ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

“مایسترۆ” بڕیاری کۆتایی داوە و بڕیارەکەش بە دڵی سەرۆکی ڕیاڵ مەدریدە !

خەڵک سپۆرت

کریستیان ئیریکسنی دانیمارکی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی تۆتنهام بڕیاریداوە بۆندەکەی لەگەڵ یانەی تۆتنهام نوێ نەکاتەوە، سەرچاوەکانیش یانەی داهاتووی دیاری دەکەن.

ماڵپەڕی “کالچیۆ میریکاتۆ”ی ئیتاڵی لەزاری سەرچاوە ئینگلیزیەکانەوە ئاشکرای کردووە، کریستیان ئیریکسنی دانیمارکی مایسترۆی یانەی تۆتنهام چەندین هەوڵی ئیدارەی یانە لەندەنیەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی پوچەڵ کردۆتەوە، ناوبراو ئامادەنەبووە لەژێر هیچ بارودۆخێکدا بۆندی نوێ ئیمزا بکات تەنانەت بە بەرزکردنەوەی موچەکەیی و پێدانی ئیمتیازاتی زیاتریش قایل نەبووە.

بەپێی سەرچاوەکە، ئیریکسن چەندین کۆبونەوەی نهێنی لەگەڵ نوێنەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەنجامداوە و هاوینی ٢٠٢٠ بۆندەکەی لەگەڵ کەڵەشێرە ڕومیەکان کۆتایی دێت، لەدوای ئەو وادەیەش نرخی گواستنەوەی دەبێتە بێبەرامبەر و دەتوانێت پەیوەندی بەهەر یانەیەکی ترەوە بکات کە خۆی هەڵیدەبژێرێت، ئەو یانەیەش کە دیاری کردووە یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانییە.

کالچیۆ میریکاتۆ جەختی لەوە کردۆتەوە، کە نوێنەرانی یانەی شاهانە بڕیاری موچەی بەرزتر و ئیمتیازاتی زیاتریان پێداوە، یەکێک لە بەڵێنەکانیان ئەوەبووە بۆ داهاتووی یانەکەیان وەک شوێنگرەوەی لوکا مۆدریچی کرواتی ئەستێرەی ناوداری کرواتیا مامەڵەی لەگەڵدا بکەن.

ئەستێرەکەی دانیمارک تەمەنی ٢٧ ساڵە و لە پێگەی ناوەندی هێرشبەری یاریی دەکات، هەمان ئەو پێگەیەی لوکا مۆدریچ تیایدا ناوبانگی دەرکردووە، بەپێی جموجۆڵانەی تائێستا لەنێوان جەمسەرەکاندا ئەنجامدراوە ئاشکرا دەبێت، کە مۆدریچ لە هاوینی ٢٠٢٠ ماڵئاوایی لە ڕیاڵ مەدرید دەکات و دانیمارکیەکەی تۆتنهام جێگەی دەگرێتەوە.

جیهانی

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆی پاڵاوتنەکانی یورۆ ٢٠٢٠ (یەک شەممە)

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆش ململانێی هەڵبژاردەکانی ئەوروپا لە چوارچێوەی پاڵاوتنەکانی یورۆی ٢٠٢٠ بەردەوامی دەبێت و چەندین یاریی بەهێز ئەنجام دەدرێن، گرنگترینیان ئەمانەن:

پاڵاوتنی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا

سڕبیا – ئۆکرانیا (٥:٠٠)

لۆکسمبۆرگ – پورتوگال (٥:٠٠)

کۆسۆڤۆ – ئینگلتەرا (٨:٠٠)

بولگاریا – چیک (٨:٠٠)

مۆڵدۆڤا – ئایسلەندا (١٠:٤٥)

ئەلبانیا – فەرەنسا (١٠:٤٥)

ئەندۆرا – تورکیا (١٠:٤٥)

پاڵاوتنی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا

ئۆگەندا – مالاوی (٤:٠٠)

ئەفریقای باشور –سودان (٤:٠٠)

ئیسواتینی – سەنیگال (٤:٠٠)

بەنین – سیرالیۆن (٤:٠٠)

چاد – مالی (٤:٠٠)

باشوری سودان – بۆرکینا فاسو (٤:٠٠)

غینیا – نامیبیا (٧:٠٠)

ڕواندا – کامیرۆن (٧:٠٠)

کۆنگۆ – غینیا بیساو (٧:٠٠)

لیسۆتۆ – نایجیریا (٧:٠٠)

گابۆن – ئەنگۆلا (١٠:٠٠)

جامی جیهانی لاوان (خوار ١٧)

هۆڵەندا – فەرەنسا (پلەی سێیەم و چوارەم ٩:٠٠)

مەکسیک – بەرازیل (یاریی کۆتایی ١:٠٠ شەو)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ڕیڤاڵدۆ: کێ درێسی ژمارە (١٠)ی پێشکەشی پاکوێتا کردووە ؟!

خەڵک سپۆرت

لە ڕووبەڕوبونەوەی نێوان هەڵبژاردەی بەرازیل و ئەرجەنتین، لوکاس پاکوێتا درێسی ژمارە (١٠)ی سیلیساوی پۆشی و ئەم بڕیارەش ڕیڤاڵدۆی ئەفسانەی توڕە کرد.

شەوی ڕابردو لەڕووبەڕوبونەوەی نێوان هەڵبژاردەی بەرازیل و ئەرجەنتین کە لە بەرژەوەندی سەماکەرانی تانگۆ بە گۆڵێکی بێوەڵام کۆتایی هات، لوکاس پاکوێتای یاریزانی یانەی ئەی سی میلان درێسی ژمارە (١٠)ی سیلیساوی پێبەخشرا، ئەم هەنگاوەش توڕەیی ڕیڤاڵدۆی هاونیشتیمانی لێکەوتەوە کە لەپێشوودا هەڵگری هەمان ژمارە بووە.

ڕیڤاڵدۆ لەم بارەیەوە بە ماڵپەڕی “کۆریری دێلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی ڕاگەیاندووە :” یاریی نێوان بەرازیل و ئەرجەنتینم بینی و هەستم بە توڕەیی و خەمباری کرد کاتێک بینیم درێسی ژمارە ١٠ بەخشراوە بە پاکوێتا، ئەو بڕیارە هیچ خەتای یاریزانە هاونیشتیمانەکەمی تێدا نییە، بەڵکو هەڵەی دەستەی هونەری هەڵبژاردەکەیە کە ئەو بەرپرسیارێتیە گەورە و گرانەیان خستۆتە سەر شانی، بەرپرسیارێتی ژمارە ١٠ی ئەفسوناوی تەنها بە ئەفسانەکان جێبەجێ دەکرێت، دەبێت ڕێز لەو ژمارەیە بگیرێت کە لەپێشودا پیلێ و کاکا و نایمار و زیکۆ و ڕیڤاڵدۆ و ڕۆناڵدینیۆ پۆشیویانە”.

بەهۆی پێکان و دوورکەوتنەوەی نایمار دا سیلڤای ئەستێرەی یانەی پاریس سانت جێرمانەوە، لەکۆتا ڕووبەڕوبونەوەی سەماکەرانی سامبا بەرامبەر مێسی و هاوڕێیانی درێسی زەردی ژمارە (١٠) بەشێوەیەکی کاتی بەخشرایە لوکاس پاکوێتا، لەکاتێکدا ئەم یاریزانە هەرگیز لەڕووی هونەری و ناو ناوبانگەوە ناگاتەوە بەو ئەفسانانەی پێشتر هەڵگری ژمارەکە بوون، بۆیە ئەم بڕیارەی دەستەی هونەری سامبا کاردانەوەی لێکەوتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

بەڕێوەبەری پاریس دەگەڕێتەوە بۆ بەرشلۆنە و هەوڵی پەلکێشکردنی یاریزانێکی تر دەدات !

خەڵک سپۆرت

نوێنەرانی یانەی پاریس سانت جێرمانی فەرەنسی چاودێریان خستۆتە سەر ساموێل ئومتیتی بەرگریکاری یانەی بەرشلۆنە و لە گواستنەوەکانی داهاتودا هەوڵ بۆ گواستنەوەی دەدەن.

ماڵپەڕی “کالچیۆ میریکاتۆ”ی ئیتاڵی بڵاویکردۆتەوە، ماوەی دوومانگە ئیدارەی یانەی پاریس سانت جێرمان بە سەرۆکایەتی لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی چاودێری بارودۆخی ساموێل ئومتیتی بەرگریکاری فەرەنسی یانەی بەرشلۆنە دەکەن، پلانیشیان داڕشتووە لە گواستنەوەکانی زستانە و هاوینەی ٢٠٢٠ داوای گواستنەوەی بکەن.

ئومتیتی لەم وەرزەدا بەهۆی پێکانە بەردەوامەکانەوە لە زۆرینەی ڕووبەڕوبونەوەکانی بەرشلۆنەدا بەشداری نەکردووە و پێگە سەرەکیەکەی بۆ کلیمێنت لانگلێتی هاونیشتیمانی لەدەستداوە، ئەوەش بێزاری لای خودی یاریزانەکە و دەستەی هونەری یانە کەتەلۆنیەکە دروست کردووە، بەشێوەیەک کە ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی وەک یاریزانێکی یەدەگ مامەڵەی لەگەڵدا دەکات.

بەپێی زانیاریەکانی “کالچیۆ میریکاتۆ”، نوێنەرانی پاریس پێیان وایە بوونی مارکینیۆس و کیمبیمپی و عەبدو دیالۆ کێشە بەرگریەکانی پێکهاتەی توخێلی چارەسەر نەکردووە و چاودێری بارودۆخی بەرگریکارە ڕەش ئەسمەرەکەی ئازولگرانا دەکەن، بەڵکو بەسود وەرگرتن لە پێگەی ئێستای دەیانەوێت هەنگاو بۆ گواستنەوەی بنێن.

ئومتیتی تا ٢٠٢٣ بۆندی لەگەڵ بەرشلۆنەدا هەیە و گواستنەوەی زیاتر لە بڕی ٦٠ ملیۆن یورۆی پێویست دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان