ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

محەمەد بن سەلمان دانی نا بە كوشتنی “جەمال خاشقچی”دا


خەڵك – بەشی هەواڵ

شازادەی جێنشینی سعودیە بەرپرسیاریەتی تاوانی كوشتنی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووسی گرتە ئەستۆی خۆی كە لەناو كونسوڵخانەی وڵاتەكەی لە ئیستەنبوڵ كوژرا.

محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی PBSی ئەمریكی كە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو پەخش دەكرێت، بۆ یەكەمجار بەرپرسیاریەتی خۆی لە كوشتنی ڕۆژنامەنووس، جەمال خاشقچی ڕاگەیاندووە، كە ساڵی ڕابردوو لەناو كۆنسوڵخانەی وڵاتەكەی لە ئیستەنبوڵ كوژرا و دەشڵێت “هەرچەندە هیچ ئاگاداری تاوانەكە نیم، بەڵام لەبەرئەوەی لەسەردەمی ئیدارەی مندا ڕوویداوە، بەرپرسیاریەتی تەواوی لە ئەستۆ دەگرم”.

بن سەلمان جەختیكردوەتەوە، لەسەر ئەوەی “ئەو تاوانە بەبێ ئاگاداری ئەو ڕوویداوە”، ئەوەش یەكەمجارە شازادەی جێنشینی سعودیە باس لە ڕۆڵی خۆی دەكات لە كوشتنی خاشقچی.

جیچی ئامامژەیە، ڕۆژی 2ی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردوو جەمال خاشقچی، ڕۆژنامەنووسی سعودی لەناو كۆنسوڵخانەی وڵاتەكەی لەشاری ئیستەنبوڵی توركیا كوژرا، لەمانگی تەمووزی ڕابردووشدا كۆمیسیاری نێودەوڵەتی بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕاپۆرتێكی نەتەوە یەكگرتووەكانی بڵاوكردەوە و تیایدا سعودیەی بەكوشتنی ئەنقەستی خاشقچی تۆمەتبار كرد.

جیهان

بەهۆی كۆرۆناوە، لە ئێران 75 هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا


خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2269 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

كیانووش جەهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2269 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 75 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 169 هەزار و 425 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و تاكو ئێستاش 132 هەزار و 38 كەس چاك بوونەتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 8409 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا، 6 ملیۆن و 800 كەسی هەزاری تێپەڕاند


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە شەش ملیۆن و 866 هەزار و 120 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 12ی ئەمڕۆ شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە شەش ملیۆن و 866 هەزار و 120 حاڵەت، لەو ژمارەیەش سێ سەد و نەود و هەشت هەزار و 535 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە ملیۆنێك و 965 هەزار و 912 كەس و سەد و هەشت هەزار و 59 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 200 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ڤایرۆسەكە لە هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی خێرا بڵاوەی پێكردووە و تەنها دوێنێ زیاتر لە 100 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەڕازیل، هەڕەشەی كشانەوە لە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دەكات


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سەرۆكی بەڕازیل ڕایدەگەیەنێت، رێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕێكخراوێكی سیاسیە.

جێر بۆڵسۆنارۆ سەرۆكی بەڕازیل لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دووبارە ڕێگەیداوە كە دەرمانی مەلاریا وەك چارەسەری كۆرۆنا بەكاربهێنرێت، لەبەرئەوەی بەڵگەی پێویستیان نییە لەبارەی ناكارایی ئەو دەرمانە لە چارەسەری كۆرۆنادا.

وتیشی”ڕێكخراوەكە بووە بە ڕێكخراوێكی سیاسی و بەشێوەیەكی لایەنگیریانە مامەڵە دەكات لە بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسەكە”.

ئاشكراشیكرد، ئەگەر ڕێكخراوەكە واز لەو هەڵسوكەوتەی نەهێنێت، لە ڕێكخراوەكە دەكشێنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان