ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“كەركوك وەكو بودجە‌و نەوت بابەتی دانوستانەكانەكان بووایە، چارەسەر دەبوو”


خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ڕەخنە لە لایەنە كوردییەكان دەگرێت و ئاشكرایدەكات، هیچ كات كەركوك نەبووەتە بابەتێك كە لەگەڵ بەغدا گفتوگۆی لەبارەوە بكەن و چارەسەری كێشەكانی بكەن.

لەدوای 16-ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 كورد نەیتوانی كەسی یەكەمی پارێزگای كەركوك دابنێتەوە و لەوكاتەوە كەسێكی عەرەب شارەكە بەڕێوە دەبات، ئەویش بەهۆی ململانێی نێوان یەكێتی و پارتییەوە بووە.
جوان حەسەن ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بڕیارە پارتی و یەكێتی لەگەڵ لیستی برایەتی كۆببنەوە بۆ ڕێككەوتن لەسەر ئالیەتێك بۆ دانانی پارێزگارێك بۆ كەركوك.

وتیشی “پێشتر كەركوك لای بەشێك لە لایەنەكان نەبووەتە خاڵی سەرەكی گفتوگۆكانیان لەگەڵ خۆیان یان لەگەڵ بەغدا، ئەمەش وایكردووە كێشەكانی كەركوك قوڵ ببنەوە و چارەسەر نەكرێن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەگەر كەركوك وەكو بابەتی بودجە و نەوت ببێتە بابەتی سەرەكی دانوستانەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، دەمێك بوو مادەی 140 و سەرجەم كێشەكانی چارەسەرە دەبوون و نەدەگەیشتنە ئەو ئاستەی ئێستا دانانی پارێزگارێك 50 كۆبوونەوەی بۆ بكەین بزانین ڕێككەوتین یان نا.

کوردستان

شارەزوور؛شۆفێری دەڕاسەیەك گیانی لەدەستدا


خەڵك – بەشی هەواڵ
لە شارەزوور لەكاتی بردنی نانی بەیانی بۆ شۆفێری دەڕاسەیەك، كە كاری بۆ جوتیارێك كردووە، جوتیارەكە بێ ئاگا لەوەی شۆفێری دەڕاسەكە لە نزیك گەنمەكەی پشووی داوەو خەوی لێكەوتووە، بە ئۆتۆمبیلەكەی بەسەردا ڕۆیشتووەو بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

خاوەن زەوییەكە نانی بەیانی ئەمڕۆ هەینی 5-6-2020 لەكاتی نان بردنی بۆ شۆفێری دەڕاسەكە نەیزانیوە شۆفێری دەڕاسەكە لە نزیك گەنمەكەی پشووی داوەو خەوی لێكەوتووە، بەئۆتۆمبیلەكەی بەسەردا ڕۆیشتووە و بەوهۆیەوە شۆفێری دەڕاسەكە گیانی لەدەستداوە.

بە پێی زانیارییەكان، شۆفێری دەڕاسەكە ناوی (عوسمان مەحمود حەمەخان)ە و خەڵكی گوندی دسكەرەیە، لە زەوی كەسێكدا بە دەڕاسەكەیەوە درەوی گەنمی كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

خۆبەخشانی لافارج هاوكاری پیاو پیرەكەی كرد


خەڵك – بەشی هەواڵ

خۆبەخشانی لافارج لە ڕۆژی ژینگەی جیهانی بە كارێكی بچوك كەرەستەی خۆپارێزی بەشی ١٠٠ ڕۆژیان لە ماسك و دەستكێش و جێڵی پاكردنەوەی دەستیان بۆ ئەو پیاوە پیرەی دوێنێ لە ناوبازاری سلێمانی بە ماسك و دەستكێشەوە بژێوی ڕۆژانەی دابین دەكرد دابین كرد.

خۆبەخشانی لافارج لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویانكردەوە ، لە ڕۆژی ژینگەی جیهانی دا وەك كارێكی بچوك بۆ پیاوێكی مەزن و ڕۆشنبیر ئەو پیاوەی دوێنێ بە ماسك و دەستكێشەوە لەبازاری سلێمانی خەریكی پەیداكردنی بژێوی خۆی و خێزانەكەی بووە بەشی ١٠٠ ڕۆژ لە ماسك و دەستكێش و جێڵی پاكردنەوەی دەستیان بۆ دابین كرد.

هاوكات ناسیح عەلی خەیات ، فۆتۆگرافەری وێنەی ئەو پیاوە ڕۆشنبیرەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا ئەمڕۆ پۆستێكی كردووە و لەگەڵ ئەو پیاوە دەركەوتووە داوا دەكات هەر كەس بە نیازی هاوكاری ئەو پیاوەیە دەتوانێت پەیوەندی پێوە بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەوێنە؛ وەزارەتی ئەوقاف نوێژی هەینی بە پێی ڕێنماییەكان ئەنجام درا


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، لە مزگەوتەكانی هەرێمی كوردستان بە پێی پابەندبوون بە خۆپارێزی و جێ بەجێ كردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان نوێژی هەینی ئەنجامدرا.

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ هەینی 5ی حوزەیران2020 لە بەشێكی زۆر لە مزگەوتەكانی هەرێمی كوردستان نوێژی هەینی بە پێی پابەندبوونی هاووڵاتیان بە خۆپارێزی و جێ بەجێ كردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان نوێژی هەینی ئەنجامدرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان