ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وەرزشەکانی تر

(بە وێنە) تێکچونی باری تەندروستی هەندێک لە ڕاکەرە جیهانیەکان بەهۆی گەرمای شاری دەوحەوە !

خەڵک سپۆرت

پاڵەوانێتی جیهانی ٢٠١٩ی گۆڕەپان و مەیدان لە شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر دەستی پێکردووە و تا ئێستا چەندین ڕیکۆرد و ژمارەی مێژوویی تۆمار کراون، بەڵام ئەوەی بۆتە جێی بێزاری ڕاکەران و وەرزشکاران گەرمای کوشندەی کەنداوی عەرەبییە.

وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت، بەهۆی بەرزی پلەی گەرمای شاری دەوحەوە هەندێک لە ڕاکەرانی ماراسۆن لەسەر ئاستی کچان بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرمی جەستەیانەوە باری تەندروستیان تێکچووە، لەم پێگەیەوە وەرزشکاران پرسیار دەکەن: ئاخۆ مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر هەمان دیاردە دووبارە دەبێتەوە؟

ریکلام

وەرزشەکانی تر

جەنگاوەرێکی تیمی ماکگریگۆر وردەکاری پێکدادانی نێوانی و خابیب ئاشکرا دەکات

خەڵک سپۆرت

جەنگاوەرێکی تیمی کۆنۆر ماکگریگۆر وردەکاری ئەو پێکدادانە ئاشکرا دەکات، کە لەکۆتایی ڕووبەڕوبونەوەی نێوان خابیب نورماگۆمۆدۆڤی ڕوسی وکۆنۆری ئێرلەندی ڕوویدا.

دیلۆن دانیس جەنگاوەری ئەمریکی ئەندامی تیمی ماکگریگۆر لەچاوپێکەوتنێکدا بە ماڵپەڕی “MMA Junkie” ڕاگەیاندووە :” نور محەمەد هیچ لێدانێکی بەر من نەکەوت، هەڵسوکەوتەکانی پێکەنیناوی بوون، بەسەر پەرژینی حەلەبەدا هەڵگەڕا و خۆی فڕێدا بەرەو ڕووی ئێمە، دەست و پێیەکانی کردبووەوە نەمدەزانی بەتەمایە چۆن لێدانم ئاڕاستە بکات، بەدەستی یان پێیەکانی؟ منیش ئامادەکاریم کرد و بە دەستی ڕاست لێدانێکم ئاراستەکرد، بەبیرم دێت بەهۆی لێدانەکەوە بەرەوپێش پەڕاندم، دواتر لێدانێکم لەژێرەوە ئاڕاستەکرد لەجۆری ئەپەرکەت”.

هەروەها دەڵێت :” دۆخێکی سەیربوو هەمووان تێکەڵببوون، گێژاوی ڕاستەقینە بوو، هەمووان شەڕیان بوو وو پیاوانی پۆلیسیش چواردەوریان دابووین، بەڵام دڵنیابن حەبیب پەنجەی بەر من نەکەوت، لەو کاتەدا چەند لێدانێکی باشم ئاڕاستەکرد، ویستی لەدەستم ڕابکات، منیش سەریم گرت وئەپەرکەتم لێدا، لێدانەکانم زۆر خێرابوون”.

حەبیب نور محەمەدی ڕوسی ناسراو بە “جەنگاوەرە موسوڵمانەکە” کێبڕکێی پشتوێنی پاڵەوانی جیهانی لە کۆنۆر ماکگریگۆری پاڵەوانی ئێرلەندی بردەوە و ڕکابەرەکەی ناچارکرد خۆبەدەستەوە بدات، بەهۆی ئەنجامەکەوە تیمی ماکگریگۆر لەلایەن خۆیانەوە لەدەرەوەی حەلەبە سوکایەتیان بە حەبیب نور محەمەد کرد و ئەویش لەدەرەوە ڕووبەڕویان بووەوە.

لەئێستادا ئەندامانی تیمی ماکگریگۆر ئەم جۆرە لێدوانانە دەدەن بۆ ئەوەی “خابیب” ناچاری یاریی “ڕیماچ” بکەن، بەڵام ناودارە ڕوسیەکە کە هەڵگری پشتوێنی پاڵەوانە هیچ وەڵامێکی فەرمی نەبووە بۆیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

(چرکە بە ملیۆن) دەستکەوتەکانی بۆڵت بۆ هەر خولێکێک ڕاکردن لەنێو تراکەکانی گۆڕەپان و مەیدان

خەڵک سپۆرت

ئوساین بۆڵتی ئەفسانەی جامایکی لەمێژووی گۆڕەپان و مەیدان و بەتایبەت ڕاکردنەکاندا چەند ڕیکۆردێکی تۆمار کردووە، مەحاڵە ڕاکەرێکی تر بتوانێت بیانشکێنێت.

پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا بۆڵت بە چەند ساڵ گەیشتە ئاستی ئەوەی ناوبنرێت (خێراترین پیاوی جیهان)، لە بوارە داراییەکاندا چەند سودی بەدەستهێنا و چەند ملیۆنی پاشەکەوت کرد؟

بەپێی داتا بەدەستهاتووەکان لە تۆڕی “ئی ئێس پی ئێن”ی ئەمریکیەوە، بۆڵت لە سێ ئۆڵۆمپیادی هاوینەدا نۆ مەدالیای ئاڵتونی بەدەستهێناوە، تەواوی ئەو ماوەیەش کە ڕایکردووە لەسەرجەم پێشبڕکێکاندا دوو خولەک بووە، ئەوەش پێیدەوترێت ماندوبوونی ئابوری.

بۆڵتی ئەفسانەی خێرایی بۆ گەیشتن بە لوتکەی گۆڕەپان و مەیدان ماوەی ٢٠ ساڵ لەژێر مەشق و ڕاهێناندا بووە، دوای هەڵکۆڵینی توانا جەستەیی و هونەرییەکانی توانیویەتی ساڵی ٢٠٠٩ لە ڕاکردنی ١٠٠ مەتر بەهێزترین ڕیکۆرد تۆمار بکات (٩.٥٨ چرکە)، لەهەمان ساڵدا لەڕاکردنی ماوە ٢٠٠ مەتر ڕیکۆردی (١٩.١٩ چرکە)ی تۆمار کرد، هەروەها لە ڕاکردنی چوار بە ١٠٠ی پۆستە لە ساڵی ٢٠١١ (٣٧.٠٤)ی تۆمار کردووە.

بۆ چنینەوەی ئەم مەدالیایانە، بۆڵت کەمتر لە ١١٥ چرکە ڕایکردووە و بڕی ١١٩ ملیۆن دۆلار داهاتی کۆکردۆتەوە، واتا بۆ هەر چرکەیەک زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار.

ئەفسانەی ئەفسانەکانی جیهان دوای ئەنجامدانی کۆتا پاڵەوانێتی جیهان کە لە ساڵی ڕابردوو ئەنجامدرا، وازهێنانی یەکجارەکی ڕاگەیاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

پزیشکەکەی شوماخەر: چاوەڕێی موعجیزە مەکەن

خەڵک سپۆرت

پزیشکێکی چارەسەرکاری مایکڵ شوماخەری ئەفسانەی ئەڵمانی دووپاتی دەکاتەوە، شۆفێرە مێژووییەکە لەبارودۆخێکی ناجێگیردایە و ناکرێت لەڕووی تەندروستیەوە چاوەڕوانی موعجیزە بکرێت.

لەماوەی چەند مانگی رابردوودا بە فڕۆکەیەکی تایبەت و لەژێر چاودێری وردی ستافێکی سیکیوریتیدا مایکڵ شوماخەری ئەفسانەی “فۆرم ولا وەن” بەمەبەستی چارەسەر لە سویسراوە گویزرایەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی ناوداری شاری پاریس و پاش چەند کاتژمێرێک لە چارەسەرکردن بەپەلە گەڕێنرایەوە بۆ سویسرا.

لەم بارەیەوە جان فرانسوا پاینی پزیشکی چارەسەرکاری “شومی” بە “بێلد سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە :”ن شوماخەر بەمەبەستی چارەسەر بە پلازما ڕوویکردۆتە پاریس و ئەوەی پێویست بێت بۆی ئەنجامدراوە، پلانێک هەیە بەهۆیەوە ناودارە ٥٠ ساڵەکە هەنگاو بە هەنگاو بارودۆخی تەندروستی بەرەو باشتر دەبردرێت، هەروەها لەبارەی چارەسەرەکانەوە کاردانەوەی باش بووە و گەشبینین، ناشتوانم هیچ ڕوونکردنەوەیەک لەوبارەیەوە بدەم لەبەرئەوەی خێزانەکەی ڕیگە بەوە نادەن، بەڵام دڵنیاتان دەکەم کە ناکرێت لەم بارودۆخەدا چاوەڕوانی موعجیزە و گەڕانەوەی کتوپڕی ئەفسانەکە بکەین”.

شوماخەر لە ٢٩ی دیسێمبەری ساڵی ٢٠١٣وە کە شەش ساڵی تەواو دەکات دووچاری ڕووداوی برینداربوونی کەللە سەری هاتووە، لەوکاتەوە تائێستا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە و خێزانەکەی هەموو ڕێگەیەکی تەندروستیان گرتۆتەبەر لەپێناو گەڕانەوەیدا، بەڵام نەیانتوانیوە بیگەیەننە ئەو باردۆخەی هێزی وەستان و قسەکردنی هەبێت بۆ هەوادارانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان