ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

پاڵه‌وانێتی نیشان شكاندنی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كچان به‌رێوه‌چوو

خەڵک سپۆرت – ئارام سەردار

به‌چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی نیشان شكانی كوردستان له‌رۆژانی 26 ، 27 ی 9 ی 2019 ، پاڵه‌وانێتی نیشان شكاندنی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی له‌سه‌ر ئاستی‌ تیم و تاك بۆ كچان له‌شاری دهۆك به‌رێوه‌چوو.

هه‌ریه‌ك له‌یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ ، گاره‌ ، سۆلاڤ ، بروسك ، سه‌نحاریب ، ئافرۆده‌یت و فه‌تات دهۆك ، باباگورگور ) له‌پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا به‌شدار بوون و ئه‌نجامی یانه‌ به‌شدارەکان له‌پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا به‌م شێوه‌یه‌ بوو :

ئه‌نجامی‌ تاك تفه‌نگ :

ئاڤا عه‌تا – پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ 542 خاڵ پله‌ی‌ یه‌كه‌م
دینا سیروان – پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ – پله‌ی‌ دووه‌م

ده‌مانچه‌ تاك :

ئایه‌ عه‌تا – پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ 472 خاڵ پله‌ی‌ یه‌كه‌م
ناسك ئیبراهیم – پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ 450 خاڵ پله‌ی‌ دووه‌م

ئه‌نجامی‌ تیم تفه‌نگ :

پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ 1067 خاڵ پله‌ی‌ یه‌كه‌م
سۆلاڤ – 1024 خاڵ پله‌ی‌ دووه‌م

ده‌مانچه‌ تیپ :

پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ 922 خاڵ پله‌ی‌ یه‌كه‌م
بروسك 618 خاڵ – پله‌ی‌ دووه‌م .

ناوخۆیی

 (فیفا) دیسانەوە یاریکردنی هەڵبژاردەی عیراقی لەنێو یاریگای خۆیدا هەڵپەسارد !

خەڵک سپۆرت

یەکێتیەکانی تۆپی پێی جیهان (فیفا) و تۆپی پێی ئاسیا ڕێگە نادەن یارییەکانی هەڵبژاردەی عیراق لەنێو یاریگای بەسرەی نێودەوڵەتی ئەنجام بدرێت.

بڕیارە لە ١٤ و ١٩ی مانگی نۆڤێمبەر (ئەم مانگە) لەچوارچێوەی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر و جامی نەتەوەکانی ئاسیای ٢٠٢٣ هەڵبژاردەی عیراق لە یاریگای بەسڕەی نێودەوڵەتی ڕووبەڕوی هەڵبژاردەکانی ئێران و بەحرەین ببێتەوە، ئەم دوو ڕووبەڕوبونەوەیەش لەڕووی ئەنجامەوە کاریگەری ئاگرینی لەسەر ئاستی پێکهاتەی شێرەکانی ڕافیدەین و پێگەیان لە کۆمەڵەکەی خۆیاندا هەیە.

بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، ماوەی ١٦ ڕۆژ زیاترە خۆپشاندانی جەماوەری لە عیراق دەستی پێکردووە و خۆپشاندەران ڕێگەکانی ئوم قەسر و چەندین ڕێگەی چوونە ژوورەوەیان لە وڵاتانی دراوسێ گرتووە، هەروەها لەناوخۆی وڵاتەکەشدا بارودۆخی خۆپشاندانەکان جێگیر نییە، بەو هۆیەوە یەکێتیەکانی تۆپی پێی ئاسیا و جیهان نوسراویان ئاڕاستەی یەکێتی تۆپی پێی عیراق کردووە و تیایدا داوا دەکرێت، لە بری یاریگای بەسڕەی نێودەوڵەتی یاریگایەکی بێلایەنی تر لە وڵاتێکی تر دەستنیشان بکەن بۆ ئەنجامدانی ئەو دوو یارییە، واتا دووبارە (فیفا) یاریکردنی لە یاریگاکانی عیراقدا هەڵپەساردۆتەوە بۆ کاتێکی نادیار.

ئەم بڕیارە پاش ئەوە دێت کە یەکێتی تۆپی پێی عیراق سەدان بەڵگەی لەسەر شیاوی یاریگا عیراقییەکان پێشکەشی فیفا کرد، تا یەکێتیەکە لەکۆتاییدا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سزا سەپێنراوەکانی دەرکرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بڕیار و راسپارده‌ی نوێی ده‌ركرد

یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2/11/2019 به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:

1- له‌ تیپه‌كانی لاوان و تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌كانی كوردستان، هه‌ر یانه‌یه‌ك ده‌توانێ سێ یاریزانی ده‌ره‌وه‌ یان ناوه‌وه‌ی هه‌رێم یاری پێ بكات، به‌ مه‌رجێك دانیشتووی هه‌رێمی كوردستان بێت.

2- له‌سه‌ر راسپارده‌ی لێژنه‌ی ناوبژیوانانی كوردستان، به‌ هۆی هه‌ڵه‌یان له‌ یارییه‌كاندا بڕیاردرا به‌ راگرتنی ئه‌م ناوبژیوانانه‌ی خواره‌وه‌:

أ‌- ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌د ـ ناوبژیوانی ناوه‌ڕاست له‌ یاری نێوان زاخۆ و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له‌ خولی نایابی كوردستان بۆ دوو یاری.

ب‌- كارزان فه‌یسه‌ڵ ـ یاریده‌ده‌ری ناوبژیوان له‌ یاری نێوان برایه‌تی و هه‌ولێر له‌ خولی نایابی كوردستان بۆ یه‌ك یاری.

ت‌- سه‌باح حه‌مه‌ڕه‌زا ـ ناوبژیوانی ناوه‌ڕاست له‌ یاری نێوان دهۆك و سۆران له‌ خولی نایابی كوردستان بۆ یه‌ك یاری.

پ‌- به‌رهه‌م مه‌حموود ـ ناوبژیوانی چواره‌م له‌ یاری نێوان نه‌ورۆز و زاخۆ له‌ خولی نایابی لاوانی كوردستان بۆ یه‌ ك یاری، ئه‌مه‌یش به‌ هۆی ده‌ركردنی یاریزانێكی یانه‌ی نه‌ورۆز به‌ كارتی سوور و دواتر گه‌ڕاوه‌نه‌وه‌ی بۆ نێو یاریگه‌.

3- راگرتنی هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری ناوبژیوانان (له‌بیب حه‌بیب) بۆ یه‌ك هه‌فته‌، ئه‌مه‌یش به‌ هۆی ده‌رچوون له‌ رێنماییه‌كان و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ ناوبژیوانانی یارییه‌كه‌.

4- ئاگاداری كۆتایی بۆ سه‌رجه‌م سه‌رپه‌رشتیارانی یارییه‌كان، پێویسته‌ بڕیاری یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له‌سه‌ر بوونی باج و ناسنامه‌ی (ستافی هونه‌ری، كارگێرییه‌كان، سه‌رپه‌رشتیاری تیپ و فۆتۆگرافه‌رانی وه‌رزشی) وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ركه‌سێك به‌ بێ بوونی باج یان ناسنامه‌ له‌ نێو یاریگه‌ بێت ئه‌وان به‌رپرسیار ده‌بن.

5- خولی ناوبژیوانانی كوردستان و عێراق له‌ شاری كه‌ركووك، به‌بێ ئاگاداری و ره‌زامه‌ندی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كراوه‌ته‌وه‌، به‌ پێی رێنماییه‌كانی لقی پارێزگه‌كان له‌ په‌ڕاوی 2019/2020 ـی یه‌كێتییه‌كه‌مان بڕگه‌ی (أ)، له‌ چالاكییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كار به‌ بڕوانامه‌ی ئه‌م خوله‌ ناكرێت و باوه‌ڕپێكراو نییه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

کارگێڕی برایەتی خەلاتی تیپی بایسکیڵسوارانی یانەکەی کرد

خەڵک سپۆرت – ڕاگه‌یاندنی یانه‌ی وه‌رزشی برایه‌تی

كارگێڕی برایه‌تی خه‌ڵاتی تیپی پایسكیلسواری كچانی یانه‌كه‌ی كرد و خه‌ڵات رێزلێنانیشی به‌ سه‌رۆكی یه‌كێتی پایسكیلسواری عێراق و نوێنه‌ری كۆمپانیای (vib) به‌خشی.

دوای به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی دووه‌می پاڵه‌وانیه‌تی پایسكیلسواری یانه‌كانی عێراق و پله‌ی دووه‌می پاڵه‌وانیه‌تی پایسكیلسواری یانه‌كانی كوردستان له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو و گێرانه‌وه‌ی تیپی پایسكیلسواری یانه‌ی برایه‌تی بۆ سه‌رده‌می زێڕین و سه‌ر سه‌كۆی خه‌ڵاته‌كان.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ له‌نێو باره‌گای یانه‌ی برایه‌تی به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی برایه‌تی، ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ پێشوازی له‌ سه‌رپه‌رشتیار و راهێنه‌ران و یاریزانانی تیپی پایسكیلسواری كچانی یانه‌ی برایه‌تی كرد و وێڕای به‌رزنرخاندنی ئه‌و ئه‌نجامه‌ به‌رچاوانه‌ی له‌م دوو پاڵه‌وانیته‌ی دوایی به‌ده‌ستیانهێنا، له‌ هه‌مان كاتیش له‌لایه‌ن كارگێری یانه‌وه‌ به‌ڵێنی پشتگیری و پاڵپشتی زیاتر به‌ تیپی پایسكیلسواری برایه‌تی دووپاتكرایه‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ریشدا راهێنه‌ر و یاریزانانی تیپی پایسكیلسواری یانه‌ی برایه‌تی ئه‌و پێشوازییه‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌یان به‌رزنرخاند و به‌ڵێنی ده‌ستخستنی ئه‌نجامی باشتر و هه‌وڵدان بۆ ده‌ستخستنی مێدالیای پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانی ده‌ره‌وه‌شیان دا.


دواتر له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانی بۆ پێشخستنی ئاستی یاری پایسكیلسواری له‌ كوردستان و عێراق، له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ و خودی سه‌رۆكی یانه‌ (قه‌له‌نده‌ر نه‌سره‌ددین) خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی یانه‌ی برایه‌تی پێشكه‌ش به‌ ( مه‌حموود عه‌زیز) سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی پایسكیلسواری عێراق كرا و له‌ هه‌مان كاتیش خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی یانه‌ی برایه‌تی پێشكه‌ش به‌ نوێنه‌ری كۆمپانیای (vib) تایبه‌ت به‌ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی یاری پایسكیلسواری كرا.
له‌كۆتاییشدا له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی برایه‌تی خه‌ڵات به‌سه‌ر ده‌سته‌ی راهێنه‌ران و یاریزانانی تیپی پایسكیلسواری كچانی یانه‌ی برایه‌تی دابه‌شكرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان