ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ئەنجوومەنی شارەوانییەكانی هەرێم بە چەند دەسەڵاتێكەوە كارا كرانەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە كارا كردنەوەی ئەنجوومەنی شارەوانییەكان و دەسەڵاتەكانیشی بۆ دیاری كردوون.

بەپێی نووسراوی ژمارە (6/ 8235) كە لە 22ی ئەم مانگە دەرچووە و واژۆی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی لەسەرە، ئاماژە بەوە كراوە، كە بەمەبەستی كاراكردن و ڕێكخستنی ئەرك و چالاكی ئەنجوومەنی شارەوانییەكان لە ڕووی یاساییەوە، ئاگادارتان دەكەینەوە، كە پێویستە دانیشتن و كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی شارەوانییەكان بەڕێژەی یاسایی تەواو بێت.

هەر بەپێی نووسراوەكە، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، دەبێت كار و چالاكی ئەو ئەنجوومەنانە “بۆ مەبەستی ڕایی كردنی مامەڵە و كاری ڕۆژانەی هاووڵاتیان و پەسەند كردنی پێشینەكان بێت”.

جەختیشكراوەتەوە، كە بڕیاردان لە بابەتەكانی (تەرخان كردنی زەوی بە هەموو جۆرەكانی و گۆڕینی ڕەگەزی زەوی و گۆڕینی بەكارهێنانی شوێن و پەسەند كردنی كۆتایی و هەمواركردنەوەی نەخشە) تەنها بۆ حاڵەتی زۆر پێویست و سنووردار بێت و لە خزمەتی بەرژەوەندی گشتی بێت.

ئابوری

پەڕلەمانتارێكی لیژنەی دارایی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕوونكردنەوە دەدات


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی لیژنەی دارایی و ئابووری پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، سەرباری كێشەی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، عیراق گرفتی دابینكردنی مووچەی نیە، دەشڵێت: “پشكی هەرێم بەیاسا پارێزراوە و هیچ كێشەیەكی نیە”.

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری پەڕلەمانی عیراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، سەرباری كێشەی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، عیراق گرفتی دابینكردنی مووچەی نیە، ئەو پڕوپاگەندانەی گوایا عیراق ناتوانێ مووچە دابین بكات دوورن لە ڕاستیەوە.

دەشڵێت: “زیاد لەجارێك بەرپرسانی بانكی ناوەندی بەفەرمی سەبارەت بە دابینكردنی مووچە حكومەتی عیراقیان دڵنیاكردۆتەوە، نرخی نەوتیش ئاوا نامێنێتەوە”.‬

ڕاشیگەیاندووە، ‫پشكی هەرێم بەیاسا پارێزراوە و هیچ كێشەیەكی نیە، تا پەسەندكردنی بودجەی ۲٠۲٠، لە سەر بنەمای بودجەی ۲٠۱۹ و بە گوێرەی یاسای ئیدارەی مالی پشكی هەرێم پشتیوانی یاسایی هەیە و دەبێ بنێردرێ، بۆیە باسی برینی پشكی هەرێم جا هەر پەڕلەمانتارێكی عەرەب یا كورد بیكات، تەنها بۆ موزایەدە و بازرگانی سیاسیە.‬

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

“هەر خێزانێك بڕی 150 هەزار دیناری وەك هاوكاری پێ‌ دەدرێت”


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی عیراق بڕیاری دا هەر خێزانێك، كە مووچە لە حكومەت وەرناگرێت مانگانە بڕی 150 هەزار دیناری پێ‌ بدات ئەوەش بەهۆی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ و ڕاوەستانی كار و كاسبی هاووڵاتیان.

عەبدولزوهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هاوكارییەكی بەپەلە دەدرێت بەو خێزانانەی مووچەخۆری حكومەت نین و هیچ سەرچاوەیەكی داراییان نییە یان سوودمەند نین لە تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی.

ڕاشیگەیاندووە، كە هاوكارییەكە بڕی 150 هەزار دنیاری مانگانەیە و بۆ ڕێگری كردنە لە قەیرانی دارایی لای هاووڵاتیان، چونكە بەهۆی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆوە كار و كاسبی هاووڵاتیان ڕاوەستاوە.

ئاشكراشی كردووە، كە وەزارەتەكەیان داتابەیسی هەیە بۆ تۆماركردنی ناوی ئەو خێزانانەی لەخوار هێڵی هەژارییەوە دەژین و هاوكات سوودیشیان لە لیستی كۆبۆنی خۆراكی وەزارەتی بارزگانی وەرگرتووە.

وتیشی، “لەلایەن بانكی ناوەندییەوە بڕی 300 ملیار دینار تەرخان كراوە بۆ پڕۆسەكە و بەم زووانە دابەش دەكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

دارایی خشتەیەكی نوێی بۆ دابەشكردنی مووچە بڵاوكردەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم خشتەیەكی نوێی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان بڵاودەكاتەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەشكردووە، كە لەپێناو بەرژەوەندی و سەلامەتی خانەنشینان و دروست نەبوونی قەرەباڵغی لەكاتی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان، ئاگادارتان دەكەینەوە، كە خشتەی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بەوجۆرە دەبێت، كە لە خشتەكەدا دیاری كراوە.

بەپێی خشتەكە، دابەشكردنی مووچە جیاكراوەتەوە بەپێی بڕی مووچەكان و هەر بەشێكیش ڕۆژێكی بۆ دیاری كراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان