ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

یەكێتی و پارتی لیستی هاوبەش بۆ هەڵبژاردن دروست دەكەن؟

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سبەی هەردوو بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی و پارتی بۆ گەنگەشەكردنی لیستێكی هاوبەش و چۆنیەتی كاركردن بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عیراق لە ناوچە جێناكۆكەكان كۆدەبنەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، سبەی پێنج شەممە 26-9-2019 بڕیارە هەردوو بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی و پارتی لە كۆبوونەوەیەكدا گەنگەشەی دروست كردنی لیستێكی هاوبەش بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عیراق لە ناوچە جێناكۆكەكان ئەنجام بدەن.

وتیشی، “كۆبوونەوەكە بۆ گەنگەشە كردن و زەمینەسازیە بۆ كۆبوونەوەی فراوانی تەواوی لایەنە كوردیەكانە بۆ دروستكردنی یەك لیستی هەڵبژاردن لە ناوچە جێناكۆكەكان”.

ڕاشیگەیاند، كۆبوونەوەكەی سبەی هیچ پەیوەندیەكی بە كێشە و ئاڵۆزییەكانی نێوان یەكێتی و پارتیەوە نیە و تەنها قسە لەسەر پێكهێنانی لیستێكی هاوبەش دەكرێت.

كۆبوونەوەی ڕزگار عەلی، بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتی و خەسرەو گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی بۆ دروست كردنی لیستی هاوبەش لەكاتێكدایە، زۆرینەی حزبە كوردیەكان ڕێككەوتن لە كەركوك لیستی “كەركوكی كوردستانی” بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دروست بكەن.

لە ماوەی ڕابردووشدا دەزگاكانی هەڵبژاردنی ئەو دوو حزبە لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە هەولێر كۆبوونەوە.

کوردستان

ئەمریكا: سەربازەكانیان لە سوریا دەچنە ڕۆژئاوای عیراق

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری بەرگری ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ هاوتا عیراقیەكەی سەبارەت بە پلان بۆ گواستنەوەی زیاتر لە 700 سەرباز لە سوریا بۆ نێو ڕۆژئاوای عیراق قسەی كردووە، دەشڵێت: “لە ژێر پلانی ئێستادا هەمووی ئەو سەربازانەی ئەمریكا، كە سوریا جێدێڵن بۆ ڕۆژئاوای عیراق دەڕون و لەشكرەكە درێژە بە كردارەكانی بۆ سەر داعش دەدات و ناهێڵێت داعش سەرهەڵبداتەوە”.

ئاژانسی (ئەسۆشیەتد پرێس) لە زاری مارك ئەسپر، وەزیری بەرگری ئەمریكا بڵاویكردەوە، كە لە ئێستادا وڵاتەكەی لە پلانیدایە هەمووی ئەو سەربازانەی ئەمریكا، كە سوریا جێدێڵن بۆ ڕۆژئاوای عیراق بڕۆن و لەشكرەكە درێژە بە كردارەكانی بۆ سەر داعش دەدات و ناهێڵێت داعش سەرهەڵبداتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە گەڵ هاوتای عیراقییەكەی سەبارەت بە پلان بۆ گواستنەوەی زیاتر لە 700 سەرباز لە سوریا بۆ نێو ڕۆژئاوای عیراق قسەی كردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ئەو سەربازانەی دەچنە عیراق دوو ئەركیان لە پێش دەبێت، یەكەم یارمەتی بۆ بەرگریكردن لە عیراق و ئەنجامدانی كرداری دژە داعش لە دەمێكدا بۆ هەنگاوەكانی دوایی دەچین.

ئەمە لەكاتێكدایە، ‌بەپێی ڕێككەوتنێكی نێوان دوو وڵات، لەئێستادا زیاتر لە 5 هەزار سەربازی ئەمریكی لە عیراق هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئاژانسی فەرمی سوریا: هەسەدە لە سەرێكانی كشایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
میدیای فەرمی حكومەتی سوریا ڕایدەگەیەنێت، كەهێزەكانی هەسەدە لە سەرێ‌ كانی كشانەوە و شارەكە لەلایەن سوپای داگیركەری توركیا و چەكدارە هاوپەیمانەكانیەوە داگیر كرا.

هەردوو ئاژانسی (سانا)ی فەرمی و كەناڵی (اڵاخباریە) ڕایانگەیاند، كە هێزەكانی سوریای دیموكرات لە سەرێكانی بەتەواوی كشانەوە و سوپای توركیا و چەكدارە هاوپەیمانەكانی شارەكەیان داگیر كرد.

ئاماژە بەوەشكراوە، كە هێزەكانی هەسەدە بەرەو پارێزگای حەسەكە كشاونەتەوە.

بەڵام تا ئێستا لەلایەن فەرماندەیی هەسەدەوە هیچ ڕوونكردنەوەیەك بڵاونەكراوەتەوە.

لای خۆشیەوە ئاژانسی (هاوار) بڵاویكردەوە، كە كاروانێكی زۆری هاووڵاتیانی مەدەنی لە سەرێكانی-یەوە گەیشتونەتە حەسەكە و هاوكات بریندارانی سەرێكانی لەڕێگەی مانگی سووری كوردیەوە ڕزگار كران و گەیەنرانە نەخۆشخانەی قامیشلۆ.

پێشتریش مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕایگەیاند، كە سوپای سوریا ئاستەنگ بۆ كشانەوەی هەسەدە دروست دەكەن و وتیشی، “ئەگەر توركیا پابەندی ئاگربەست نەبێت ئەوا وەك پیلانگێڕی تەماشای ڕێككەوتنەكە دەكەین”.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا توركیا و ئەمریكا ڕێككەوتن لەسەر ئاگربەست لەباكووری سوریا و كشانەوەی هێزەكانی هەسەدە لەو ناوچانە لەماوەی 120 ڕۆژدا، بەڵام سوپای توركیا و چەكدارە توندڕەوە هاوپەیمانەكانی پابەند نەبوون و چەندین ناوچەیان بۆردومان كرد و بەهۆیەوە ژمارەیەك هاووڵاتی مەدەنی و شەڕڤان شەهید و بریندار بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەشێكی دیكەی خوێندكاران ناویان لە زانكۆ و پەیمانگاكان گەڕایەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت، لەئەنجامی پێداچوونەوە بەسكاڵای خوێندكاران هەزار و 579 خوێندكاری دیكە لە زانكۆ و پەیمانگەكان وەرگیران بەمەش ڕێژەی وەرگرتنی خوێندنی بەخۆڕایی زیادی كرد.

ئەو ڕاگەیاندنەی د.ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەمیانی بەسەركردنەوەی زانكۆی گەرمیان هات، كە ئەمڕۆ 20ی تشرینی یەكەمی 2019، بەیاوەری ڕاوێژكار و بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت، سەردانی زانكۆی گەرمیانی كردو، لەلایەن د. سیروان حەسەن، سەرۆكی زانكۆ و یاریدەدەران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆ و خوێندكاران پێشوازی لێكرا.

وەزیری خوێندنی باڵا سەردانی گەرمیانی كرد و لەگەڵ خوێندكاران و مامۆستایانی زانكۆی گەرمیان كۆبووەوە و ڕاگەیاند، بەخۆشحاڵیەوە دەمانەوێت لێرەوە ئەوە ڕابگەیەنین، كە لە ئەنجامی پێداچوونەوە بەسكاڵای خوێندكاران، هەزار و 579 دەرچووی پۆلی 12ی دیكە لە زانكۆ و پەیمانگەكان وەربگرین، بەمەش وەرگرتنی ڕێژەی وەرگرتنی خوێندكاران بەخۆڕایی بەرزدەبێتەوە.

وتیشی، “لە ئێستاوە ئەو دەرچووانەی سكاڵایان تۆماركردبوو دەتوانن بەهەمان سیستمی ئەلیكترۆنی و لەڕێگەی وێبسایتی (regayzanko.com) بچنە نێو سیستمەكە و بەهەمان وشەی تێپەڕ و نهێنی ئەنجامی وەرگرتنیان لە زانكۆ و پەیمانگەكان وەربگرنەوە.

لای خۆشییەوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوا لەو خوێندكارانە دەكات، كە ناوەكانیان لە ئەنجامی سكاڵا تۆماركردن گەڕاوەتەوە لە نزیكترین دەرفەتدا پەیوەندی بە كۆلێژ و بەشەكانیان بكەن و مامەڵەی دەستبەكاربوون ئەنجامبدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان