ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

شازادەی سعودیە داوای ڕاگرتنی شەڕی یەمەن دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

شازادەی سعودیە ڕایدەگەیەنێت، پێویستە دۆناڵد تڕەمپ لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی گفتوگۆ بكات بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان.

محەمەد بن سەلمان شازادەی سعودیە لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ كەناڵی (CBS) ڕایگەیاند، ئەگەر جیهان هەنگاوێكی بەهێز نەنێت بۆ وەستاندنی ئێران، هۆشداری ئەوە دەدەین جیهان ڕووبەڕووی مەترسییەكی گەورە دەبێتەوە.

وتیشی”باشترین ڕێگای بۆ چارەسەركردنی كێشەكان ڕێگای سیاسییە”.
ئاشكراشیكرد، هەر جۆرە جەنگێك لەنێوان سعودیە و ئێران دەبێتە هۆكاری وێرانبوونی ئابووری جیهانی.

شازادەی سعودیە ڕاشیگەیاند، پێویستە دۆناڵد تڕەمپ سەرۆك كۆماری ئەمریكا لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران گفتوگۆكیانیان دەست پێبكەن لە چوارچێوەی مامەڵەیەكی نوێ، چونكە ئەوە هەمان ئەو بابەتەیە كە تڕەمپ دەیەوێت و هەمووشمان كاری بۆ دەكەین، بەڵام ئێرانییەكان كەسانێكن نایانەوێت لەسەر میزی گفتوگۆ دابنیشن.

سەبارەت بە بارودۆخی یەمەن ناوبراو ڕایگەیاند، ڕێگای سیاسی ئاسانترین ڕێگایە بۆ چارەسەركردنی پرسی یەمەن، هەڵبەت ئەگەر ئێران دەستوەرنەداتە كاروباری حوسییەكان.
ئاشكراشیكرد، ئێمە خوازیاری كۆتاییهێنانین بە شەڕ لەگەڵ یەمەن و هەر ڕۆژێكیش بێت ئەم كارە ئەنجام دەدەین و هەوڵ دەدەین ئەم گفتوگۆیانە بە كردەیی ئەنجام بدەین.

جیهان

ژمارەیەك هاووڵاتی عیراقی داوای مافی پەنابەرێتی لە ئەفغانستان دەكەن

خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی ئەفغانستان ئاشكرایكرد، لە ماوەی 10 ساڵدا 821 هاووڵاتی بیانی داوای مافی پەنابەرێتیان كردووە.

ئاژانسی (ئارایانیو) بڵاویكردەوە، وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی ئەفغانستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، زۆرترین ئەو هاووڵاتیانەی داوای مافی پەنابەرێتیان كردووە لە وڵاتەكانی عیراق و ئیران و تاجیكستانن و تا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە.

ئەمەش لەكاتێكدایە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، حكومەتی ئەفغانستان تاكو ئێستا هیچ یاسایەكی سەبارەت بە وەرگرتنی پەنابەرانی سیاسی نییە.

بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئاشكرایدەكەن، پڕۆژە یاسایەكیان بۆ وەرگرتنی پەنابەران داوەتە پەڕلەمانی وڵاتەكەیان، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێك نییە كەی ئەو یاسایە پەسەند دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكانی ئەو ئاژانسە، ئەو كەسانەی داوای مافی پەنابەرێتی دەكەن تاكو ئێستا چارەنووسیان نادیارە، بەڵام ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لەو وڵاتە كارتی كاتی بۆ ئەو كەسانە دروست كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ترەمپ: لەگەڵ كوردەكان ناوچەیەكی نوێ‌ دروست دەكەین

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، كە ئاگربەست بەتەواوی جێبەجێ‌ دەكرێت و دەشڵێت: “لەگەڵ كوردەكان ناوچەی نوێ‌ دروست دەكەین”.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە تویتەری خۆی ڕایگەیاند، كە مارك ئیسپەر، وەزیری بەرگری پێی ڕاگەیاندووە، كە وەستاندنی شەڕ وەك خۆی جێبەجێ‌ دەكرێت و هەندێك پێكدادانی كەم لەناوچەكە هەبووە، ئەوانیش زۆر بەخێرایی كۆتاییان دێت.

ڕاشیگەیاندووە، كە ناوچەیەكی نوێ‌ بۆ نیشتەجێ‌ بوون لەگەڵ كوردەكان بنیات دەنێین.

دەشڵێت: “سەربازانی ئەمریكا لە ناوچەكانی شەڕ یان ئاگربەست نابن، دەگەڕێنەوە نیشتمان و نەوت-یشمان مسۆگەر كردووە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە چەند ڕۆژێكە ڕێككەوتنی توركیا و ئەمریكا كراوە بۆ كشانەوەی هەسەدە لە ناوچە سنوریەكانی توركیا و وەستانی جەنگ، بەڵام توركیا بەردەوام هێرشی كردووە و چەكی قەدەغەكراوی لە جۆری (بۆمبی فسفۆڕ) بەكارهێناوە و بەهۆیەوە دەیان هاووڵاتی و شەڕڤان شەهید و بریندار بوون.

لای خۆشیەوە، ئاژانسی (سانا)ی فەرمی سوریا بڵاویكردەوە، كە لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە هەسەدە دەستی بە كشانەوە لە سەرێكانی كردووە بەرەو حەسەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

“جەنگی جیهانی سێهەم بەهۆی بەرژەوەندییە گەورەكانەوە دروستنابێت”

خەڵك- بەشی هەواڵ

لەگەڵ دەستپێكردنی هێرشی توركیا بۆ سەر سوریا و تێوەگلانی هەریەك لە ڕوسیا و ئەمریكا و وڵاتانی ناتۆ، زۆر باس لە دەستپێكردنی جەنگی جیهانی دەكرێت و چاودێرێكی سیاسیش دەڵێت”بەرژەوەندی زلهێزەكان لەگەڵ جەنگدا نییە”.

محەمەد جەلال، پسپۆڕی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەوەی لە بارەی جەنگی سێهەمی جیهانییەوە دەوترێت دورە لە لۆژیك و بیركردنەوەیەكی دروستەوە، چونكە بەرژەوەندی زلهێزەكانی جیهان و ناوچەكە لەگەڵ جەنگی گەورەدا نییە.

دەشڵێت “ئەوان پێیانباشە جەنگی بچوك لە ناوچەكەدا هەبێت، چونكە بەرژەوەندی گەورەی وەبەرهێنانی گەورەیان هەیە”.

ئەو پسپۆڕە ڕونیكردەوە، توركیا بە ئاشكرا سنوری وڵاتێكی بەزاندووە، بەڵام پێشتر نمونەی هەبووە، بۆیە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەڵوێستی توندی نییە، بۆ نمونە توركیا باس لە دەستێوەردانی سعودییە لە یەمەن و ئەمریكا لە بۆرما و ڕوسیا لە چەند ناوچەیەك دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان