ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

بەشی پۆلیسی دارستانی سەیدسادق دوو هاووڵاتی دەستگیركرد


خەڵك- بەشی هەواڵ

لە ئەنجامی دەرچوون و كێوماڵكردنی سنوری چالاكیان مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەیدسادق توانیان ( ٢ ) تۆمەتبار لە گوندی ( سۆیلەمێش )ی سەر بە قەزای سەیدسادق دەستگیر بكەن كە پۆلیسی دراستان و ژینگەی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا نوسیویەتی”هەستابوون بە ڕاوكردنی ( ٤ ) باڵندەی كێوی ( پۆڕ )، هەروەها توانیان دەستبگرن بەسەر ( ٢ ) تاپرو تەواوی كەل و پەلەكانیان كە بۆ ڕاوكردن بەكاریان هێنابوو.”

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە”پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.”

ژینگە

هاووڵاتییەك لەسەر ڕاوی ماسی دەستگیر كرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین ئاشكرای دەكات، كە هاوولاتییەكیان لەسەر ڕاوی ماسی لە دووەم ڕۆژی دەژن دەستگیر كردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەدرێژەی كار و چالاكیەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان بەسەرپەرشتی لیژنەی قەدەغەكردنی ڕاوی ماسی كارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پشدەر دەرچوون بۆ سەرزێی بچوك بەمەبەستی ڕێگری كردن لەسەرپێچیكارانی ڕاوی ماسی.

ڕاشیگەیاندووە، لەئەنجامی گەڕان و پشكنینی ناوچەكە توانیان ڕاوچییەك دەستگیربكەن و دەستیش بەسەر تۆڕێكدا بگرن.

ئاشكراشی كردووە، دەستبەجێ پەڕاوی لێكۆڵێنەوەی بۆ كرایەوە و دادوەری لێ ئاگادار كرایەوە .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی لەسەر پلەكانی گەرما ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ

كەشناسی هەرێم ڕوونكردنەوەیەكی “پێویست دەربارەی دابەزینی پلەكانی گەرما و تێگەیشتنێكی هەڵە لە هەندێ لە دەزگاكانی ڕاگەیاندندا” بڵاودەكاتەوە و جەختدەكاتەوە، كە پلەكانی گەرما بۆ خوار 10 پلەی سیلیزی دابەزیون نەك سفری سیلیزی.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوابەدوای بڵاوكردنەوەی پێشبینیمان بۆ نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما بۆ 11 تا 12 و گەیشتنی بۆ ژێر 10 پلەی سیلیزی بۆ ناوچە شاخاوییەكان و 15 پلە بۆ سەنتەری شارەكان، بە داخەوە، پێدەچێ (لێكتێنەگەیشتن)ێك ڕوویداوە.

دەشڵێت: “چەند دەزگایەكی بەڕێزی ڕاگەیاندن بە هەڵە مامەڵەیان لەگەڵ ڕاپۆرتی (بەشی پێشبینی) و لێدوانی (ئەژی چەتۆ حەسەن) بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەكامانیان كردووە، بەوەی كە پلەكانی گەرما بۆ (ژێرەوەی سفری سیلیزیی) دادەبەزێ، كە ئەمەش هەڵەیە و زانیارییەكە دروست نییە”.

ڕاشیگەیاندووە، بەڵكو (بەشی پێشبینی) لە بڵاوكراوەكەیدا بە ڕوونی ئاماژەی بە (ژێر 10 پلەی سیلیزیی) نەوەك (ژێرەوەی سفری سیلیزیی) كردووە، چونكە پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان و لەو كاتەی وەرزی ساڵدا ناگاتە ئاستی پلەكانی ژێرەوەی سفری سیلیزیی.

كەشناسی داواشی كردووە، “دەزگاكانی ڕاگەیاندن بە وردیی مامەڵە لەگەڵ بڵاوكراوە و لێدوانەكانمان بكەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

لەگەڵ نزیكبوونەوەی هاوین نزمترین پلەی گەرما لە هەرێم تۆماركرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی ڕاپۆرتێكی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو ڕوو لە نزمبوونەوە دەكەن و لە چەند ناوچەیەك پلەی گەرما بۆ 7 پلە دابەزی.

بەپێی ڕاپۆرتێكی كەشناسی هەرێم، “دوای ھاتنی بارستە ھەوایەكی فێنك بۆ سەر ناوچەكەمان كەوا پلەكانی گەرما بە نزیكەی ١١ تا ١٢ پلە نزم كردەوە بۆ سبەی بەیانی پێشبینی دەكەین نزمترین پلەكانی گەرما لە ھەندێ ناوچەی شاخاوی لە ژێر ١٠ پلەی سیلیزی بێت و سەنتەری پارێزگاكانیش لە ١٥ پلە نزیك دەبێتەوە”.

ئاشكراشی كردووە، كاریگەری ئەو بارستە ھەوایە فێنكەش سبەی كۆتای دێت و ڕۆژی چوار شەممە پلەكانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكاتەوە .

جەختیشی كردۆتەوە، نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما بەو ڕێژە زۆرە حالەتێکی دەگمەنە بە تایبەتی لەم وەرزە و مانگە.

هاوكات بەپێی خشتەیەك، كە كەشناسی بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ پلەی گەرما لە پێنجوێن لە سلێمانی و كانی ماسی لە دهۆك بۆ 7 پلە دابەزیوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان