ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

خەڵك؛ دواین زانیاری لەسەر ئامادەكاریەكانی كۆنگرەی یەكێتی بڵاودەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بۆ بەستنی كۆنگرە هیچ كام لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی هیچ ناكەن و هەمووی دراوە بە لیژنەی كۆنگرە، بۆیە لە ئێستادا ڕەوتی ئاسایی خۆی وەرگرتووە.

فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كۆمسیۆنی باڵای كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی هەموو كارەكانیان پێ سپێراوە و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی هیچ شتێك بۆ كۆنگرە ناكەن و هەمووی دراوە بەو لیژنەیە.

وتیشی، “دەستیان بە كارە ئاساییەكانی خۆیان كردووە، كار بۆ بنیادنانی ژێرخانی كۆنگرە دەكەن، كە لە خۆیان (كۆمسیۆنەوەكەوە) دەستیان پێكردووە، خەڵكیان بۆ زیاد كردووە، كۆمسیۆنی دیكەیان دروست كردووە، هەمووی بە ئامانجی ڕێكخستنەوەی كارەكانی خۆیان، كە ماوەیەكی دوور و درێژە لە چەق بەستوییدا بوو”.

ڕاشیگەیاند، كارەكە ڕەوتی خۆی وەرگرتووە و كۆنگرە دەرفەتی زۆری ماوە، چونكە نزیكەی 80 ڕۆژمان ماوە و لەو ماوەیەشدا هەموو ئامادەكاریەك دەكرێت، پێش ئەو وادەیەش هەموو ئامادەكاریەكانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی تەواو دەبێت.

بەبڕیاری ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی، كۆنگرەی چوارەمی ئەو حزبە لە 7ی كانونی یەكەمی ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی لە سلێمانی سەردانی کەمپی نوێی ھێزەکانی دژەتیرۆری کرد و ئامادەی نمایشێکی سەربازی بوو، ڕاشیگەیاند، یەکێتی نوێ دەکەنەوە و کۆنگرەیەکی سەرکەوتوی بێ پشک پشکێنە دەبەستن و قبوڵیش ناکرێت بە ناوی ھیچ پاساوێکەوە کۆنگرە دوابخرێت.

کوردستان

“هەرێمی كوردستان ڕوبەڕووی مەترسی گەورە دەبێتەوە”

خەڵك-بەشی هەواڵ

چاودێرێكی سیاسی و شارەزا لە كاروباری توركیا ڕایدەگەیەنێت، ڕووداوەكانی ناوچەكە كاریگەری نەرێنی خراپیان لەسەر دۆخی هەرێمی كوردستان دەبێت.

توركیا هەشت ڕۆژە هێرشەكانی بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان دەستپێكردووە و هەرچەندە وڵاتانی جیهان داوای كشانەوەی توركیا دەكەن، بەڵام لە نوێترین لێدوانیدا سەرۆك كۆماری توركیا ئاشكرایكرد، ئەوان ناكشێنەوە و بەهیچ شێوەیەكیش ئاگربەست ئەنجام نادەن، چاودێرانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، دۆخەكە مەترسیدارە و كاریگەری لەسەر هەرێمیش دروست دەكات.

لوقمان حەسەن چاودێری سیاسی و شارەزا لە كاروباری توركیا بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هەرێمی كوردستان بەشێكە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەر ئاڵۆزییەك لە ناوچەكە ڕووبدات هەموو ئەو ناوچانە دەگرێتەوە كە لەو هەڵكەوتە جوگرافیەدان.

وتیشی”دۆخی ناوچەكە بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ كاریگەری زۆر نەرێنی لەسەر دۆخی هەرێمی كوردستان دەبێت بەتایبەت لەكاتی بەرزبوونەوەی ئاستی توندوتیژییەكان لە سوریا كاریگەرییەكان بۆ هەریەك لە وڵاتانی ئوردون و ئیسڕائیل و لوبنان و توركیاش دەبێت، لەبەرئەوە بەداخەوە تائێستا ئاڵۆزییەكان بەرەو زیاتر دەڕۆن”.

ئاشكراشیكرد، ئەو سیناریۆیەی داڕێژراوە و ئەوانەی لە پشتییەوەن تا ئێستا نادیارن، و نازانرێت بۆچی ئەم كارەیان كردووە، بەڵام لە كۆی ڕووداوەكان خوێندنەوەكە بەو شێوەیەیە كە بابەتی زۆر خراپ بەڕێوەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دەستەی وەبەرهێنان و وەفدێكی ئەمریكایی كۆبوونەوە

 

خەڵک-ئارام سەردار

ئەمڕۆ چوار شەممە ۱٦ /۱۰/ ۲۰۱۹ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی کوردستان له‌گه‌ڵ وەڤدێکی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا كه‌ پێكهاتبوون له‌ ئه‌نجوومه‌نی بازرگانی نێوان ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ كۆمپانیا ئەمەریکیەکان کۆبوونەوە، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانیش ڕایدەگەیەنێت، مۆڵە‌تی وه‌به‌رهێنان گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت و هەمووار دەکرێتەوە، لەپێشنیارەکانیشمان داوای کەمکردنەوەی ڕۆتینیات له‌ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت .

محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت، وەفدەکە كۆمه‌ڵێك كۆمپانیاشی هێناوە تاوەکوو هانی وه‌به‌رهێنان بدەن لەهەرێمی کوردستان، چونکە به‌پێی كارنامه‌ی حكومه‌ت ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌به‌رهێنان هه‌ن یه‌كجار زۆرن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لەگەڵ وەفدەکە باسمان لەهەمواری یاسای وەبەرهێنان کردووە و کاریشمان لەسەر کردووە، لەهەرێمی کوردستانیش دەرفەت هەیە بۆ ئەوەی لە‌ كه‌رتی بنیاتنان و پیشه‌سازی و كشتووكاڵ و گه‌شت و گووزار کاربکەن، تائێستاش وەبەرهێنان لەبەشێک لەکەرتەکان کە زۆر کاری تیَدا نه‌كراوه‌ وه‌ك ڕێگاوبان و به‌نداو و هێلی ئاسنین له‌نێوان شاره‌كان و پیشه‌سازی گه‌وره‌ و كه‌رتی كشتوكاڵ.

وتیشی، له‌ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان لەکەرتی کشتووکاڵ ته‌نها 1.6 پرۆژه‌ی كشتوكاڵیمان هه‌یه‌ ده‌بێت له‌ چوار ساڵی داهاتوو ڕێژەکەی زیاتر بكرێت .

لەبارەی وردەکاریەکانی هەمواری یاساکەش وتی، خاڵی گرنگی هه‌مواری یاساكه بریتیە ‌ لە دروست كردنی نه‌خشه‌ی وه‌به‌رهێنان و پێدانی سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاتەکانی وه‌به‌رهێنان له‌ كه‌رته‌ جیاوازه‌كان بۆ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، لەگەڵ ئەوەش کەمکردنەوەی رۆتین له‌ مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان چونکە بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی پڕۆژەکان ماوه‌یه‌كی درێژی پێویست بووه‌ له‌ نێوان فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت، بەڵام لەهەموارەکە ئەوە نامێنێت و ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و بیانی دەکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەردۆغان: ئەمریكا و ئەوروپا هاوكاری پەكەكە دەكەن

خەڵك –بەشی هەواڵ

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا هاوكاری پەكەكە و یەپەگە دەكەن و هەماهەنگییان لەگەڵدا دەكەن.

ئەردۆغان لە گوتارێكدا دەڵێت “پەكەكە و یەپەگە لە كەیەوە بوونە ئەندامی ناتۆ، ئەمریكا و فەرەنسا و ئەڵمانیا هاوكاری پەكەكە و یەپەگە دەكەن، چەكیان بۆ دەنێرن پشتیوانی سیاسییان دەكەن، ئەمریكا 30 هەزار بارهەڵگری ناردووە بۆ یەپەگە لەڕێگەی عیراقەوە”.

ناوبراو ڕەخنەی دیكەشی لە ئەوروپاییەكان گرت و ڕایگەیاند “بە ماكرۆنی سەرۆكی فەڕەنسام ڕاگەیاندووە، ئێوەش خەڵكتان كوشتووە، لە جەزائیر چەند تان كوشتووە، لە شوێنانی دیكە لە بۆرما لە قوبرسی پێش چوونی توركیا، لە ئەفغانستان چەند كوژراون، ئەمانە كۆمەڵكوژی سڤیلین ئێمە كۆمەڵكوژی سڤیلمان نەكردووە، ماكرۆن پێیڕاگەیاندم چۆن دەتوانی ئەو قسانە بكەی، پێمڕاگەیاند بڕۆ سەیری ئاوێنە بكە”.

ئاماژەی بەوەشكرد لە ئۆپەراسیۆنی عیراق و ئەفغانستان ڕۆژانە گوایە بە هەڵە بۆردومان كراون، كۆڵان و شەقام و ئاهەنگەكان كراون بە قەسابخانە، بەڵام ئێمە ژیانی سەربازانی خۆمان دەخەینەمەترسی بۆ پارێزگاری لە سڤیل.

ئەردۆغان جەختیشیكردەوە هێرشەكانی سەر توركیا بەردەوام دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان