ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سلێمانی.. وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی سەنتەری ئۆتیزمی بەسەر كردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە درێژەی كار و چالاكییەكانیدا وەزیری كار سەنتەری ئۆتیزم و چەند پەیمانگا و باخچەی ساوایانی حكومی و ناحكومی بەسەر كردەوە.

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ٢٠١٩/٩/٢٩ كوێستان محەمەد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە شاری سلێمانی ھاوڕێ لەگەل عومەر گوڵپی بەڕێوەبەری گشتی چاودێری كۆمەڵایەتی چەند سەنتەرێك و پەیمانگاو باخچەی ساوایانی بەسەر كردەوە بۆ لە نزیكەوە ئاگادار بوون لە كێشەو گیروگرفتەكانیان.

دەستپێكی سەردانەكە لە سەنتەری ئۆتیزم دەستی پێكرد و سەرجەم بەشەكانی سەنتەرەكەی بەسەر كردەوە، كە زیاتر لە 70 منداڵی تەمەن جیاواز لە خۆی دەگرێت و لە كێشە و گرفتەكانی كۆڵییەوە و بەشێك لە گرفتەكانی بۆ چارەسەر كردن و ماندووبوونی بەڕێوەبەر و توێژەرەكانی بەرز نرخاند.

پاشان سەردانی پەیمانگای ھیوای نابیستانی بنەڕەتیان كرد كە لە باخچەی ساوایانەوە تا پۆلی نۆی بنەڕەتی لە خۆ دەگرێت و بەشێك لە پۆلەكانی بەسەر كردەوە و گوێ بیستی داواكاریەكانیان بوو دەست خۆشی لە مامۆستایانی پەیمانگاكە كرد.

دواتر پەیمانگای ئاوات بۆ پەروەردەی مێشكی بەسەر كردەوە كە زیاتر لە ٨٠ خوێندكاری ھەیە و تەمەنیان لە نێوان ٦—١٨ ساڵیدایە و ئەو كێشانەی بۆ چارەسەر كردن كە ببونە ڕێگر لە بەردەم پەیمانگاكە.

ھەر ھەمان ڕۆژ ھەردوو سەنتەری نابینایانی ڕووناكی و ڕۆشنایی بەسەر كردەوە و چەند داواكارییەكیان ھەبوو لەبەرامبەردا وەزیری كار بەلێنی ھاوكاری پێدان بە پێی توانای وەزارەتەكەیی و گفتوگۆی چڕوپڕ كرا لەسەر كار و چالاكییەكانیان.

نیوەڕۆی ھەمان ڕۆژ بەشداری كرد لە كردنەوەی چەند دایەنگایەكی نا حكومی، سەرەتا باخچەی ساوایانی مۆنتیسۆری نێودەوڵەتی سلێمانی لە ناو گاردن سیتی كردەوە و بەشەكانی بەسەر كردەوە دەست خۆشی لە ستافی باخچەكە كرد، پاشان لە گەڕەكی تووی مەلیك باخچەی ساوایانی ڕەنگاڵەی نا حكومی كردەوە و منداڵانی ناو باخچەكەی بەسەر كردەوە.

دواتر لە بەكرەجۆ باخچەی ساوایانی كانی گوڵی كردەوە و بەشەكانی بەسەر كردەوە و داوای كرد ڕێنماییەكانی چاودێری كۆمەلایەتی بە باشی جێبەجێ بكەن.

ھەر لە میانەی سەردانەكەی دا باخچەی ساوایانی خنجیلی حكومی بەسەر كردەوە و گرنگی ئەم باخچانەی باس كرد بۆ فەرمانبەران و دەست خۆشی لێكردن، لە دوا وێستگەی سەردانەكەی باخچەی ساوایانی شاری نەورۆزی ناحكومی بەسەر كردەوە و كۆتایی بە سەردانەكەی ھێنا.

ئابوری

ڕوونکردنەوە لەسەر کاتی دابەشکردنی ١٠٠ هەزار دینارەکەی حکومەتی هەرێم دەدرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتى هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەرکاتێک وردبینی لەو فۆڕمانە کرا، کە هاوڵاتییان پڕیانکردۆتەوە، وەزارەت پارەکە خەرجدەکات.

 

کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتى هەرێم لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕوونکردنەوەی لەسەر کاتى دابەشکردنی بڕی ١٠٠ هەزار دیناری هاوکاری بەسەر خێزانە هەژارەکاندا دا.

 

ناوبراو ئاماژەى بەئەوەدا، فۆڕمە پڕکراوەکان لەلای بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتییە، ئەوان وردبینی دەکەن، هەرکاتێک ئەوان لە وردبینی تەواوبوون بۆ وەزارەتی دەنێرن.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، پاشئەوەی بەدەستیان گەیشت، ئەو پارەیە خەرجدەکەن، کە ١٠٠ هەزار دینارە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

داوای کەمکردنەوەی نرخی بینینی پزیشک و دەرمان و پشکنینە پزیشکییەکان دەکرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەگەڵ ئەوەی داهاتی تاک لەهەرێمی کوردستان کەمیکردووە و ڕێژەى بێکاری و هەژاری بەرزبۆتەوە، بەڵام هێشتا نرخی بینینی پزیشک و دەرمان و  پشکنینەکان هەر بەرزە، بۆیە ئەنجومەنی فشار لەهەوڵدایە کە ئەم نرخانە دابەزێنن و هاوتای داهاتی تاکی بکەن.

 

دڵشاد بابانی ئەندامی ئەنجومەنى فشار لەسلێمانی بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، پێشتر لەگەڵ سەندیکای پزیشکان و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەتەوە و ئەم هەفتەیەش لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و سەندیکای دەرمانسازان و سەندیکای بایۆلۆجی کۆدەبنەوە و دواتر سەردانی وەزیری تەندروستی دەکەن.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ئەنجومەنى پارێزگای سلێمانی هاوکارە و سەندیکای پزیشکانیش بەهەمانشێوە هاوکارن، بەڵام چەند گرفتێکیان هەیە و داوادەکەن، ئەوەیان بۆ چارەسەربکەن.

 

زیاتر ڕوونیکردەوە، پزیشکەکان گرفتی دەرمانخانە و تاقیگەکان و باج و هەندێک شتی دیکەیان هەیە، ئەوان داوای چارەسەرکردنی ئەو گرفتانە دەکەن، بۆئەوەی بتوانن نرخ بهێننە خوارەوە.

 

باسی لەئەوەشکرد، دوای ئەوەی بۆچوونی هەموو سەندیکاکان و ڕا جیاوازەکانیان کۆکردەوە، سەردانی وەزیری تەندروستی دەکەن و لەسەر ئەو پرسە گفتوگۆی لەگەڵ دەکەن.

 

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەشنەکردنی موچە لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە، ئاستی داهاتی تاک بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، کە ئەرکی حکومەتە هەموو سێکتەرەکانی هەرێم ڕێکبخاتەوە، بەڵام لەساڵی ٢٠٢٠دا تەنها دوو موچەى بەتەواوی دابەشنەکردووە و هیچکام لەسێکتەرەکانی ژیانی لەگەڵ ئەو بێ موچەیی و بێکارییەدا ڕێکنەخستۆتەوە، لەو چوارچێوەیەدا نرخی بینینی پزیشک هاوشێوەی ساڵی ئاڵتونی هەرێمە کە ٢٠ هەزار یان ٢٥ هەزار دینارە، کە تەنها چەند خولەکێکی کەم نەخۆش دەبینرێت، ئەمەش بۆتە بارگرانی بەسەر هاوڵاتییانەوە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

حكومەتی هەرێم دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 3 دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێشبینی دەكرێت بەمزوانە هەرێم و بەغدا ڕێككەوتنێك واژۆ بكەن و لەم ڕۆژانەشدا مووچەی مانگی سێ دابەش بكرێت.

د.شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەڕلەمانی كوردستان بە میدیای حزبەكەی ڕاگەیاند، لە ئێستادا پێشبینیەك هەیە كە هەواڵێكی دڵخۆشكەرە و لەم ڕۆژانەدا ڕێككەوتنێك لەسەر چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی بەغدا واژۆ دەكرێت.

وتیشی”بەپێی زانیارییەكان حكومەتی بەغدا بڕێك پارە بۆ مووچە دەنێرێت و حكومەتی هەرێمیش لە داهاتی ناوخۆ پارە ئامادە دەكات و بەو شێوەیە مووچەی مانگی سێی پێ دابەش دەكات”.
ئاشكراشیكرد، تا ئێستا ڕوون نیە كە مووچەی تەواوەتی دابەش دەكرێت یاخود بە لێبڕینەوە دەبێت و پێشبینی ئەوەش دەكرێت مانگانە مووچە لەكاتی خۆیدا دابەش بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان