ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

لە سلێمانی سەبارەت بە بەنزین ڕوونكردنەوەیەك بڵاوكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕوونكردنەوەیەك دەربارەی كوالێتی بەنزین و كاریگەرییەكانی لەسەر ژینگە بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئەو جۆرە دەنگۆیانەی لەلایەن كەسانی نەشارەزاوە بڵاودەكرێنەوە هاووڵاتیان تووشی شڵەژان و دڵەڕاوكێ‌ دەكات.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ئاماژەی بەوەكردووە، لە سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین بەردەوام پشكنین دەكرێت بۆ وێستگەكانی سووتەمەنی و چەندینیان داخراون و چەندینی دیكەیان غەرامە كراون بەهۆی پابەند نەبوونیان بە خەسڵەتە ڕێگەپێدراوەكان و لە مەرزی باشماخیشەوە بەردەوام پشكنین بۆ نەوت و گاز و بەنزین دەكرێت و ئەوەی لەگەڵ خەسڵەتەكان یەكانگیر نەبێت دەگەڕێنرێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، دەوترێت لە جیهاندا تەنها بەنزین و بەرهەمە نەوتیەكان لە پاڵێوگەكان بەرهەم دەهێنرێت و ناكرێت بە تێكەڵكردن بەرهەم بهێنرێت، بەڵام ئەوەش زانستی نییە و چەندین ڕێگە هەیە بۆ بەرهەمهێنانی.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تێكەڵ كردن لە هەرێمی كوردستان تەنها یەك جۆرە و یەك مۆدێلە ئیتر نازانین بۆ ئەبێت بەنزینی سلێمانی خراپ بێت و هۆكاری نەخۆشی شێرپەنجە بێت و لە هەولێر و دهۆك بەنزین و هەوا پاك و ژینگە تەندروست بێت؟

ئابوری

ڕۆژی 25 ئەیلول پارەكەی بەغدا دەگاتە هەرێم
دوای گەیشتنی 320 ملیارەكەی بەغدا دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە 25ی ئەیلول حكومەتی ناوەند ئەو بڕ پارەیە ڕەوانەی هەرێم بكات كە وەك مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەسەری ڕێككەوتوون.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو بەغدا مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران كە بڕەكەی 320 ملیار دینارە، ڕەوانەی هەرێم بكات، لە هەرێمیش ڕۆژی دوو شەممە دەست بەدابەشكردنی مووچە بكرێت.

هاوكات، هێڤیدار ئەحمەد جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكردووە،”هەفتەی داهاتوو حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی نوێی مووچە ڕادەگەیەنێت. حكومەت داهاتی ئامادەكردووە و ئەوەی عیراقیش دێت”.

سەبارەت بە چۆنیەتی دابەشكردنی مووچە، هێڤیدار ئەحمەد، ڕایگەیاندووە “ئەوەی حكومەت ڕایگەیاندووە و ئەوەشی سەرۆكی حكومەت باسی كردووە بەپێی داهات مووچە دابەشدەكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ماددەیەك لە بودجە دەربارەی دەرماڵە و میلاكی فەرمانبەران زیاد دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

ژمارەیەك پەڕلەمانتاری عیراق پێشنیاریان بۆ زیادكردنی ماددەیەكی دوو بڕگەیی لە بودجەدا لە بەرژەوەندی فەرمانبەران و هێزە سەربازییەكان كردووە.

بەپێی یاداشتێك، كە واژۆی ژمارەیەك پەڕلەمانتاری لەسەرە و هودا سەجاد، پەڕلەمانتاری عیراقی بەرزی كردۆتەوە بۆ سەرۆكایەتی پەڕلەمان، داوا كراوە ماددیەك بۆ پڕۆژە یاسای بودجە زیاد بكرێت سەبارەت بە فەرمانبەرانی گرێبەست و مامۆستایانی وانەبێژ و بریندارانی هێزە سەربازییەكان.

بەپێی یاداشتەكە، كە دەست (خەڵك) كەوتووە، داوا كراوە بڕیاری ژمارە 315ی حكومەتی عیراق بخرێتە ناو پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵ (2020)، كە تێیدا حكومەت پابەند دەكرێت بە جێبەجێ كردنی ئەو بڕیارەی خۆی بۆ دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست و مامۆستایانی وانەبێژ و كارمەندانی كرێی ڕۆژانە و وەزارەتی دارایی پارەی پێویستی بۆ تەرخان بكات.

هەر لە یاداشتەكەدا هاتووە، “سەرجەم بریندارەان و پەككەوتووانی سەر بە وەزارەتی بەرگری دەرماڵەی ناوچە گەرمەكان (ناوچە شەڕەكان)یان بۆ هەژمار بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

گوزەران و ژیانی كرێكاران لە دۆخێكی خراپدایە

خەڵك-ئارام سەردار
لقی هەولێری سەندیكاكانی كرێكارانی كوردستان هۆشداری لە دۆخی خراپی كرێكاران دەدات و ڕایدەگەیەنێت، كە 4 كرێكار گیانیان لەدەستداوە.

حەسەن ڕەمەزان، وتەبێژی لقی هەولێری سەندیكاكانی كرێكارانی كوردستان بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەداخەوە لەماوەی ۹ مانگی ڕابردوو، ٤ كرێكار لەسەر كارەكانیان و لەكاتی كاركردن گیانیان لەدەستداوە.

دەشڵێت: “بەشێك لەهۆكارەكانی گیان لەدەستدانی كرێكاران و برینداربوونیان ئەوەیە كرێكاران پابەندی سەلامەتی خۆپارێزی و ڕێنماییەكان نابن لەسەر كارەكانیان”.

وتیشی، “بەداخەوە بەهۆی كۆرۆنا چەند مانگێك كەرەنتینە بوو و زۆربەی كار و پڕۆژەكانیش وەستان، بۆیە كرێكاران لەدۆخێكی داراییان خراپدان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان