ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وەرزشەکانی تر

هامیڵتۆن پێشبڕکێی ڕوسیای بردەوە و نزیکە لە نازناوی شەشەمەوە !

خەڵک سپۆرت

لویس هامیڵتۆنی شۆفێری بەریتانی تیمی مێرسیدس پێشبڕکێی ڕوسیای لە پلەی یەکەمدا کۆتایی پێهێنا و بۆ شەشەم جار لە نازناوی پاڵەوانی جیهان نزیک بووەوە.

لەپێشبڕکێی ژمارە (١٦)ی پاڵەوانێتی جیهان کە لە “سوچی – ڕوسیا” ئەنجامدرا، لوکلێری شۆفێری تیمی فێراری لە پێگەی یەکەمەوە دەستی پێکرد، بەڵام بەخێرایی تیمە ئیتاڵیەکە ستراتیجیان گۆڕی و شۆفێرەکەی ئەمارەی مۆناکۆیان ناچار کرد ئاسانکاری بۆ سباستیان ڤیتێڵی ئەڵمانی بکات بکەوێتە پێشەنگی پێشبڕکێکەوە.

ڤیتێڵ چەند خولانەوەیەک لە پێشەنگیدا مایەوە تا ئەوکاتەی بەناچاری و بەهۆی کێشەی میکانیکیەوە کشایەوە، ئەم وەستانە کاتیە تیمی فێراریان ناچار کرد دووبارە هیواکانیان بە لوکلێردا هەڵبواسنەوە، بەڵام وا دیاربوو کات دواکەوتووە…

لەکاتێکدا لوکلێر سەرقاڵی گەڕانەوە بوو، لویس هامیڵتۆنی بەریتانی و ڤاڵتێری بوتاسی شۆفێرانی مێرسیدس پێشەنگیان بەجیاوازیەکی زۆرەوە گرتبوو، لەکۆتا جەولەکاندا لوکلێر جۆری سپێرەکانی لە مامناوەندەوە گۆڕی بۆ سۆفت تا بە لوتکە بگاتەوە، بەڵام بوتاس ململانێیەکی توندی کرد و ڕێگەی پێنەدا هەوڵەکانی سەربگرێت، لەم نێوەندەشدا هامیڵتۆن مەودایەکی زۆر کەوتە پێش شۆفێرەکانی تر و نازناوەکەی بەدەست هێنا.

بەدەستهێنانی نازناوی سوچی لەلایەن هامیڵتۆنەوە زیاتر لە نازناوی پاڵەوانی جیهان نزیکی دەکاتەوە، چونکە پاڵەوانێتیەکە تەنها پێنج جەولەی ماوە لەکاتێکدا لەکۆی ١٦ پێشبڕکێ تیمی مێرسیدس ١١ بردنەوەی بە پلەی یەکەم هەبووە.

ڕیزبەندی شۆفێران لە پێشبڕکێی سوچی:

ڕیزبەندی شۆفێران لە پاڵەوانێتی جیهان:

ڕیزبەندی تیپە وەبەرهێنەکان لە پاڵەوانێتی جیهان:

وەرزشەکانی تر

(بەهۆی کۆمێنتێکەوە) جەنگاوەرێکی (UFC) قەرزی قوماری هاندەرێکی دەداتەوە !

خەڵک سپۆرت

جەنگاوەرێکی بواری (UFC) لەڕێگەی کۆمێنتەوە بە زەرەر و زیانی هاندەرێکی سەرسەختی دەزانێت و بڕیار دەدات تەواوی قەرزەکانی بۆ بداتەوە.

نایت دیاز پاڵەوانی بواری (UFC) لەکۆتا ڕووبەڕوبونەوە بەرامبەر خۆرخی ماسڤیدال بەهۆی برینداربوونیەوە نازناوی (BMF)ی لە ململانێکانی (UFC244) لەدەستدا، چونکە ناوبژیوانان ڕێگەیان نەدا ڕووبەڕوبونەوەکە تەواو بکات و بردنەوەیان بۆ ڕکابەرە لاوەکەی هەژمار کرد.

ناوبراو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامەوە پۆستێکی کرد و سوپاسی هاندەرانی کرد کە هەمیشە پاڵپشتی بوون، بەڵام لەنێو یەکێک لە کۆمێنتەکاندا هاندەرێک بۆی نوسیوە :” پارە و پولی کرێ خانوم بەتەواوی لەسەر بردنەوەی تۆ خەواند، هەموویم دۆڕاند و لەناو ئوتۆمبێلەکەمدا دەخەوم”.

کۆمێنتەکە زۆری پێناچێت لەلایەن نایت دیازی جەنگاوەرەوە وەڵام دەدرێتەوە و لەڕێگەی نامەوە ژمارە و کۆدی کاردی “پەیباڵ” بۆ هاندەرە زەرەرمەندەکە بۆ ڕەوانە دەکات و زیاتر لەو پارەیەی بۆ ڕەوانە دەکاتەوە کە لەسەر یارییەکە خەواندویەتی، دواتر ئەو هاندەرە لەهەمان تۆڕی کۆمەڵایەتیەوە پۆستی کردووە و دووپاتی کردۆتەوە، جەنگاوەرەکەی (UFC) تەواوی کرێی خانوەکەی بۆ گەڕاندۆتەوە و زیاتر لەو پارەیەشی پێداوە، بۆیە بڕیاریداوە زیادەی پارەی ڕەوانەکراو دووبارە لەسەر یارییەکی تری دیاز بخەوێنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

فیلمی دوکۆمێنتاری لەسەر شوماخەر دەردەکرێت و کۆرینا دەڵێت: ئەوەی دەیکەین داواکاری خۆیەتی !

خەڵک سپۆرت

مایکڵ شوماخەر، ئەفسانەی ئوتۆمبێلە خێراکان لە ساڵی ٢٠١٣وە باری تەندروستی تێکچووە و لەو ساتەوە تائێستا خێزانەکەی ڕێگەیان بە میدیاکان نەداوە هیچ زانیارییەک وەربگرن، هاوسەرەکەشی دەڵێت: ئەوەی دەیکەین وەسیەتی خۆیەتی.

کۆرینا شوماخەر هاوسەری مایکڵ شوماخەر ئەفسانەی “فۆرمولا ١” چاوپێکەوتنێک لەگەڵ “مێرسیدس ماگەزین” ئەنجام دەدات و سەبارەت بە دابینکردنی سیکیوریتی بەهێز و شاردنەوەی هەواڵی تەندروستی مێردە ئەفسانەکەی لە میدیا و هاوڕێ و کەسە نزیکەکانیان، لەوەڵامی پرسیارێکدا دەڵێت :” دەبێت ئێوە دڵنیابن لەوەی شوماخەر لەنێو دەستێکی متمانە پێکراودایە و هەموو شتێک دەکەین بۆ یارمەتیدانی”.

هەروەها دەڵێت :” ئێمە تەنها داواکاریی خۆی جێبەجێ دەکەین، چونکە ئەو هەمیشە لەژیانی ئاسایی خۆیدا ڕێگەی بە بڵاوبونەوەی بارودۆخی تەندروستی خێزانەکەی نەدەدا، لەژیانی تایبەتیماندا هەموو شتێکی بۆ کردم، هەرگیز لەبیری ناکەم من کێم و چەندە بەخشندە بوو لەگەڵمدا، ئەوە هاوسەری منە”.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کۆرینا بە سەرچاوەکەی ڕاگەیاندووە، بڕیارە لە مانگی دیسێمبەردا فیلمێکی دوکۆمێنتاری لەسەر ژیانی “شومی” ئەفسانە بڵاوبکرێتەوە، کە پەیوەندیدار دەبێت بەو ڕووداوەی بەهۆی خلیسکانی سەر بەفر لە چیای ئەلب توشی هات تا ئێستا، لەم ڕێگەیەوە کۆرینای هاوسەری و خێزانەکەی دەیانەوێت زانیاری گشتی بە میدیاکان بدەن بۆ ئەوەی چیتر لەلایەن وێنەگران و ڕۆژنامەوانانەوە هەراسان نەکرێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

نادال لوتکەی ڕیزبەندی یاریزانە پیشوەرەکانی تێنسی سەرزەوی گرتەوە !

خەڵک سپۆرت

ڕافائێل نادال ئەستێرەی ناوداری ئیسپانیا، توانی لوتکەی ڕیزبەندی یاریزانە پیشوەرەکانی بواری تێنسی سەرزەوی بگرێتەوە و پێش نۆڤاک جیۆکۆڤیچی ڕکابەری سڕبی بکەوێت.

بەپێی ڕیزبەندی نوێی لیژنەی نێودەوڵەتی تێنسی سەرزەوی، ڕافائێل نادالی ئیسپانی بە کۆکردنەوەی نۆ هەزار و ٥٨٥ خاڵ دەچێتە خانەی یەکەمی ڕیزبەندی یاریزانانەوە، هەروەها نۆڤاک جیۆکۆڤیچی سڕبی سەرباری بردنەوەی نازناوی پاریس، بەڵام پلەیەک هاتۆتە خوارەوە و خانەی دووەمی گرتووە.

ڕۆجێ فێدرەری ئەفسانەی سویسری دەکەوێتە پلەی سێیەمەوە، لەکاتێکدا دانێل میدڤیدێڤی ڕوسی توانیویەتی لەپلەی چوارەمدا پارێزگاری لە پێگەی خۆی بکات و پێش هەریەک لە دۆمینیک تیمی نەمساوی و ستیفانۆس سیتسیباسی یۆنانی کەوتووە.

لەپلەکانی حەوتەم و هەشتەم و نۆیەمیشدا ناوەکانی ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانی و ماتیۆ پیرتینی ئیتاڵی و ڕۆبێرتۆ باوتیستای ئیسپانی هاتوون، هەروەها گایل مۆنفێسی فەرەنسی پلەیەک سەرکەوتووە و گەڕاوەتەوە پلەی دەیەم، واتا لەم ڕیزبەندییە نوێیەدا ناوی گەڕاوەتەوە نێو (باشترین دە یاریزانی تێنسی سەرزەوی).

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان