ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

“عيراق بودجەی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران ڕادەگرێت”

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق ئاشكرای دەكات، كە زۆرینەی ئەندامانی لیژنەكەیان ڕەتیان كردۆتەوە هیچ بڕێك بۆ هەرێمی كوردستان لە بودجە دیاری بكەن و دەشڵێت: “هۆكارەكەی ئەوەیە، كە حكومەتی هەرێم پابەندی هەناردەكردنی نەوت نەبووە”.

حەنین قەدۆ، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق بۆ (سۆمەریە نیوز) ڕایگەیاندووە، پڕۆژە یاسای بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵی داهاتوو تا ئێستا نەگەیشتۆتە پەڕلەمان و تا ئێستا لای حكومەتە بۆ تەواو كردنی بڕگەكانی.

دەشڵێت: “ڕای زۆرینە لەناو لیژنە ئەوەیە پشكی هەرێم بەو شێوەیەی هەبوو لەناو بودجە تازە نەكرێتەوە”.

ڕاشیگەیاندووە، حكومەتی هەرێم تا ئێستا هیچ پابەندبوونێكی خۆی لە هەناردەی نەوت، كە 250 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەیە بە حكومەتی فیدڕاڵی جێبەجێ‌ نەكردووە و تا ئێستاش جێبەجێ‌ كردنی بودجە ڕەتدەكاتەوە.

ئاشكراشی كردووە، هەرێم هیچ بڕە پارەیەكی دەروازە سنوریەكان و گومرگەكانی ڕادەست نەكردووە، كە مەزەندە دەكرێت بە 5 ملیار دۆلاری ساڵانە، ئەمە سەرەڕای پارەی هەناردەی نەوت، كە ڕۆژانە 600 هەزار بەرمیلە.

حەنین قەدۆ ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی ئەوەی هەرێم پابەندی ئەركەكانی سەرشانی نابێت، بۆیە زۆرینەی زۆری ئەندامانی لیژنەی دارایی ڕەتیدەكەنەوە هیچ بڕە پارەیەك بۆ هەرێمی كوردستان لە بودجەی ساڵی داهاتوو تەرخان بكرێت.

بەدرێژایی ساڵی 2019 سەرەڕای نەناردنی نەوت لەڕێی كۆمپانیای (سۆمۆ)ی عیراقیەوە، بەڵام لە بودجەی عیراق بڕی 454 ملیار دیناری مانگانە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دەنێردرا و دەدرا بە مووچە.

بۆ وەرگرتنی ڕای فەرمی حكومەتی هەرێم لەسەر ئەو پرسە، كە بەردەوام بەرپرسانی هەرێم دەڵێن: “لە ڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا نزیكين” (خەڵك) پەیوەندی كرد بە د. جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمەوە، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكەی نەدایەوە.

ئابوری

ئاوات شێخ جەناب: ڕاگەیەندراوەكەی دارایی عیراق ڕاست نییە و وەڵاممان دەبێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری دارایی هەرێم ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق ڕەتدەكاتەوە و بڕیارە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش وەڵامی بداتەوە.

مەم بورهان ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاند كە دەربارەی ڕاگەیەندراوەكەی شەوی ڕابردووی وەزارەتی دارایی عیراق بەدواداچوونیان كردووە.

پەرلەمانتارەكە نووسیوێتی: ئاوات شێخ جەناب “وەزیری دارایی هەرێم، پێیراگەیاندم (راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق) راست نییە و حکومەتی هەرێم وەڵامی بۆ ئەو راگەیەندراوە دەبێت”.

مەم بورهان پێشنیازیشی كرد كە “لە نزیکەوە هەردوو پەرلەمانی عیراق و کوردستان چاودێری دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بکەن و بێلایەنانە ڕاستییەکان بۆ خەڵکی کوردستان و عیراق رابگەیەنن”.

شەوی ڕابردوو وەزارەتی دارایی عیراق وەڵامێكی تونددا راگەیەندراوەكەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی دایەوە و بەرپرسیارێتی ڕێكنكەوتنی هەولێر و بەغداشی خستە ئەستۆی حكومەتی هەرێم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان

خەڵك – بەشی هەواڵ

نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە بەم شێوەیە کە لە زەڕنگەری پێشین لە سلێمانی وەرگیراوە.

زێڕ

Oz: 1931$

24K: 384,000

21K: 336,000

18K: 288,000

Lira 22K= 409$

دراوەکان

100$= 123.750

100€= 145,000

100£= 159,000

100$= 733 لیرەی تورکی

100$= 2,170,000 تمەن (نەقدی)

100$= 2,270,000 تمەن (حەواڵە)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئاڵوگۆڕی بازرگانی عیراق و ئێران دەگاتە 20 ملیار دۆلار

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێرنا لە بەغدا دوای دیدارێكی لەگەڵ ئەحمەد حسێن وەزیری بازرگانی عیراق ڕایگەیاند ئاسی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزدەكرێتەوە.

لە دیدارەكەدا وەزیری بازرگانی عیراق و باڵیۆزی ئێران باسیان لە پرسی چۆنێتی پێدانی كرێی هاوردەكردنی كارەبا و غازی ئێران كرد كە تاران خوازیارە بە دۆلاری ئەمریكی بێت.

بەڵام تا ئێستا عیراق لە پێناو خۆپاراستن لە سزاكانی ئەمریكا، ئامادە نییە ئەو داواكارییەی ئێران جێبەجێ بكات.

پێشتر ئەمریكا هۆشداری دابوو لەوەی هەر وڵاتێك بە دۆلار مامەڵە لەگەڵ ئێران بكات، ڕووبەڕووی سزای واشنتۆن دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان