ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

بەم جۆرە بیبەری توون بەکاربهێنە بۆ نەهێشتنی قڵشان و کشانی پێست

خێزان

قەت بیرت لەوە کردۆتەوە کە دەتوانیت بیبەری تون وەک چارەسەر بەکاربهێنیت بۆ کێشەکانی پێست بەتایبەت کشانی پێست وسیلولیت کە توشی هەموو ئافرەتێکی قەڵەو لاوازدەبێت بەهۆی دابەزینی لەناکاوی کێش یاخود دوگیانی و هتد..



بۆ چارەسەریەکێک لەم گیراوانە بەکار بهێنە:

– تێکەڵەی بیبەریتون و زەنجەفیل: دوو کەوچکی بچوک لە بیبەریتون لەگەڵ یەککەوچکی بچوک زەنجەفیل و ئاوی یەک لیمۆ لەناو پارداخێک ئاوی گەرم تێکەڵ بکە و رۆژانە دوو پەرداخ لەو گیراوەیە بخۆرەوە.

-تێکەڵەی بیبەری تون و قاوە: یەک کەوچکی بچوک بیبەری تون لەگەڵ نیو کوپ قاوە و کەمێک زەیتی زەیتون تێکەڵ بکە و بیدە لەوشوێنەی قڵشانی هەیە و بۆماوەی ١٠ خولەک پێوەی بهێڵەرەوە پاشان بیشۆ .لەهەفتەیەکدا 3 جار بەکاری بهێنە.

ماڵداری

چەند تاکتیکێکی چێشت لێنان بۆ خانمان کە وادەکات دەستاوت زۆر خۆش ببێت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێکی چێشت لێنانە بۆ خانمان کە وادەکات دەستاوت زۆر خۆش ببێت:

 

بۆئەوەی پیتزا بە جوانی و بە خێرایش سورببێتەوە، ٣٠ خولەک بەر لەوەی پیتزاکەی بکەیتە ناو فڕنەکە دابگیرسێنە با جوان گەرم ببێت.

-واباشترە کە خوێ دەکەیتە چێشتەوە، سەرەتا بیەکەیتە ئاوەکەوە کە دەکوڵێت نەک دواتر بیکەیت بەسەر چێشتەکەدا، چونکە بەوجۆرە باشتر تام دەگرێت.

-بۆ ئەوەی گۆشتی مریشک ئاودارتر بێت و باشتر تام بداتەوە، ئێسکەکەی لێمەکەرەوە و بەوەوە بیکوڵێنە، دەتوانیت باش کوڵانەکە ئێسکەکەی لێبکەیتەوە.

-سنگی مریشک بە بەراورد لەگەڵ ڕان و باڵدا زوتر سوردەبێتەوە، بۆیە کە مریشک دەکەیتە فڕنەوە بە دەمدا تێی بکە نەک بە پێچەوانەوە.

-بۆ سەرنانەوەی برنج تا هەڵمەکەی نەڕوات خاولی یان پەڕۆیەکی تایبەت بدە بەسەر برنجەکەدا، بەڵام عەلاگەی لایلۆن بەکار مەهێنە چونکە خراپە و کارلێک دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند تاکتیکێکی کۆنی ماڵداری کە هەموو کات بۆ خانمان بەسوودە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێکی کۆنی ماڵدارییە کە هەموو کات بۆ خانمان بەسوودە:

 

-بۆ پاککردنەوەی تەباخ سەرەتا کەمێک خوێی پێدابکە و ماوەیەک لێی بگەڕێ، دواتر بە پەڕۆ پاکی بکەرەوە

-دەتوانیت بە بنی ژێرپیاڵە چەقۆ تیژ بکەیتەوە

-دەتوانیت تەلی حاجت بەکاربهێنیت بۆ توێکڵکردنی گیزەر، چونکە تەنها توێکڵەکەی لێدەکاتەوە

-گەر هێلکە کەوتە سەرزەوی، خوێ بکە بەسەریدا و ٥ خولەک چاوەڕوان بکە، دواتر هەمووی دەبێت بە تۆز و ئاسان کۆدەکرێتەوە

-بۆ کردنەوەی  گریی گیربووی قەیتان، کەمێک بۆدرە بکە بەسەریدا

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

٧ هۆکار کە وادەکات منداڵەکەت درۆ بکات، چۆن ڕێگری لێدەکەیت؟

خێزان

زۆرکات منداڵەکانمان درۆ دەکەن و دایک و باوک سەرسامی خۆیان دەردەبڕن کە چۆن منداڵەکەیان فێری درۆ بووە، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک هۆکارە کە وادەکات منداڵەکەت لە ژیانی خۆیدا درۆ بکات:

 

-منداڵ هەڵسەنگاندنی هەیە بۆ دۆخەکە، دەزانێت کە ڕستەیەک سزای بەدواوەیە بۆیە درۆ هەڵدەبژێرێت، هەر بۆیە پێویستە دایک و باوکەکان سزایەکی وا دانەنێن بۆ منداڵ کە لێی بترسێت و ناچاربێت بۆ خۆلێلادانی درۆ بکات.

-هەندێکجار منداڵ لە خۆشەویستی بۆ دایک و باوکی درۆ دەکات بۆئەوەی بێهیوایان نەکات، هەر بۆیە نابێت کاردانەوەمان بۆ هەڵەکانیان بەجۆرێک بێت کە وابزانن ئێمەیان بێهیوا کردووە لە خۆیان.

 

-هەندێکجار منداڵ درۆ دەکات چونکە ڕوداوەکەی بیرنەماوە، بۆیە لەم جۆرە درۆیەش مەترسە و هەوڵبدە شتەکانی بۆ ڕونبکەیتەوە.

 

-هەندێکجار ئێمەم چاوەڕوانی یەک وەڵامی ڕاست لە منداڵەکە دەکەین، بۆنمونە دەڵێین خواردنکە خۆشە؟ لەو کاتەدا ناچارە یەک وەڵام بداتەوە، بەڵام دەتوانیت بڵێێت ئێستا حەزدەکەیت چ خواردنێک بخۆیت ئەزیزەکەم؟

 

-منداڵ خەیاڵێکی فراوانی هەیە و هەندێکجار سەرچاوەی درۆکانی لە خەیاڵەوەیە، بۆنمونە دەڵێت ئەمڕۆ توانیم بفڕم، ئەم درۆیانە ئاسایین و بە تێپەڕبونی کات نامێنن.

 

-کاتێک دایک و باوکەکان بۆخۆیان درۆ دەکەن منداڵ زۆر بە ئاسانی ئەوەیان لێوەردەگرێتەوە و هەستی پێدەکات، بۆیە زۆر گرنگە کە تۆ بۆخۆت درۆ نەکەیت تا منداڵەکەشت وا دەرنەچێت.

 

-درۆی منداڵ بە پێی تەمەنی دەگۆڕێت و شتی نوێ دێتە پێشەوە، گرنگە کە هەستی بەرپرسیاریەتی لای منداڵەکەت دروستبکەیت کە بۆخۆی کارە هەڵەکان نەکات و کاتێک هەڵەیەکی لێدەبینیت گفتوگۆی لەگەڵدا بکەیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان