ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

بۆچی هەندێک کەس ناتوانن هاوبەشی ژیانیان بدۆزنەوە و وادەزانن بەختیان بەستراوە؟

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند هۆکارێکە کە وادەکات نەتوانیت هاوبەشی ژیانت بدۆزیتەوە و دواتریش لەملا و لا دەڵێیت نزام بۆ بکەن چونکە بەختم بەستراوە:

 

-دەتەوێت ئەو کەسەی دێتە ژیانتەوە و پەیوەندیت لەگەڵی دەبێت هەموو شتێکی پێرفێکت بێت و بەپێی ئەو تایبەتمەندیانە بێت کە لە لیستەکەی تۆدا هەیە.

-متمانەت بەخۆت نییە و خۆت بە کەم دەبینیت، هەر بۆیە دەوروبەریش نایانەوێت لێت نزیک ببنەوە.

-کاتێک پەیوەندی لەگەڵ کەسێک دادەنێیت هیچ بواری ژیانی تایبەتی بۆ ناهێڵیتەوە و دەچیتە هەموو وردەکاریەکانیەوە کە وادەکات زوو لێت بێزار ببێت و نەگات بەوەی بێتە داوات.

-توانای لێبوردنت نییە لە هەڵەکان و کێشەکان زۆر گەورە دەکەیت.

-ئامادەنیت ئەو بەرپرسیاریەتیانە هەڵبگریت کە لە کاتی هاوسەرگیری و پەیوەندی سۆزداریدا دێنە سەر شانت.

-لە شووکردن و درووستکردنی پەیوەندی تەنها و تەنها بیر لە خۆت دەکەیتەوە و مەبەستە زۆرترین دەستکەوتت هەبێت و ئامادەنیت قوربانی بدەیت.

 

 

ریکلام

خۆشەویستی

لە ڕووی زانستیەوە، بۆچی ژن و مێرد ئەگەر خووی یەکیش نەگرن ڕەنگی یەک دەگرن؟

خێزان

هەرچەندە پەندێکی کوردی هەیە دەڵێت گەر دوو کەس لە دۆڵێکدا بن، گەر ڕەنگی یەکدی نەگرن  خووی یەکدی دەگرن، بەڵام ڕاستیەکی زانستی ئەوەی سەلماندووە کە جگە لە خوو ڕەنگی یەکیش دەگرن، هەر بۆیە بە تێپەڕبونی کات ژن و مێرد شێوەی یەک وەردەگرن، ئەمەش هۆکارەکانە:

 

– ساڵانێک پێکەوەیی

بەپێی توێژینەوەیەک پێکەوەبوونی ژن و مێرد و دەرکەوتنیان لەگەڵ یەک وا دەکات کە هەمان شێوەی یەکیان هەبێت لە چاوی دەوروبەردا و شێوەکەیان ناسراو دەبێت بەیەکەوە.

 

– کەسی هاوشێوە

توێژینەوەیەک ئەوەی سەلماندووە کە کاتێک ئێمە حەز لە کەسێک دەکەین، یەکێک لە هۆکارەکان ئەوەیە کە شیوەی خۆمانی تێدا دەبینینەوە و لەگەڵ کەسی هاوشێوەی خۆمان هاوسەرگیری دەکەین.

 

– سستمی بەرگری

بەهۆی ئەوەی شێوەی ژیان و سستمی خواردن و هەموو شتێکتان وەک یەکە، سستمی بەرگری جەستەش کە ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر پێست و ڕوخسار وەک یەک دەبێت.

 

– ئاوێنە

ژن و مێرد بەردەوام یەک دەبینن و بەبێ ئاگایی خۆیان هەڵسوکەت و شێوازی جوڵەی یەکدی وەردەگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

ڤیدیۆ: ڤالانتاینی سپی لە شاری سلێمانی ببینە

خێزان

ئەمساڵ ڕۆژی خۆشەویستی (ڤالانتاین) هاوتا بوو لەگەڵ بارینی بەفردا و لە  شاری سلێمانیش خەڵک لە نێو بەرفردا گوڵی سور پێشکەشی خۆشەویستەکانیان دەکەن و ڕۆژەکەیان ناوناوە ڤالانتاینی سپی.

 

ڤاڵانتاینی سپی لە سلێمانی

ڤاڵانتاینی سپی لە سلێمانی

Posted by Xelk Xezan on Friday, February 14, 2020

سەرچاوە: ئاژانسی ئانادۆڵ

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

چەند خواردنێک کە لە ڤالانتایندا دەتوانیت بۆ هاوسەرەکەتی درووستبکەیت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە ٥ جۆر خواردنی ناوازەیە کە دەتوانیت بۆ ئەم ڤالانتاینە لە ماڵەوە ئامادەی بکەیت:

 

بۆ نانی بەیانی هێلکە سەر شێوەی دڵ دروستبکە

هەنار و کێک بە شێوەی دڵ

کەبابی میوە لەسەر شێوەی دڵ

دروستکردنی کولینچە بە شێوەی دڵ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان