ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

سوریا هۆشداری دەداتە ئەمریكا و توركیا

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی سوریا هۆشداری دەداتە ئەمریكا و توركیا و داوادەكات هێزەكانیان لە وڵاتەكەیدا بچنە دەرەوە.

وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سوریا لە میانەی پەیامێكیدا لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك داوای لە هەریەك لە سوپای ئەمریكا و توركیا كرد دەستبەجێ وڵاتەكەی جێبهێڵن و ڕایگەیاند هەر هێزێكی بیانی بەبێ ڕێپێدانی ئەوان كە لە ناوچەكەدا دەجەنگن پێویستە دەستبەجێ بكشێنەوە.

وەزیری دەرەوەی سوریا، هۆشداریشیدا ئەگەر ڕەتیبكەنەوە ئەوا حكومەتی سوریا مافی ئەنجامدانی هەر ڕێكارێك و هەموو پەرچەكردارێكی لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتیەكاندا هەیە.

وەلید موعەلیم ئەوەشی خستەڕوو، بوونی سوپای ئەمریكا و توركیا لە سوریا نایاساییە و هەوڵەكانیشیان بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارام لە ناو سوریا سەرپێچیكردنی دەستووری نەتەوە یەكگرتووەكانە.

ئەو وتانەی وەزیری دەرەوەی سوریا لە كاتێكدایە ئەمریكا زیاتر لە هەزار سەربازی جێگیركراوی لەناو خاكی سوریادا هەیە، توركیاش چەندین یەكەی سەربازی لە ناوچە جیاجیاكانی باكووری سوریا هەیە.

جیهان

نزیكەی 325 هەزار كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2125 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2125 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 132 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 324 هەزار و 692 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 18 هەزار و 264 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەڤیدیۆ..منداڵێكی هەژار چۆنێتی خواردنی مۆز نازانێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

دیمەنی منداڵێكی هەژار تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تەنیوە.
تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، تۆمارێكی ڤیدیۆیی منداڵێكی هەژار بەناوی عوسمان كە نازانێت مۆز بخوات تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تەنیوە.
لە تۆمارەكەدا، منداڵە هەژارەكە لە سەرەتادا نازانێت مۆزەكە چۆن بخوات و لە سەرەتادا دەیەوێت پێستەكەی بخوات.
بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەڵوێستی جۆراوجۆریان لەبارەی تۆمارەكەوە بڵاوكردووەتەوە و هەندێكیان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ئەوان زۆر كاریگەر بوون بە ڤیدیۆكە و ئەمەش كاریگەری درووستبوونی چینە كۆمەڵایەتییەكانە لە ئێران و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوەیە.
بەشێكی دیكەش پێیان وایە، بڵاوكردنەوەی ئەم جۆرە تۆمارە ڤیدیۆییانە بۆ منداڵێكی هەژار باش نییە و ئەو منداڵەی پێ دەشكێت و بابەتێكی نامرۆڤانەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تووشبوون بەکۆرۆنا نزیک دەبێتەوە لە ٢٠ ملیۆن کەس

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی نوێترین ئامار، زیاتر لە١٩ ملیۆن و ٥٤٨ هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەجیهاندا تۆمارکراون.

 

بەپێی نوێترین ئامار لەسەرەتای بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکو ئێستا  زیاتر لە ١٩ ملیۆن و ٥٤٨ هەزار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراون.

 

هەر بەپێی ئەو ئامارە، لەوماوەیەدا  زیاتر لە١٢ملیۆن و ٥٤٩ هەزار کەس چاکبوونەتەوە، کە لەبەرامبەردا زیاتر لە ٧٢٤ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەوانی دیکەش لەژێر چارەسەردان.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان