ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

عەرەبستان نامەیەك بۆ رۆحانی دەنێرێت

خەڵك –بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ دوو شەممە وتەبێژی حكومەتی ئێران ئاشكرایكرد عەڕەبستان نامەیەكی بۆ دەسەڵاتدارانی ئێران ناردووە.

ئاژانسی هەواڵی كرێكارانی ئێران لە زاری عەلی رەبیعییەوە بڵاویكردەوە، عەرەبستان لە ڕێگای سەركردەكانی جیهانەوە نامەیەكی بۆ حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئێران ناردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە سعودیە هەوڵ دەدات هەڵسوكەوتەكانی بگۆڕێت، ئەوەش لەلایەن ئێرانەوە پێشوازی لێدەكرێت.

جیهان

بەرپرسێكی كۆشكی سپی: زۆر لە سوریا نامێنینەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا، كە یاوەری وەزیری دەرەوە بوو لە سەردانەكەی بۆ توركیا ئاشكرای دەكات، كە چەند جارێك توركیامان دڵنیاكردەوە، كە بۆ ماوەیەكی زۆر لە سوریا نامێنینەوە.

جەیمس جێفری، نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا لەكاتی بەڕێكەوتنی لەگەڵ مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوە لە ئەنقەرەوە بۆ تەل ئەبیب ڕایگەیاند، كە توركیا بەڵێنی بە ئەمریكا داوە، كە ئەو ناوچە ئارامەی دروستی دەكات و لەسەری ڕێككەوتووین كاتی بێت و نەبێتە هۆی ئاوارەبوونی خەڵكی زیاتر.

ڕاشیگەیاند، كە توركەكانمان دڵنیا كردوە چەند جارێك بەتایبەتیش ئەردۆغان، كە هیچ نیازێكیان نییە بۆ ماوەیەكی زۆر لە سوریا بمێننەوە.

شەوی ڕابردوو مایك پێنس، جێگری ترەمپ و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا كۆبوونەوە و ڕێككەوتن لەسەر ڕاوەستاندنی شەڕ لە سوریا و دروست كردنی ناوچەی ئارام بە قوڵایی 30 كیلۆمەتر و كشانەوەی شەڕڤانە كوردەكان، بەڵام لەگەڵ بەرەبەیانی ئەمڕۆ و تەنها دوای چەند كاتژمێرێك لە ئاگربەستەكە، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەكانی كۆبانێ‌ و سەرێ‌ كانی-یان بۆردومان كرد و ئاگربەستەكەیان شكاند.

لەو سەردانەی پێنس بۆ توركیا، هەریەكە لە مایك پۆمپیۆی وەزیری دەرەوە و جەیمس جێفری، نوێنەری ئەمریكا تایبەت بە سوریا یاوەریان دەكرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

“شەڕڤانان تیرۆرست نین”
ماكرۆن: من و مێركڵ و جۆنسن لەگەڵ ئەردۆغان كۆدەبینەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی فەڕەنسا ئاشكرای دەكات، كە لە كۆبوونەوەی داهاتووی ناتۆ فشاری زیاتر لەسەر توركیا دروست دەكەن سەبارەت بە لەشكركێشیەكان بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان.

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە بڕۆكسل ڕایگەیاند، كە من و ئەنجێلا مێركڵ و بۆریس جۆنسن لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەربارەی دۆخی سوریا كۆدەبینەوە.

ڕاشیگەیاند، كە لە كۆبوونەوەی داهاتووی ناتۆ، كە لە مانگی داهاتوو ئەنجام دەدرێت فشاری زیاتر دەخەینە سەر توركیا سەبارەت بە دۆخی باكوری خۆرهەڵاتی سوریا و وەستاندنی لەشكركێشیەكانی.

وتیشی، “چەندین ساڵە پێداگری دەكەین لەسەر چارەسەری سیاسی بۆ دۆخی سوریا، بەڵام توركیا و ڕوسیا دژی ئەو ئاڕاستەیە بوون”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی لە سوریا ڕوودەدات هەڵەی ڕۆژئاوایە و ئەو شەڕڤانانەی لە باكوری سوریان تیرۆرست نیین و چەندین ساڵ شەڕیان بۆ كردوین دژی تیرۆر.

جەختیشی كردەوە، كە لەمەبەدوا ئاستەمە هاوپەیمانێك بدۆزینەوە شەڕمان بۆ بكات لە دژی تیرۆر.

جەختیشی كردەوە، كە دەكرێت لە عیراق دیلەكانی داعش دادگایی بكرێن، چونكە بەشێكیان لە عیراق تاوانیان ئەنجام داوە.

هەر لە سەرتای هێرشەكانی توركیا بۆ سەر خاكی ڕۆژئاوای كوردستان لە باكوری خۆرهەڵاتی سوریا فەڕەنسا دژایەتی خۆی بۆ هێرشەكان ڕاگەیاند و دوو جار داوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی كردووە بۆ دەركردنی بڕیار لە دژی توركیا، بەڵام بەهۆی ڤیتۆی ئەمریكا و ڕوسیا شكستی هێناوە، هاوكات بڕیاری داوە بە ڕاگرتنی فرۆشتنی چەك بە توركیا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

یەكێتی ئەوروپا: ڕێككەوتنەكەی ئەمریكا و توركیا بەدەستەوەدانی كوردە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەبارەت بە ڕێككەوتنەكەی ئەمریكا و توركیا بۆ ڕاگرتنی ئاگربەست لە سوریا، یەكێتی ئەوروپا دەڵێت: “ڕێككەوتنەكەی ئەمریكا و توركیا بەدەستەوەدانی كوردە”.

دۆناڵد تاسك، سەرۆكی ئەنجوومەنی یەكێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، كە ئەو ڕێككەوتنەی ئەمریكا و توركیا كردویان بۆ ئاگربەست بەگوێرەی خواستەكانی ئەوان نییە.

ڕاشیگەیاند، هەرچی زووە پێویستە لەسەر توركیا هێرشەكانی بۆ سەر خاكی باكوری سوریا ڕابگرێت.

جەختیشی كردەوە، كە ئەو ڕێككەوتنەی توركیا و ئەمریكا ئاگربەستی ڕاستەقینە نییە.

دەشڵێت: “ڕێككەوتنەكەی ئەمریكا و توركیا بەدەستەوەدانی كوردە”.

شەوی ڕابردوو مایك پێنس، جێگری ترەمپ و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا كۆبوونەوە و ڕێككەوتن لەسەر ڕاوەستاندنی شەڕ لە سوریا و دروست كردنی ناوچەی ئارام بە قوڵایی 30 كیلۆمەتر و كشانەوەی شەڕڤانە كوردەكان، بەڵام لەگەڵ بەرەبەیانی ئەمڕۆ و تەنها دوای چەند كاتژمێرێك لە ئاگربەستەكە، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەكانی كۆبانێ‌ و سەرێ‌ كانی-یان بۆردومان كرد و ئاگربەستەكەیان شكاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان