ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

٦ هەڵە کە لە ڕێگەدا ئەنجامی دەدەیت و وادەکات زیاتر جێگای سەرنج بیت بۆ پیاوخراپەکان!

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک هەڵەیە کە لە ڕێگەدا ئەنجامی دەدەیت و وادەکات زیاتر جێگای سەرنج بیت بۆ پیاوخراپەکان و ئەگەری مەترسی هێرشکردنە سەر و دزیکردن لێت زیاتر بێت:

 

-ڕۆشتن بە شڵەژاوی و سەرقاڵی و نائاگایی وادەکات کە زیاتر جێگای سەرنجبێت و هێرشت بکرێتە سەر

-دەرکەوتنی نیشانەی ماندویەتی  پێتەوە لە شوێنی گشتی وادەکات کە دەری بخات هیچ وزەت پێ  نەماوە و هێرشت بکرێتە سەر

-ڕۆشتن بە شەرم و ترسەوە یاخود بە سەری داخراوەوە بەهەمان شێوە مەترسیدارە و نیشانەی لاوازیت دەردەخات

-ئەو کەسانەی کە هەوڵی شت بردن دەدەن لە بازاڕ و شوێنە گشتیەکان، زیاتر دەچن بەلای ئەو کەسانەدا کە دەستیان گیراوە، جا یان ئەوەی شتی زۆریان پێبیت یان ئەوەی لە گیرفانیاندا بێت.

-کاتێک کەسێک لێت نزیک دەبێتەوە پێویستە چاو ببڕیتە چاوی تا بزانێت ئاگات لێیەتی

-یەکێک لە مەترسیدارترین کارەکان ئەوەیە بە هێدفۆنەوە ڕێبکەیت، کە ئاگات لە دەوروبەرت نامێنێت.

 

ریکلام

ژیاندۆستی

٥ یاسای دەروونی گەر لێی لانەدەیت ژیانت زۆر گەشاوە دەبێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک یاسایی دەروونییە کە زۆر گرنگە لە ژیانتدا کاری پێبکەیت، بۆ ئەوەی بتوانیت باشتر لەگەڵ دەوروبەر مامەڵەبکەیت و خۆشت بەرەو پێش بەریت:

 

– یاسای ئاوێنەکە

هەموو ئەو کەسانەی لە دەوروبەرتن لە هاوسەر و خزم و هاوڕێ وەک ئاوێنەیەک وان کە دەتوانیت خۆتی تێداببینیتەوە، گەر ئەوان بە باشی مامەڵەت لەگەڵ بکەن هێمای ئەوەیە تۆش باشی لەگەڵیان و پێچەوانەکەشی هەر ڕاستە.

 

– یاسای هێزی هەڵبژاردن

بڕیاری هەڵبژاردنەکانت زۆر شت لە ژیانت دەگۆڕێت، کێ هەڵدەبژێریت بۆ هاوڕێیەتی؟ کێ هەڵدەبژێریت بۆ هاوسەر و هاودەم؟ چۆن هەڵبژاردەنکانت دەگۆڕیت؟ هەموو ئەمانە بڕیارێکی سادەن بەڵام کاریگەری زۆر گەورەیان لەسەر ژیانت هەیە.

 

 

– یاسایی بەخشین

تۆ قەرزاری هیچ کەسێک نیت، بەڵام دەتوانیت بەبێ ئەوەش کاری باشە بۆ خەڵک بکەیت و چاوەڕوانی ئەوەشیان لێنەکەیت کە بۆت بکەنەوە، ئەمەش لە داهاتودا دەتکاتە کەسە باشەکە، بەڵام بەو مانایە نایەت نەزایت وشەی (نەخێر) چییە و بەکاربهێندرێیت.

 

 

– یاسای دەمی ئێستا

زۆر گرنگە لە ئێستادا بژیت، ئەوەیی لە ڕابردوو چۆن بووە و چی ڕوویداوە نەکەیتە کێشە بۆ ئێستا، یان خەمی داهاتوو واتلێنەکات بێهیوا ببیت و لە هەوڵدان بەردەوام نەبیت.

 

– یاسای گەشبینی

ئەو شتە جوانانە پشتگوێ مەخە کە لە دەوروبەرتە، چێژ لەژیان ببینە و گەشبین بە، چالاک و بەرهەمهێن بە لەژیاندا و هەمیشە بە هیوا و گەشبینیەوە بژی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند پرسیارێک کە گرنگە پێش هاوسەرگیری لە خۆشەویستەکەتی بکەیت، بۆ ئەوەی لە ناخەوە بیناسیت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند پرسیارێکە کە   گرنگە پێش هاوسەرگیری لە خۆشەویستەکەتی بکەیت، بۆ ئەوەی لە ناخەوە بیناسیت:

 

– پەیوەندیت لەگەڵ خێزانەکەت چۆنە؟

وەڵامی ئەم پرسیارە ئەوەت بۆ دەردەخات کە ئەو کەسە تاچەند کەسێکی وابەستەیە بە پەیوەندیەوە و بنەمای خێزانی لا گرنگە و کەسێکی بەسۆزە.

 

– زیاتر شانازی بە چیەوە دەکەیت؟

ئەم پرسیارە گرنگیەکەی لەوەدایە بۆت دەردەکەوێت کە لای بەرامبەرەکەت چی گرنگە و ئامانج و مەبەستی لە ژیاندا چییە.

 

– خراپترین یادگاری ژیانت چییە؟

هەموومان بە ئاسانی یادگاریە خۆشەکان باسدەکەین، بەڵام بە دەگمەن یادگاریە خراپەکان باس دەکەین، کاتێک بابەتە ناخۆش و خەفەتاویەکانت بۆ باسدەکات، بە ئاسانی دەتوانیت دەرگای دڵی بکەیتەوە.

 

– گەر بتەوێت یەک شت لە خۆتدا بگۆڕیت ئەو شتە چی دەبێت؟

وەڵامی ئەم پرسیارە ئەوەت بۆ ئاشکرا دەکات کە ئایا بەرامبەرەکەت کەموکورتیەکانی خۆی دەبینێت یاخود نا؟ پاشان دەیەوێت بیانگۆڕێت یان نا؟

 

– گرنگترین ئەو ٥ شتە چییە کە زۆر سوپاسگوزایت کە  لەژیاندا هەتە؟

وەڵامی ئەم پرسیارەش ئەولەویەتی شتەکانت لە ژیانی بەرامبەرەکەت بۆ دەردەخات.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند بەهەمێک کە لە بنەڕەتدا بۆ کارێکی دیکە داهێندرابوون

خێزان

دەڵێن پێویستی دایکی داهێنانە، زۆرێک لە داهێنانەکانی مرۆڤ لە شتانێک دروست کراون کە چەندەها ساڵە بۆ هۆکارێکی تر بەکارهێنراون، ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵە ماددەیەکی جیاوازن کە دەتوانەرێت بۆ مەبەستێکی تر بەکاربهێنرێت:

 

-لیستیرین

لیسترین بۆ شۆردنی ناودەم بەکاردێت بەڵام پێشتر وەک پاکەرەوی ئەرز بەکار ڕیکلامی بۆ کراوە.

 

-یاری پەینتبۆڵ

پەینتبۆڵ پێش ئەوەی بۆ یاری کردن بەکاربهێنرێت پێیوتراوە پەینتبۆڵ مارکەر کە بۆ نیشانەکردنی ئەو درەختانە بەکارهێنراوە کە پێویستیان بە نەخشاندن یان بڕین هەبووە.

 

-کلینێکس 

کلینێکس لەڕاستیدا دروست کراراوە بۆ ئەوەی کە وەکو دابڕێک بەکاربهێنرێت لە ماسکی گازدا لەکاتی جەنگی جیهانی یەکەم.

 

 

-مایکرۆوەیڤ

مایکرۆوەیڤ پێش ئەوەی بۆ گەرمکردنەوەی خۆراک و دروست کردنی گەنمەشامی برژاو بەکاربهێنرێت بۆ بۆگواستنەوەی ئاماژەکانی ڕادار بەکارهێنراوە لە جەنگی جیهانی دووەم دا.

 

 

-پێڵاوی پاژنە بەرز

لە ئێستادا زۆرتر خانمان پێڵاوی پاژنە بەرز بەکاردەهێنن بەڵام لە کۆندا پیاوان لەپێیان کردوە و بەکاریانهێناوە لەکاتی سوارچاکیدا بۆ ئەوەی یارمەتیان بدات لە قایمکردنی پاژنەیان لە ئاوزەنگی ئەسپکە.

 

 

-سانتی

سانتی سەرەتا دروستکرا بۆ هەڵمژینی خوێن لە شوێنی برینی گولە لە سەربازەکاندا بەڵام پەرستیارەکان بەکاریانهێنا وەک بەرهەمێکی خاوێنی خانمانە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان