ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

چەند گەڕەكێكی سلێمانی بێ‌ كارەبا دەبن

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئاگاداری چەند گەڕەكێكی بەكرەجۆ دەكاتەوە، كە بەهۆی دانانی پێوەری زیرەكەوە سبەینێ‌ تا ئێوارە بێ‌ كارەبا دەبن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ئاگادارییەكەدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، دانیشتووانی بەكرەجۆ بەتایبەتی ئەو ماڵانەی دەكەونە سەر فیدەری 182 ئاگادار دەكەینەوە، كە بەهۆی دەستپێكردنی پڕۆژەی دانانی پێوەری زیرەك، سبەینی دوو شەممە (30/9/2019) لە كاتژمێر (8 ی بەیانی تا 5 ی ئێوارە) كارەبای نیشتیمانی و مۆلیدەیان نابێت.

ڕاشیگەیاندووە، ئەوە لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیانە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی داوا لە دانیشتووانی ئەو گەڕەكانە دەكات، “هاوكاری تیمەكانمان بن بۆ ئەنجامدانی كارەكانیان”.

ئابوری

حكومەتی عیراق مووچەیەكی مانگانە بۆ بێكاران دەبڕێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، بڕیار دەدات بڕێك پارە وەك مووچەی مانگانە بۆ بێكاران ببڕێتەوە.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن نووسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە، “ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیاریدا، مووچەی مانگانە بۆ 900 هەزار كەس ببڕێتەوە، كە بڕەكەی مانگانە 175 هەزار دینارە”.

هەر بەپێی بەیاننامەكەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، “ڕەزامەندی دراوە لەسەر هەمواری بڕگەی (6)ی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران (340 ی ساڵی 2019)، كە ئەم شێوەیە دەبێت، “بڕینەوەی مووچەیەك بۆ 900 هەزار كەس لە بێكاران و ئەوانەی توانای كاریان نییە، بڕی مانگانەكەش تەنیا 175 هەزار دینارە بۆ هەر كەسێك”.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، بۆ پێدانی ئەو مووچەی مانگانەیە، مەرجێكی دەستنیشان كردووە، كە بریتییە لەوەی دەبێت ئەو كەسە بەپێی یاسای پاراستنی كۆمەڵایەتی، لەچوارچێوەی هێڵی هەژارییەوە بێت.

وێڕای ئەوەی عیراق لەئێستادا بە دووەم گەورەترین وڵاتی هەناردەكاری نەوت لە ناوچەكەدا دادەنرێت، بەڵام هاووڵاتیانی بەدەست بێكاری و هەژارییەوە دەناڵێنن، بە تایبەتیش لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، كە بۆ زیاتر لە سێ‌ مانگ دەچێت، خۆپیشاندانی ناڕەزایی تێیاندا بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سبەینێ‌ مووچەی 20 وەزارەت و دەستە و دامەزراوە دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كە سبەینێ‌ چوار شەممە، مووچەی مانگی 10ی 20 وەزارەت و دەستە و دامەزراوە دابەش بكرێت.

بەپێی خشتەیەك، كە وەزارەتی دارایی بڵاویكردۆتەوە، سبەینێ‌ مووچەی هەریەك وەزارەتەكانی (شارەوانی، گواستنەوە، كارەبا، پلاندانان، كشتوكاڵ، ئاوەدانكردنەوە، ڕۆشنبیری، بازرگانی) لەگەڵ هەر سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و خانەنشینانی سەربازی دابەش دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە هەر سبەینێ‌ مووچەی دەستەكانی (مافی مرۆڤ، دەستپاكی، وەبەرهێنان، ژینگە) لەگەڵ دەزگای مین و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و چاودێری دارایی و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان خەرج دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 لەكاتێكدایە، كە چارەنووسی مووچەی دوو مانگی ساڵی ڕابردوو نادیارە و تائێستا هیچ زانیارییەك لەسەر مووچەی ئەمساڵ ئاشكرانەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

یەكگرتوو: هەر پەڕلەمانتارێك خزمەتی هەبوو با خانەنشین ببێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كە پێویستە یاسای خانەنشینی وەك عیراق جێبەجێ‌ بكرێت، كەو دادگەری تێدایە و دەڵێت: “هەر پەڕلەمانتارێك بە شایستەیی خۆی ئەگەر پێوەرەكانی تێدابوو با خانەنشین ببێت”.

د. شێركۆ جەودەت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، ئێمە وەكو فراكسیۆنی یەكگرتوو لە 18-2-2019ەوە پاكێجی چاكسازیمان وەك پێشنیارە یاسا داوەتە سەرۆكایەتی پەڕلەمان و ئەوانیش ناردیان بۆ حكومەتی هەرێم و دواتر وەڵامی داوەتەوە و مانگێك لەمەوبەر ناردویەتییەوە بۆ پەڕلەمان.

ڕاشیگەیاند، ئێمە لەو پێشنیارە یاسایەدا بە زەقی داوای جێبەجێ‌ كردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عیراقی-مان كردووە، كە باس لە پێوەری 15 ساڵ خزمەت و تەمەنی 45 ساڵی دەكات، كە سیستمێكی دادپەروەرانەیە و داوامان كردووە لە هەرێمیش پەیڕەو بكرێت.

دەربارەی پڕكردنەوەی فۆڕمی ڕەتكردنەوەی خانەنشینی وتیشی، “ئێمە بڕوامان وایە هەر پەڕلەمانتارێك مافی خانەنشینی هەیە بەپێی پێوەرەكانی خزمەت و تەمەن و لێبڕینی خانەنشینی داوە، ئەوا با خانەنشین ببێت، بەڵام ئەوەی مافی نییە خانەنشین نەكرێت”.

جەختیشی كردەوە، كە ئێمە لەگەڵ ئەوە نیین بە 4 ساڵ هیچ پلە تایبەتێك خانەنشین بكرێت و دژی وەستاوینەتەوە.

لەدوای پەسەند كردنی یاسای چاكسازی لە پەڕلەمانی كوردستان و ناڕەزایی هاووڵاتیان بۆ خانەنشینی پەڕلەمانتاران، 10 پەڕلەمانتار لەكۆی 111 پەڕلەمانتاری كوردستان نووسراویان بەجیا ڕادەستی سەرۆكایەتی پەڕلەمان كردووە بۆ ڕەتكردنەوەی خانەنشینی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان