ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

یەكێتی: بە هۆی ناكۆكییەكانمان لەگەڵ پارتی بابەتی دانانی پارێزگاری كەركوك دواكەوتووە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی پۆستەكانی پارێزگای هەڵەبجە و ڕووداو و پەیوەندییەكانی ئەم دواییەی نێوان حزبەكەی و پارتی یەكلایی كردنەوەی پارێزگاری كەركوك دواكەوتووە.

ڕزگار عەلی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەبارەت بەدواكەوتنی یەكلایی كردنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك، ڕایگەیاند: پارتی و یەكێتی بۆ ئەو پرسە هەردوولا نوێنەریان داناوە و نوێنەرەكان هەندێك دیداریان لەگەڵ لایەنە كوردستانییەكان و ئەندامانی عەرەب و توركمانی ئەنجومەن ئەنجامداوە، بەڵام بەهۆی پۆستەكانی پارێزگای هەڵەبجەوە ئەو بابەتەش دواخراوە، ڕای پارتی ئەوەیە كە بەهۆی هاتنە پێشەوەی ئەو پرسە ئەوانیش لەسەر پرسی كەركوك هەڵوەستە دەكەن و داوایان كرد ئەو بابەتە دوابخرێت.

ڕزگار عەلی وتیشی:”كاتی دیاریكراو بۆ دانانی پارێزگاری كەركوك تێپەڕی كردووە و دەبوو لە (15)ی مانگ كۆتایی بهاتایە، بەڵام ساردی پەیوەندییەكان و تێكچوونی پەیوەندییەكانی یەكێتی و پارتی لە هەفتەیەی ڕابردوو هۆكارە بۆ هەموو كێشەكان بەتایبەتی لە پرسی یەك لیستی و دانانی پارێزگاری نوێی كەركوك”.

کوردستان

وەڵامەكانی هەردوو تاقیكردنەوەی ئەمڕۆی 12ی ئامادەیی بڵاوكرانەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پرسیار و وەڵامەكانی هەردوو تاقیكردنەوەی ئەمڕۆی بەشەكانی زانستی و وێژەیی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ شەممە، 11ی تەمموزی 2020 لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستیان پێكرد و وەزارەتی پەروەردە پرسیار و وەلامەكانی تاقیكردنەوەی ئەمڕۆ (زیندەوەرزانی)ی زانستی و (مێژووو)ی وێژەیی بڵاوكردەوە.

لە تاقیكردنەوە گشتیەكانی ئەمڕۆی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانیەوە، 144 هەزار و 142 خوێندكار بەشداریان كردوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مەسرور بارزانی: دەستكاریكردنی مووچە بەشێك نییە لە چاكسازی

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند دەستكاریكردنی مووچە بەشێك نییە لە پرۆسەی چاكسازی.

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە میانی ڕێوڕەسمی دەستپێكردنی پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی وتەیەكی پێشكەش كرد و ڕایگەیاند خەڵكی سلێمانی شایانی ئەم پرۆژەیە و چەندین پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزارین.

وتیشی: ئەم پرۆژەیە نەك هەر بۆ سلێمانی، بەڵكو دەستكەوتێكی گرنگە بۆ هەموو خەڵكی كوردستان.

جەختیشیكردەوە لەوەی قەیرانی ئابووری لە خزمەتكردنی هاووڵاتییان نایانوەستێنێت.

مەسرور بارزانی سوپاسی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران و سەرجەم وەزیرەكانی كابینەكەی كرد كە پێكەوە هاوكار بوون لە سەرخستنی كارەكانی حكومەت.

سەبارەت بە قەیرانی دارایی و كەمكردنەوەی مووچەش ڕایگەیاند دەستكاریكردنی مووچە بەشێك نییە لە پرۆسەی چاكسازی، بەڵكو بۆ خۆگونجاندن بووە لەگەڵ ئەو بودجەیەی لەبەردەستدا بووە.

جەختیشیكردەوە كە چاكسازی پرۆسەیەكی دیكەیە و لەو چوارچێوەیەشدا كاردەكەن بۆ زیادكردنی داهات و كەمكردنەوی خەرجی.

مەسرور بارزانی ئاماژەشیدا بەوەی بەردەوام دەبن لە پێدانی دەسەڵات بە پارێزگاکان و شۆڕکردنەوەی دەسەڵات ویستی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پارێزگاری سلێمانی: شاڕێی بابان پرۆژەیەكی ستراتیژییە بۆ سلێمانی

خەڵك – بەشی هەواڵ
پارێزگاری سلێمانی سوپاسی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ جێبەجێكردنی بەڵێنی دروستكردنی شەقامی 100 مەتری سلێمانی كە بە شاڕێی بابان ناودەبرێت.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی جێبەجێكردنی شەقامی 100 مەترسی سلێمانیدا سوپاسی هەردوو كابینەی هەشتەم و نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كرد، بە تایبەتیش مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی كە هەوڵی زۆریان دا بۆ دەستپێكردنی پرۆژەكە.

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند درێژیی پرۆژەكە 106 كیلۆمەترە و لە قۆناغی یەكەمدا كە ئەمڕۆ دەستپێدەكات 32 كیلۆمەتری جێبەجێ دەكرێت كە لە پردی تاسڵوجەوە تا گوندی دەمركان دەبێت.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر جەختیشیكردەوە لەوەی شەقامی 100 مەترسی، پرۆژەیەكی ستراتیژییە بۆ سلێمانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان