ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سەر بە شانە نوستووەكانن
سێ‌ داعش لەنێو كەركوكدا دەستگیردەكرێن

خەڵك-بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی كاروبار لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق، دەستگیركردنی سێ‌ ئەندامی سەر بە ڕێكخراوی داعش لەنێو شاری كەركوكدا ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی كاروبار لە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی فیدراڵ بڵاوكراوەتەوە”لەڕێی یەكێك لە سەرچاوە نهێنییەكان زانیاریی دەستەبەركراوە، سەبارەت بە بوونی تیرۆریستانی سەر بە شانە نوستووەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لەنێو شاری كەركوك”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”لەدوای وەرگرتنی ڕەزامەندی یاسایی لە دادوەریی لێكۆڵینەوە، دەستبەجێ‌ تیمی كار پێكهێنرا لە ئەفسەران و سەربازانی دەزگا ئەمنییەكان، لە دوای دانانی چەند بۆسەكیش لە ناوچەكانی شارەكە، تیرۆریستەكان دەستگیركران و ڕادەستی ئەو لایەنە كران كە داواكراوبوون، تا ڕێوشوێنی یاسایی لە دژییان بگیرێتەبەر و بە سزای دادپەروەرانەی خۆیان بگەن”.

ماوەیەكە بەشێوەیەكی بەرچاوە، پرۆسەی دەستگیركردنی پاشماوەكانی داعش لە شاری كەركوك و دەوروبەری ئەنجام دەدرێت، هۆكاریی ئەمەش بە بۆچوونی هەندێك لە چاودێران بۆ ئەوەدەگەڕێتەوە كە ماوەیەكی زۆر قەزای حەویجە و چەند ناحییەیەكی سەر بە پارێزگەی كەركوك لەژێر دەستی چەكدارانی ڕێكخراوی داعشدابوون، بەر لەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە ساڵی 2017 بەتەواوەتی ڕزگاربكرێن و لە ڕێكخراوەكە پاكبكرێنەوە.

کوردستان

لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی کۆدەبێتەوە

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

سبەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی کۆدەبێتەوە، رۆژی یەکشەممەش لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم بۆ ئەوەی رێکاری پێویست بگیرێتەبەر بۆ هاندان و پابەندبوونی هاووڵاتییان بە رێنماییە تەندروستییەکان کۆدەبێتەوە.

لەمبارەیەوە، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی داوای لە هاووڵاتییان کردووە؛ “پابەندبن بە رێکارە تەندروستییەکان بۆ ئەوەی زۆربوونی ژمارەی تووشبووان ناچاریان نەکات کەرەنتینە و قەدەغەی هاتووچۆ رابگەیەننەوە”.

ئەوەشی وتووە؛ بۆ ئەوەی رێکاری پێویست بگیرێتەبەر، سبەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی کۆدەبێتەوە.

تا دێت ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ڕوو لە زیاد بوونە، هۆشداریش دەدرێت لەوەی وەرزی زستان دۆخی هەرێم بە هۆی زۆربوونی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕوو لە دژواری بکات.

لە لایەکی دیکەوە، د. یاد نەقشبەندی، رایگەیاندووە، تەنیا ڕۆژی هەینی لەنەخۆشخانەی شەهید هێمن 23 تووشبوو، لە شەهید تاهیر والی بەگ 10، لە نەخۆشخانەی ئاسا 2، لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ 4 تووشبووی نوێ داخڵكراون، كۆی گشتی ئەو تووشبووانەشی لە نەخۆشخانەكاندا ماون گەیشتوەتە 210 تووشبوو كە 182 تووشبوویان ئۆكسجینیان بۆ بەكاردەهێندرێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو؛، 42 تووشبوو لەژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان، 28 دیكەش لەژێر ئامێری cepap دان، 31 تووشبووش نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

بە وتەی یاد نەقشبەندی، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوشدا، هەشت تووشبووی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوەو تا ئێستاش هەزار و 168 كەسی چاكبووەوەش لە كۆرۆنا، پلازمای خوێنیان بەخشیوە.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان، 75 هەزار و 336 تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراون، 42 هەزار و 608 كەس چاكبوونەتەوە، دوو هەزار و 431 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

حکومەتی هەرێم، سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر بۆری نەوتی هەرێم دەکات

خەڵک ـ بەشی هەواڵ

حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیاندراوێکدا، ئیدانەی هێرشکردنە سەر بۆری نەوتی هەرێم دەکات و پێی وایە ئەم هەوڵانە دۆخی هەرێم و ناوچەکە ئاڵۆزتر دەکات.

لەڕاگەیەنراوێکدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەداوە: بە تووندی کردەوەی تێرۆریستیی بە ئامانجگرتنی بۆڕی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان سەرکۆنە دەکات.

ئەوە خراوەتەڕوو، رۆژی چوارشەممە 28 تشرینی یەکەم 2020، بۆری هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کرایە ئامانج و بووە هۆی ئەوەی كە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بوەستێت.
حکومەتی هەرێم ئەم کردەوە تێرۆریستییە شەرمەزار دەکات و پێی وایە ئەم جۆرە کردەوانە دۆخی هەرێم و ناوچەکە زیاتر ئاڵۆز دەکەن.

حکومەتی هەرێم بە هیچ شێوەیەک رێگە نادات هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی بکرێت ودەست بۆ قوتی خەڵکی کوردستان ببرێت.

ڕاگەیەنراوەکە ئەوەشی تیاخراوەتەڕوو، لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

زانیاری نوێ لەبارەی پەنابەرە كوردە دەستگیركراوەكانی میسرەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران رایگەیاند، لەڕێگەی پەیوەندیەكانیەوە بەردەوامە لەبەدواداچوون و زانیاری زیاتر لەسەر ئەو كۆچبەرە كوردانەی هەرێمی كورستان كە لە (٢١-١٠-٢٠٢٠) لەدەریای سپی ناوەڕاست لەلایەن هێزی دەریایی میسریەوە ڕزگار كران و دواتر لەو وڵاتە دەست بەسەركراون.

دەزگای لوتكە لە راگەیەنراوێكدا وتی: ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەپەیوەندیەكدا ئەوەیان پێڕاگەیاندین كەوا ڕەوشی ئەوكۆچبەرانە زۆرباشن و هیچ كێشەیەكی تەندروستی و جێگای و ڕێگایان نییە،
تەنها لەڕووی یاساییەوە لێكۆڵینەوەكان تەواو نەبوون و چاوەڕوانی ئەوەین لەڕووی یاساییەوە لێكۆڵینەوەكان كۆتایی بێت و دواتر ئاسانتر دەتوانین كار بۆ گەڕاندنەوەیان بكەین بۆ وڵات .

وتیشی: كەسوكاری ئەو كۆچبەرانە دڵنیادەكەینەوە، ڕۆڵەكانیان بێ كێشەوگرفتن و سەلامەتن، لەئایندەیەكی نزیك هەواڵی گەڕانەوەیان پێڕادەگەیێنین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان