ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“مۆتێل بەیان” لە سلێمانی داخرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەهۆی پابەند نەبوون بەمەرجەكانی كاركردن و سەلامەتی، لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی مۆتێلێك دادەخات تائەوكاتەی پابەند دەبێت.
قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا نوسیویەتی”لەلایەن لیژنەی سەلامەتی باڵەخانەكانی سەربەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت و بەهۆی پایەند نەبوون بە جێبەجێكردنی مەرجەكانی سەلامەتی، مۆتێل بەیان لە گەڕەكی رزگاری شاری سلێمانی دادەخرێت.”

هەروەها هاتووە”یەكێك لەو مەرجانەی كە پێوستە لەسەرجەم تەلارو باڵەخانەكاندا جێبەجێ بكرێت دانانی سیستەمی ئەلەرمی مەركەزییە، بۆ ئاگاداركردنەوەی ئەو كەسانەی لەناو باڵەخانەكاندان تا رێگری لە زیادبوونی روداوە‌ نەخوازراوەكان بكات، بەڵام لەمۆتێل بەیان ئەو سیستەمه لەكاركەوتووه.”

لە بەشێكی دیكەدا هاتووە”هەبوونی كەموكورتی لە پەیژەی رزگاربوون و هەبوونی بڕێكی زۆر خۆڵ و خاشاك لە ناوتانكی سەربان بەهۆی دانەپۆشینیان و پیس بوونی ئاوی تانكییەكه، سەرپێچییەكەی تری مۆتێل بەیانە ئەمەش مەترسی بۆسەر ژیانی ئەوكەس و میوانانە دروست دەكات لەو شوێنە دەمێننەوە بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی مۆتێل بەیان دەدەخرێت تائەو كاتەی سەرجەم مەرجەكانی كاركردن و سەلامەتی لەشوێنەكەیدا جێبەجێ دەكات و خاوەنەكەشی روبەروی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.”

کوردستان

وێنە.. لە شارەزوور ژمارەیەك گەنجی خۆبەخش بەشێك لە هێما شكاوەكانی هاتوچۆی سنوورەكە و نوێدەكەنەوە

خەڵك – یەحیا حبیب

ئەمشەو دووشەممە، ژمارەیەك لە گەنجانی شارۆچكەی شارەزوور هەستان بە چاككردنی بەشێك لە هێما شكاوەكانی هاتوچۆی سنوورەكە و نوێكردنەوە و دانانی لەزگەی درەوشاوەی هاتوچۆ بۆ هێماكان.

كاروان كەریم، یەكێكە لەو گەنجە خۆبەخشانە و بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕایگەیاند، “ئێمە لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیمانەوە لەگەڵ ستافێك لە گەنجی ماندوو نەناسی سنوورەكە هەڵدەستین بە چاكردنەوەی ئەو هێمای هاتوچۆیانەی كە شكاون بە هەر هۆكارێك یان خراپ بوون، لەگەڵ ئەوەشدا لەزگەی درەوشاوەی شەو لەو هێمایانە دەدەین كە شۆفێر پێویستە ئاگاداری بێت لە پێشییەوە چی هەیە “.

ئەو گەنجە خۆبەخشە وتیشی، “ڕێگای شارەزوور، دەربەندیخان و ئیدارەی گەرمیان و مەرزی پەروێزخان و سەیدسادق و پێنجوێن و پارێزگای هەڵەبجە پێكەوە دەبەستێت، بۆیە زۆرینەی شۆفێرەكان دەكرێت نوێ بن وە شارەزار ڕێگا نەبن”.

كاروان كەریم ئاماژەی بەوەشكرد، “چاككردنی هێماكان و نوێكرنەوەی لەزگەی هاتوچۆ سوودێكی باشی دەبێت بەتایبەت لە شەواندا، چونكە هێماكانی هاتوچۆ لەگەڵ شۆفێراندا دەدوێت و بەمەش ڕووداوی نەخوازراوی هاتوچۆ لە ناوچەكە زۆر كەمتر دەكات”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قەڵادزێ.. بەهۆی دەمەقاڵێوە دوو كەس بریندار بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ دوو بریندار گەیەنرانە نەخۆشخانەی قەڵادزی كە شوێنی فیشەك و چەقۆ بەسەر جەستەیانەوە بووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ دوو بریندار گەیەنرانە نەخۆشخانە كە یەكێك لە بریندارەكان بەناوی ( ع . ح . م ) لەدایك بووی ساڵی 1997 پیشەی كاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەكی كارەبا شوێنەواری دوو فیشەك بە هەردوو قاچییەوە هەیە و بریندارەكەی تریش شوێنەواری چەقۆ بەسەر جەستەیەوە هەیە.

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕوونیشیكردووەتەوە، بەوتەی یەكێك لە بریندارەكان بەهۆی دەمەقاڵێ شەڕ لەنێوان ئەوان و چەند گەنجێكی تر دروستبووە و دواتر ئاڵۆزی كەوتووەتە نێوانیان و چەكی جۆری دەمانچە و چەقۆ بەكار هاتووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشكراشیكردووە، دۆسیەی لێكۆڵینەوە بە ماددەكانی 405 /31 لە یاسایی سزادانی عیراقی و ماددەی 413 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕێكخراوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشداوە، بە بڕیاری دادوەر 3 كەس لە هەردوو لایەن ڕاگیركران و دوای ڕووداوەكەش مەفرەزەكانیان لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر و پۆلیسی فریاكەوتنی پشدەر گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست و دەستبەجێ ڕووداوەكەیان كۆنتڕۆڵكردووە و دەستیش گیراوە بەسەر چەكی بەكارهاتوو و چەقۆكەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فەرهاد پیرباڵ دامەزرایەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم فەرهاد پیرباڵ وەك مامۆستای زانكۆی سەلاحەدین دامەزرایەوە.

د. فەرهاد پیرباڵ مامۆستای زانكۆ ماوەی زیاتر لە ساڵ و نیوێكە لە كارەكەی دوورخراوەتەوە، ئەمڕۆش بە فەرمانی ژمارە (1354) لە 28/7/2020 كە واژۆی د. ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی لەسەرە ئاماژە بەوەكراوە لەسەر فەرمانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریانداوە بە دامەزراندنەوەی (د.فەرهاد پیرباڵ عومەر) بەناونیشانی (مامۆستا) بە شێوەی هەمیشەیی) لەسەر میلاكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی / زانكۆی سەڵاحەدین / كۆلیژی پەرەوەردە. بەمووچە و دەرماڵەی شایستە لە ڕێكەوتی دەستبەكاربوونی.

د. فەرهاد پیرباڵ لە بارەی دووبارە دامەزراندنەوەی لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك دەڵێت:”ٳنشا‌ءاللە دەچمەوە خزمەتی قوتابیەكانم، سوپاسی هەمووان دەكەم،، تكایە بگات بەدەستی سەرۆك زانكۆی سەلاحەددین دكتۆر جەوهەر: لە بڕیارەكە نووسراوە “دامەزراندنەوە”. ئەمەش واتە دیارە من پێشتر فەسڵكرابووم و ساڵێك و 8 مانگە یەك فلس مووچەی زانكۆشم وەرنەگرتووە.. ئێستا بەم بڕیارەی سەرۆك حكوومەت، سەرلەنوێ، وەك ئەوەی تازە لە پاریس هاتبوومەوە لە 1994 دامەزرام لە زانكۆ.”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان