆی فەڕەنسا و چاودێری سیاسی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، داهاتووی كورد لە سوریادا بەو شێوە دراماتیكیە نیە، كە میدیای كوردی باسی دەكات، ئەوەی لە ئێستا و لەژیر چاودێری پیاوە بە‌هێزەكەدا (ڤلادیمیر پوتین) ئامادە دەكرێت داهاتووی سوریایە، كە لەنێو ئەو داهاتووەدا كورد پێگەیەكی تایبەتی دەبێت.

دەشڵێت: “هێزەكانی سوریای دیموكرات تێكەڵ بە سوپای دەوڵەت دەبن و ژیانیان بۆ دابین دەكرێت و بۆ ئەمەش میكانیزمێكی چاودێری تایبەت لەلایەن ڕوسەكانەوە دادەنرێت و لە پشت كەوالیسەكانەوە پەیوەندی لەنێوان ئەنقەرە و دیمەشقدا دروست بووە و بە نافەرمی یەكتری دەبینن و سەرقاڵی ئامادەكردنی بەیەكگەشتنی فەرمی هەردوو لایەنن بە ئەردۆگان و ئەسەدیشەوە”.

ڕاشیگەیاندووە، ڕێككەوتنی توركیا و سوریا، ڕاستەوخۆ دەبێت بە سەرەتای ئاشبەتاڵی ئەو شتەی، كە ناونرابوو شۆڕشی سوری، ئەمەش یەكسانە بە كۆتاییهاتنی خەونی سوریایەكی دیموكرات یان سوریای برایانی موسڵمان، بەشێكی زۆر لە شیكاریە فەڕەنسیەكان بەم ئاڕاستەیەدا دەڕۆن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لەم قۆناغە نوێیەدا ئەسەد دەخرێتە ژێر چاودێری ڕاستەوخۆی كۆمەڵێك میكانیزمەوە، كە مۆسكۆ وەك ئەندازیاری یەكەم و بەپرس و ڕا لەگەڵ توركیا و ئێران و ئەمریكا و ئەوروپادا دایاندەڕێژێت، لێرەوە زەمەنێكی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەستپێدەكات، كە ئێمە ناویدەنێین (زەمەنی پوتین) لەنێو ئەم زەمەنە نوێیەدا دەرفەتێكی باش هەیە بۆئەوەی كورد لە چەند پانتاییەكدا وەك ئەكتەرێكی مامناوەندی ڕۆڵی گرنگ نەك سەرەكی، ببینێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان