ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

مۆز دڵ بەهێز دەكات


خێزان

مۆز خواردنێكی زۆر سوودبەخشە و ڕۆژانە دەتوانرێت بخورێت و سوودێكی زۆری هەیە، بەتایبەتی بۆ دڵ و دابەزاندنی كێش.

د. عەبدولواحید محەمەد ساڵح، پسپۆڕی پزیشكی لە فەیسبوكی خۆی بە ئاماژەكردن بە سەرچاوەی زانستی ئاماژەی بە سوودەكانی مۆز كردووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ ئەوەی دڵێكی بەهێز و جەستەیەكی ڕێك و كێشی گونجاوت هەبێت، دەبێت بەردەوام مۆز بخۆیت.

تەندروستی

چەند ڕێنماییەکی پزیشکی ددان کە نابێت هیچکات لێی لابدەیت


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێنماییەکی گرنگی  پزیشکی ددانە کە نابێت هیچکات لێی لابدەیت:

 

-کارێکی هەڵەیە ڕاستەوخۆ پاش نانخواردن ددانت بشۆیت و پێویستە ماوەک چاوەڕوان بکەیت

-بەهۆی بوونی کلۆری زۆر لە ئاوی مەلەوانگەکان، نابێت بهێڵێت ئاوەکەی بچێتە دەمتەوە چونکە زیانی بۆ ددانەکان هەیە

-کارێکی هەڵەیە کە چاو و قاوە زۆر لەسەر خۆ بخۆیتەوە چونکە زیان بە ددان دەگەیەنن و باشترە بە قومی زۆر بیخۆیتەوە

 

-لە ناو تەوالێت و لە کاتی گەرماودا ددانت مەشۆ چونکە میکرۆب دەگات بە ددانەکانت

-لە گازگرتن لە سەهۆڵ و سمینی زمانت دووربکەوەرەوە، چونکە زیانی زۆری بۆ ددانت هەیە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٧ جۆر ڕێجیمی سەیروسەمەرە، کە هەر بەڕاستی ئەنجام دراوە


خێزان

هەندێک کەس بۆ ئەوەی هەرچۆنبێت کێشیان دابەزێت ڕێگایی جۆراوجۆر دەگرنە بەر، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک لەو ڕێوشوێنە سەیر و سەمەرانەیە کە لە لایەن خەڵکانێکەوە بۆ دابەزینی کێش گیراونەتە بەر:

 

– خەوتن

ئەستێرەی بەناوبانگ Elvis Presley بۆماوەیەک و بەڕێگایی پزیشکی چووە نێو کۆماوە، بۆ ئەوەی چەند ڕۆژێک هیچ نەخوات و کێشی داببەزێت.

 

 

– کرمی شریتی

ئەم شێوازە ڕێجیمە لە سەدەی ٢٠ باو بوو، یەکێک لەوانی ئەنجامی داوە گۆرانیبێژ  Maria Callas  ە، لە ڕێگەی حەبێکەوە هێلکەی کرمی شریتیان دەخوارد بۆئەوەی لە جەستەیان گەشەبکات و بەوهۆیەوە لاواز ببن.

 

 

– خواردنی لۆکە

لە ساڵی ٢٠٠٣ لە ڤیدۆیەکدا ڕێنمایی بڵاوکرایەوە کە دەتوانیت لۆکە بدەیت لە شەربەت و بیخۆیت، بەوەش گەدەت پڕدەبێت و نان ناخۆیت، لە کاتێکدا ئەو لۆکەیە بەتەنها لە لۆکە پێکنەهاتووە و چەندین ماددەی کیمیایی دیکەی تێدایە کە بۆ جەستە زیانی هەیە.

 

– خواردنی کلێنکس

مەلا عەلی کەڵەک کە خۆی وەک پزیشکی ئایینی ناساندووە، ماوەیەک بانگەشەی ئەوەی دەکرد لە ڕێگایی خواردنی کلێنکسەوە دەتوانیت کێشت دابەزێت و ئەم کارەی بە چەندین کەسیش کردبوو.

 

 

– چاویلکەی شین

ئەم شێوازە ڕێجیمە لە ژاپۆنەوە هات، بیرۆکەکە ئەوەیە کە ڕەنگی شین حەزی خواردنت ناهێڵێت، بۆیە لەکاتی نانخواردندا چاویلکەیەکی شین بکەرە چاوت.

 

 

–  ڕێجیمەکەی  Andy Warhol

Andy Warhol پسپۆڕێکی سایکۆلۆژی بوو، ئەو بۆی کێشی دابەزێت هەمووجار کە دەچووو بۆنانخواردن، ئەو خواردنەی بانگدەکرد کە حەزی پێنییە، هەربۆیە کەمیکی دەخوارد و ئەوەی دیکەی دەدا بە بێلانەکان.

 

 

– نەشتەرگەری زمان

دکتۆرێک  بەناوی   Dr. Chugay  نەشتەرگەری زمانی داهێنا کە شتی لەسەر زمان دادەنا بۆئەوەی خواردنی بۆنەخورێت و کەسەکە تەنها شلەمەنی بخوات.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

بە بامێ چارەسەری شەکرەکەت بکە، چۆن بەکاری دەهێنیت؟


خێزان

بامێ یەکێکە لە بەسوودترین ئەو خۆراکانەی لە چارەسەری نەخۆشی شەکرەدا بەکاردەهێندرێت، ئەمەی خوارەوەش ڕێگا و شێوازی بەکارهێنانیەتی:

‌ناکرێ بوترێ بامێ نەخۆشی شەکرە چاک ئەکاتەوە بەڵام یەکێکە لە باشترین خۆراکەکان بۆ کۆنترۆڵ کردنی شەکرە وە باشتر وایە زۆر نەکوڵێنرێت، چونکە سروشتی هەموو خۆراکێک وایە هەتا زیاتر بکوڵێنرێت سوودی خۆراکی دادەبەزێت.

ئەو کەسەی شەکرەی هەیە ئەگەر ڕۆژانە مشتێک بامێ وردبکات و بە بێ کوڵان وەکو زەڵاتە بیخوات گرەنتیە لە ماوەی دوو هەفتە هەست ئەکات بەتەواوی شەکرەی زۆر بەرەو باشبوون ڕۆیشتووە.

دەشتوانیت بامێکان قاشبکەیت و پارچە پارچەی بکەیت و بیکەتە پەرداخێک ئاوەوە و بۆ چەند کاتژمێرێک دایبنێیت، دواتر پەرداخە ئاوەکە بخۆیتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان