ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

چیرۆکی خۆشەویستیەکەی ئۆباما و میشێل، کە بۆتە نمونە لە جیهاندا

خێزان

هاوسەرگیری لە نێوان کەسە ناودارەکانی جیهاندا زۆرجار بەشکست کۆتایی دێت بەهۆی درووستبوونی کێشەی ناوبانگ و پارەوە، بەڵام چیرۆکەکە بۆ باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و میشێل ئۆباما جیاوازە، چونکە ئەوان بە نمونەی هاوسەری بەختەوەر دادەندرێن لە جیهاندا.

 

باراک ئۆباما لە ساڵی ١٩٨٩ بۆیەکەمجار چاوی کەوتووە بە میشێل ڕۆبنسۆن لە کۆرسێکی هاوینەی یاساییدا لە شیکاگۆ، لە کۆرسەکەدا میشێل بەڕێوبەری ئەو تیمە بووە کە باراک ئۆبامای تێدا بووە و هەر لەوێش یەکدیان ناسیوە.

لەو کاتەشدا سۆزیان بۆ یەک هەبووە و لە کۆتای کۆرسەکە بونەتە خۆشەویستی یەکتر، دواتر لە ساڵی ١٩٩١ باراک ئۆباما میشێلی مارە کردووە و لە مانگی ١٠ی ١٩٩٢ گواستویەتیەوە.

میشێل سەرەتا کێشەی منداڵبوونی هەبووە و دواتر و لە ساڵی ١٩٩٨ دەبنە خاوەنی یەکەم منداڵیان کە کچێکە بەناوی مالیا و دواتریش ناتاشا لە ساڵی ٢٠٠١.

ئێستا ئەم دوو هاوسەرە ماوەی ٢٧ ساڵە بەیەکەوە دەژین و لەچاوی هەردووکیاندا خۆشەویستی و سۆزی ڕاستەقینە بەدی دەکرێت، جگە لەوەی هیچکاتێکیش ئەو خۆشەویستیەیان نەشاردۆتەوە و لە سۆشیال میدیا و بۆنە گشتیەکاندا باسیان لێوە کردووە.

 

میشێل بەوەش ناسراوە کە زۆر غیرە لە مێردەکەی دەکات

خۆشەویستی

چەند ئاماژەیەکی خراپ لە کاتی دەستگیرانی کە نیشانی دەدات لە پاش گواستنەوە دڵت دەشکێنیت

خێزان

ماوەی دەستگیرانی بۆ زیاتر یەکترناسین و کچ و کوڕە، بەڵام زۆرجار کەسەکان ڕووی ڕاستەقینەی خۆیان لەم ماوەیەدا دەرناخەن، ئەمەی خوارەوە چەند ئاماژەیەکی خراپە لە کاتی دەستگیرانی کە نیشانی دەدات لە پاش گواستنەوە دڵت دەشکێنیت:

 

-هیچ ژیانی تایبەتت نامێنێت و بەبێ ئەوەی بەخۆت بزانیت لە هەموو هاوڕێ و کەسەکانت دوورکەوتوویتەتەوە

-زیاتر لە جارێک ناچاردەبیت لە هەڵسوکەوتی خراپی بەرامبەرەکەت ببوریت

-بەرامبەرەکەت بەرواودکاری زۆر دەکات و کاتێک شتێک دەبێت دەڵێت کەپڵە کۆنەکەم وانەبوو، یاخود هاوڕێکەم واناکات!

-لە سەرەتای پەیوەندیەکەتان و بێ ئەوەی باش ناسیبێتت زیاد لەپێویست پێیدا هەڵدەدەیت کە دواتر وادەرناچێت.

-ئەو وێنایەی تۆ هەتە بۆ ئەو کەسە زۆر دورە لە وێنا ڕاستیەکەی خۆی

-هەوڵدەدات کۆنتڕۆڵت بکات و هەموو شتێک بەدەستی خۆی بێت

-ئەو جیاوازیە زۆرانە پشتگوێ دەخەن کە لەبیرکردنەوەتاندا هەتانە، کە دواتر کێشە درووستدەکات.

-زیاد لەپێویستە بەیەکەوە وابەستە دەبن کە لە خاڵێکدا ئیدی لێک بێزار دەبن!

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

٩ جۆر خەڵک کە هەر بۆ ئەوە باشن بەسنگڵی بمێننەوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک جۆرە لە خەڵک کە هەر بۆ ئەوە باشن بەسنگڵی بمێننەوە، چونکە تایبەتمەندیەکی خراپیان هەیە کە ئەستەمە کەسی دیکە لەگەڵیاندا هەڵبکات، مەگەر ئەوەی کە خۆیان بگۆڕن:

 

منداڵی دایکی

ئەو جۆرە کەسانەی کە زۆر پەیوەستن بە دایک و باوکیانەوە و بەبێ ئەوان ناتوانن هیچ شتێک بکەن

 

ئالودە

ئەو جۆرە کەسانەن کە حەز و خولیایەکیان هەیە و تەواو پێوەی ئالودەبوون و هەموو شتیکی دیکەی بۆ وەلا دەنێن.

 

پەیکەر

ئەو جۆرە کەسانەن کە دەیانەوێت ئەو کەسەی لەگەڵیاندا دەژی بەهەمان شێوەی ئەو پەیکەرە خەیاڵییە بێت کە لە مێشکی خۆیاندا دایان ناوە

 

گاڵتەچی

ئەو جۆرە کەسانەن کە هیچ شتێک بە جددی ناگرن و هەموو شتێکیان بە فشقیات گرتووە

 

مێباز

ئەو جۆرە کەسانەی کە چەند پەیوەندیەکیان هەیە و هیچکات بە دانەیەکەوە ناوەستن

 

دەستبڵاو

ئەو کەسانەن کە نازانن خەرجکردنی پارە رێک بخەن، بۆنمونە لە نانخواردنێکدا هەموو پارەکانیان خەرج دەکەن و دواتر داوای قەرز دەکەن!

 

ناڕازی

ئەو جۆرە کەسانەن کە لە هیچ شتێک ڕازی نین و بەردەوام بیانووی لێدەدۆزنەوە،  خواردنەکە بۆ ساردە؟ شیرەکە بۆ بەسەر چووە؟ ئەو مێزە بۆ تۆزی لەسەرە؟

 

کۆیلەی مۆبایل

ئەو جۆرە کەسانەن کە بەردەوام مۆبایل بەدەستیانەوەیە! بۆ ئەوەی قسەیان لەگەڵدا بکەیت پێویستە مۆبایلەکەی بکەی بە ناوچەوانتەوە.

 

مۆزەخانە

ئەو جۆرە کەسانەن کە هێشیتا دەڵێن مۆبایلی ٣٣١٠ باشترینە، هەر جلوبەرگی کۆن لەبەردەکەن و بەتەواوەتی لە ڕابردوودا دەژین

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

٧ کار کە پێویست ناکات کە لە ژێر ناوی عەشق و خۆشەویستیدا بۆ کەسی بکەیت

خێزان

کارێکی ئاساییە کە لەگەڵ خۆشەویستی ژیانت بەخشندەبیت و بێ ئەوەی چاوەڕوانی هیچی لێبکەیت پێی ببەخشیت، بەڵام دەبێت بیرتبێت کە بۆئەوەش سنورێک هەیە تا ڕێزی کەسایەتی خۆت بهێڵیتەوە، ئەمەی خوارەوە ١١ کارە کە نابێت بۆ خۆشەویستەکەتی بکەیت:

 

-پێویستناکات ستایل و شێوازی خۆگۆڕینی دڵخوازی خۆت لەبەر کەسێکی دیکە بگۆڕیت، چونکە گەر لەبەر کەسێکی دیکە جۆرە جلێک لەبەر بکەیت  و خۆت باوەڕت پێنەبێت، هەمیشە هەست بە جۆرێک لە نائاسودەیی دەکەیت.

-ڕێگە بەوە مەدە لەگەڵ کەسانی دیکە بەراورد بکرێیت، چونکە تۆ ئەوەیت کە خۆت هەیت، بۆیە پێویستناکات بە قسەی (ئەو لە تۆ زیاتر پەیدا دەکات!) یاخود (ئەو لە تۆ باشتر چێشت لێدەنێت!) بێزار بکرێیت.

 

-گرنگە کە گۆڕانکاری لە کەسایەتی خۆتدابکەیت و هەڵسوکەوتە خراپەکانت واز لێبهێنیت، بەڵام نابێت ئەوە بە جۆرێک بێت کە تەنها تۆ قوربانی بیت و بەرامبەرەکەت هیچ گۆڕانێک لە خۆیدا نەکات.

 

-گاڵتە و پێکەنین لە پەیوەندیدا گرنگە، بەڵام نابێت هەموو کات بەناوی گاڵتەوە تەعلیق و گاڵتەپێکردنێک قبوڵ بکەیت کە پێتناخۆشە و بێڕێزی تیدایە.

 

-پەیوەندیەکەت نابێت وات لێبکات کە بەهۆی ئەو کەسەوە واز لە هاوڕێکانت و کەسە نزیکەکانت بهێنیت، چونکە ئەوە بە زیان دەشکێتەوە بۆت.

-وازهێنان لە حەزو خولیاکانی خۆت و قبوڵکردنی حەزەکانی بەرامبەرەکەت بەبێ ئەوەی خۆت دڵت بیخوازێت.

 

-وازهێنان لە خەونە گەورەکانی ژیانت تەنها لەبەر ئەوەی بەرامبەرەکت ئەو خەونەی تۆی ناوێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان