ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

یەكەم بارانی وەرزی پاییز دەبارێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
پسپۆڕێكی كەشناسی عیراقی ئاماژە بە یەكەم بارینی باران لە وەرزی پاییزدا دەكات و دەڵێت: “لە هەفتەی داهاتووەوە دەستپێدەكات”.

سادق عەتیە، پسپۆڕی كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە، بەپێی نەخشەی کەشوهەوا، كە لەلایەن مانگە دەستكردەكانەوە تۆماركراوە پلەی گەرمی ئەم هەفتەیە بە جێگیری دەمێنێتەوە و بەرزبوونەوە و دابەزینێکی کەم بەخۆیەوە دەبینێت.

ڕاشیگەیاندووە، “بەپێی داتاکان لە ڕۆژی هەینی داهاتووەوە پلەی گەرمی دادەبەزێت، بەتایبەتی لە ناوەڕاست و ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، بەڵام لە باشووری وڵات پلەی گەرمی گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەسەر نایەت و ڕەنگە کەمێک دابەزێت.

دەشڵێت: “هەفتەی داهاتوو سەرەتای بارانی پایيز دەبێت، چونكە لە چەند شارێکی عیراق باران بارین دەستپێدەکات، بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم”.

بە بۆچوونی سادق عەتیە، “ڕەشەبای باکوری ڕۆژئاوا بۆ ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو بەردەوام دەبێت و ڕێژەی شێ لە چەند شارێک بەرزدەبێتەوە و بەهۆیەوە باران دەبارێت”.

ژینگە

لە سلێمانی ئامادەكاری بۆ لافاو دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە شاری سلێمانی ئامادەكاری پێشوەخت بۆ ڕێگری كردن لە لافاو، یان هەر حاڵەت و كارەساتێكی سروشتی دەكرێت، قائیمقامی سلێمانیش دەڵێت، پلانێكی تۆكمەیان داناوە بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان لە ئەگەڕی روودانی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو.

بەپێی ڕاگەیەندراوی قائیمقامیەتی سلێمانی “ئەمڕۆ یەك شەممە 2019.10.20، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی فریاگوزاری خێرا كۆبووەوە كە پێكهاتووە لە فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی و ئەو رێوشوێن و ئامادەكارییانە تاوتیۆكران كە گرنگن بۆ پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان لە ئەگەری هەر روووداوێكی سروشتی”.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیشدا قائیمامی سلێمانی رایگەیاند پلانێكی تۆكمەیان داڕەشتووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو ئەو رووداو حاڵەتانەی كە لە كاتی لافاو بارانی بەهێزدا ئەگەری روودانی دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بەڕێوەبەرایەتییەكی پۆلیس لە سلێمانی داوایەك لە هاووڵاتیان دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات پارێزگاری لە سروشت و ژینگە بكەن و دەشڵێت: “دوو كەس دەستگیر كراون”.

هێمن كمرخان ئەفندی، بەڕێوەبەڕی ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی تانجەڕۆ سەر بە بەشی سلێمانی لە ئەنجامی گەڕان و پشكنین بۆ پاراستنی ژینگە توانیان (2) هاووڵاتی دەستگیر بكەن، كە بە شێوەیەكی نایاسایی هەستابوون بە دروستكردنی كارگەیەكی فافۆن.

ڕاشیگەیاند، ئەو كارە بۆتە هۆی بڵاوبوونەوەی دووكەڵ و بۆنی ناخۆش و زیانبەخش بۆ ناوچەكە و لە ئێستاشدا پەڕاوی لێكۆڵینەوە كراوەتەوە و ڕادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.

هێمن كمرخان داواشی لە سەرجەم هاووڵاتیان كرد، كە پابەندبن بەڕێنمایەكانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی و پارێزگاری لە سرووشت و ژینگەی كوردستان بكەن .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی هەرێم: پێشبینی دەكرێت ڕۆژی شەممە سەرەتای باران بارین دەستپێبكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی كەنداوی عەرەبی پێشبینی دەكرێت لە ئێوارەی ڕۆژی شەممە سەرەتای باران بارین بە شێوەیەكی پچڕ پچڕ لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێبكات.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەبەوەشدەكات، لە ڕۆژی یەكشەممە لە تەواوی ناوچەكانی هەرێم نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت و پلەكانی گەرما لەگەڵ خۆی نزم دەكاتەوە، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان باران بارین زیاتر دەبێت پێشبینی دەكرێت لە هەندێ ناوچە لە كاتی باران بارین هەورە تریشقەشی لەگەڵ بێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئەوەش دەخاتەڕوو، ڕۆژی دووشەممە ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت وە كاریگەری باران بارین كەم دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان