ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“ئالودەبوون بە ماددەی هۆشبەر زیادی كردووە”
ئاسایش 13 كەس لەسەر بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ

لەماوەی تەنیا یەك هەفتەدا، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی 13 كەس، بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر، ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوێك، كە لەلایەن بەرێوبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانییەوە بڵاوكراوەتەوە، “لەماوەی یەك هەفتەدا 13 كەس بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیكران و 7 لەو تۆمەتبارانە لە چەمچەماڵ دەستگیركراون و 6 كەسەكەی تریان لەبازگەی سەنگاو دەستگیركراون”.

ئاشكراشی كردووە، كە لەكاتی دەستگیركردنیاندا بڕی 16 گرام شیشە و كۆمەڵیك توتن و چەندین كەرەستەی دیكەی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەریان پێ بووە، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 14ی هۆشبەر، بەندن.

هەر لەڕاگەیانراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانیدا هاتووە، “هەرچەندە بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕووی لەزیاد بوون كردووە، بەڵام دڵنیایی تەواو دەدەین بەهاووڵاتیان، كە بەردەوام دەبین لەڕێگری كردن و بڵاوبوونەوەی زیاتری دیاردەی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر”.

کوردستان

تەندروستی هەولێر: قەدەغەی هاتووچۆ ژمارەی تووشبووانی كەمكردەوە


خەڵك- ئارام سەردار
بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی ھەولێر ڕایدەگەیەنێت، قەدەغەی ھاتووچۆ لە هەولێر لەچەند ڕۆژی ڕابردوو ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنای كەمكردەوە، ئەمەش وایكرد تا ڕادەیەك بارودۆخی تەندروستی لە پارێزگای ھەولێر جێگیر بێت، پابەندی هاووڵاتیانیش زیاتر دۆخەكە جێگیردەكات.

دلۆڤان محەمەد، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی ھەولێر لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، قەدەغەی ھاتووچۆ باشترین ڕێكار بوو بۆ كەمكردنەوەی حاڵەتەكانی تووشبووان، بۆیە قەدەغەی ھاتووچۆ لە هەولێر لەچەند ڕۆژی ڕابردوو ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنای كەمكردەوە.

دەشڵێت: “داوایان لە ژووری ئۆپەڕاسیۆنەكان كردووە ئەگەر قەدەغەی تەواوی هاتووچۆش بەردەوام نەبێت بەهۆی گوزەرانی خەڵك، بەڵام لە شەواندا قەدەغەی ھاتووچۆ ھەبێت و ڕێكارەكان تووند بكرین بۆ ئەوەی بارودۆخەكە بە جێگیری بمێنێتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ٦ی ئادار تاوەكو ۱۹ی ئایاری ۲۰۲۰، تەنها ۲۱۲ نەخۆش تۆماركرابوو، لەماوەی ۸۰ ڕۆژ نزیكەی ڕۆژانە ۳ كەس تووش دەبوو لەو كاتەدا بەڵام لەماوەی ئێستا هەزار و ۳٦۰ نەخۆش تووشبووە لەماوەی ٤٤ ڕۆژ لەدوای ۱۹ی ئایار، واتە ڕۆژانە نزیكەی ۳۱ كەس تووشبوون، حاڵەتەكانی مردنیش لە ۲۱۲ تووشبوو یەك حاڵەت مردن هەبوو، بەڵام ئێستا ۲۸ حاڵەتی مردن هەیە، واتە ڕێژەی مردنیش زیادی كردوە.

وتیشی، “تاوەكو ۱۹ئایار ۳۲هەزار پشكنین ئەنجامدرابوو، واتە ڕۆژانە نزیكەی ٤۰۰ پشكنین لە ۲۰۰ پشكنین یەك حاڵەت تۆمار دەكرا بەڵام ئێستا ڕۆژانە ۷۲۲ پشكنین ئەنجام دەدرێت لە ۲۰۰ پشكنین ۸ حاڵەت تۆماردەكرێت، بۆیە ئێستا بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆ لەدوو ڕۆژی ڕابردوو زۆر كەم بۆتەوە، ئەنجامەكەش لەڕۆژانی داهاتوو كەمتر دەبێت.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە دهۆك 11 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ئاشكرای دەكات، كە 11 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ شەممە، 11 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ بەتەواوی چارەسەر بوون و گەڕانەوە ماڵەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو نەخۆشانە هەموو پشكنینەكانیان بۆ ئەنجامدرا و دەركەوت بەتەواوی چاكبوونەوە و سەلامەت، بۆیە نەخۆشخانەیان جێهێشت.

ئاشكراشی كردووە، تاوەكو ئێستا 155 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 31 كەسیش لەژێر چارەسەری پزیشكی لە نەخۆشخانە ماون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزیرێكی گۆڕان: كۆدەنگی لەسەر چاكسازی هەیە و عەدالەتیش دەچەسپێت


خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری بازرگانی حكومەتی هەرێم لە پشكی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، یاسای چاكسازی خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەم جارە كۆدەنگی لەسەر چاكسازی هەیە و عەدالەتیش دەچەسپێت، دەشڵێت: “خەڵكێكی زۆر بە ناشایستەیی خانەنشین بوون و هەموو ئەوانە و بندیوار و دوو مووچەییش كۆتاییان دێت”.

كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی حكومەتی هەرێم بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاندووە، جێبەجێكرنی یاسای چاكسازی جێگەی خۆی دەگرێت، بەوەی كە بەدیهێنانی عەدالەتە لەنێو فەرمانبەراندا و ئەوانەیشی بە ناحەق سوودمەند بوون لادەبرێن.

دەشڵێت: “ئەم جارە كۆدەنگی لەسەر چاكسازی هەیە و عەدالەتیش دەچەسپێت و بەهۆی چاكسازییەوە داهاتێكی زۆریش بۆ حكومەت دەگەڕێتەوە، چونكە خەڵكێكی زۆر بە ناشایستەیی خانەنشین بوون و هەموو ئەوانە و بندیوار و دوو مووچەیش كۆتاییان دێت”.

ڕاشیگەیاندووە، لەبارەی ڕەوشی ئێستا و ئەنجامدانی چاكسازی بەردەوام و هەفتانە كۆدەبینەوە و بڕیارەكە هەموومان دەنگمان بۆ چاكسازی داوە، ئەگەر كۆدەنگی لەسەر نەبێت، بۆچی دەنگی بۆ دەدەین، كۆدەنگی لەسەر چاكسازی ھەبووە و ھەموو ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیرانیش دەنگیان بۆ جێبەجێكردنی داوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان