ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

پێدانی كارەبای نیشتمانی دەبێتە 24 كاتژمێر

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەپێی ئەو كارانەی لە سیستەمی كارەبای هەرێم كراوە، پێدانی كارەبای نیشتمانی بۆ مانگی داهاتوو نزیك دەبێتەوە لە 24 كاتژمێری ڕۆژانە و دەشڵێت: “تەنها لە هەندێك حاڵەتدا نەبێت، كە كەمتر دەبێتەوە بۆ 20 كاتژمێر”.

ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، مانگی ئەیلول بەردەوام و تێكرا نزیكەی 20 بۆ 23 كاتژمێر بە هاووڵاتیان دراوە و بەردەوام كارەبای نیشتمانی بێ كێشە بووە، بۆیە بۆ مانگی 10 ئەگەر لەوەی مانگی پێشوو باشتر نەبێت خراپ نابێت.

وتیشی، “لەگەڵ ئەوەی زیادبوونی كاتژمێرەكانی كارەبا پەیوەستە بەوەی پلەكانی گەرما دابەزیون و خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەباش دابەزیوە، لە سەرەتای دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمەوە بە هەندێك چاكسازی و ڕێكخستنەوە و ئەوانەی بە توانای مرۆیی خۆمان دەكرێت، وامان كردووە بارودۆخی دامەزراوەكە جێگیر ببێت”.

ڕاشیگەیاند، لە مانگی داهاتوودا كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی نزیكدەبێتەوە لە ٢٤ كاتژمێر.

ئابوری

لە چەند فەرمانگەیەكی سلێمانی مۆبایل و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە فەرمانبەران قەدەغەكرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی‌ چاودێری‌‌ و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی بەكارهێنانی‌ مۆبایل ‌و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی لە فەرمانبەرانی فەرمانگەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكەی قەدەغەكرد.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی‌ چاودێری‌‌ و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە ڕایگەیاندووە، ڕۆژی‌ چوار شەممە 23-10-2019 بە ئامادەبوونی‌ عومەر گوڵپی‌، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ ‌‌و بەرپرسی‌ ماڵەكانی‌ ساوایان و منداڵان و نەوجەوانان ‌و بەساڵاچووان و هۆبەی‌ خێزانی‌ جێگرەوە و هێڵی‌ گەرمی‌ فریاكەوتنی‌ منداڵان ‌و بەرپرسی‌ هۆبەكانی‌ ژمێریاری‌‌ و وردبینی‌ ‌و یەكەكانی‌ پلان‌ و یاسا، كۆبوونەوەی‌ ئاسایی‌ مانگانەی‌ خۆی‌ بەڕێوەبرد.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لەو كۆبوونەوەكەدا بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ سێ بنەمای‌ گرنگی‌ بەڕێوەبردنی ڕوونكردەوە، هەروەها جەختی‌ كردەوە لەسەر جێبەجێكردنی‌ سەرجەم ئەو یاساو ڕێنمایی ‌‌و سیستمانەی‌ دامەزراوە كۆمەڵایەتییەكان ڕێكدەخەن، بەتایبەت جەختی‌ كردەوە لەسەر پاراستنی‌ مافی‌ منداڵان ‌و بەساڵاچووان‌ و باشترین بەكارهێنانی‌ توانا ماددی ‌‌و مرۆییەكان بۆ خزمەتكردنیان، لەلایەكی ترەوە ستراتیجی‌ كاركردن بۆ ماڵەكانی‌ منداڵان‌ خستەڕوو.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ژمارەیەك بڕیار گەڵاڵە كرا، كە یەكێك لە بڕیارەكانی‌ كۆبوونەوەكە بریتی بوو لە ڕێگە نەدان بە بەكارهێنانی‌ مۆبایل ‌و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەكاتی‌ دەوام‌ و لەكاتی‌ كاركردن و ڕاپەڕاندنی‌ ئەركەكاندا، لەو ڕوانگەیەوە كارمەندان پابەندكران بە تەرخانكردنی‌ هەموو توانا و كاتیان بۆ كار و ئەركەكانیان لە خزمەتكردنی‌ منداڵان و بەساڵاچووان و ژنانی‌ هەڕەشەلێكراو و منداڵانی‌ دایەنگە و سەنتەر و پەیمانگاكان و كارە كارگێڕی‌ و ژمێریارییەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بە بەڵگە؛ كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگا تایبەتەكان كەمكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگا تایبتەكان.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ژمارە (1675) كە لە ( 17/ 10/2019) دەرچووە و وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، “پاڵپشت بە كارنامەی حكومەتی هەرێم و كۆنووسی ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا، بڕیار دراوە بە كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگا تایبەتەكان”.

وەك لە نووسراوەكەدا هاتووە، “كرێی خوێندن بە ڕێژەی 25% كەمدەكرێتەوە بۆ گشت قۆناغەكان لە خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پێدانی ڤیزەی ئێران بۆ هاووڵاتیانی هەرێم لادەبرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
بە ڕەزامەندی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سبەینێوە هاووڵاتیان و گەشتیاران دەتوانن بەبێ ڤیزە سەردانی ئەو وڵاتە بكەن.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بڵاویكردەوە، بەبڕیاری حكومەتی هەرێم لە سبەینێ پێنج شەممەوە 24/10/2019ەوە هاووڵاتیانی عیراق و هەرێمی كوردستان دەتوانن بەبێ ڤیەا لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە سەردانی وڵاتی ئێران بكەن و بۆ ماوەی 30 ڕۆژ لەو وڵاتە بمێننەوە.

بەپێی زانیارییەكان، بڕیارەكەی هاتووچۆی هاووڵاتیان بەبێ ڤیزە بۆ ئێران تا 31/12/2019 بەردەوام دەبێت و هاووڵاتیان بەبێ بەرامبەر و بێ‌ وەرگرتنی هیچ بڕە پارەیەك دەتوانن بچنە وڵاتی ئێران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان