ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

تەرمی ئەو پەنابەرەی لە ئیتاڵیا گیانی لەدەستدا دەگەڕێنرێتەوە سلێمانی

خەڵك- بەشی هەواڵ
سبەینێ‌ پێنج شەممە تەرمی ئەو پەنابەر كوردەی بە ڕووداوێكی دڵتەزێن لە وێستگەیەكی شەمەندۆفێر لە ئیتاڵیا گیانی لەدەستدا دەگەڕێنرێتەوە سلێمانی.

ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، بڕیارە كاتژمێر ٢:٣٠ بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٦/٩ تەرمی پەنابەر مەسرور بەختیار بگاتەوە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و لەلایەن كەسوكار و هاوڕێیانی و بەرپرسانی دەزگای لوتكە پێشوازی دەكرێت.

ڕاشیگەیاند، دواتر تەرمەكە بەڕێ دەكریت بۆ مزگەوتی عوسمانی مەلا قادری سەڕاف لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە نزیك فامیلی مۆڵ، پاشان لەكاتژمیر ٧ی بەیانی بەڕێ دەكرێت بۆ سەیدسادق و لەنزیك كەسوكاری بەخاك دەسپێردرێت.

ئاری جەلال دەڵێت: “دەزگای لوتكە لەڕێگەی نوێنەرەكانییەوە بەهاوكاری باڵیۆزخانەی عیراق لە ئیتاڵیا بەدواداچوونی تەواوی بۆ وردەكارییەكانی ڕوودواكە و پاشان دەستەبەركردنی تێچووی تەرمەكەی ئەنجامدا”.

ئاشكراشی كرد، بە سوپاسەوە لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە تێچووی گەڕأنەوەی دابینكرا.

مەسرو بەختیار، ئەو گەنجە تەمەن ١٨ ساڵانە بوو، كە لەكاتی كۆچكردنی بە ڕووداوێكی دڵهەژێن لە ئیتاڵیا لە 7-9-2019 گیانی لەدەستدا.

کوردستان

“هەرێمی كوردستان ڕوبەڕووی مەترسی گەورە دەبێتەوە”

خەڵك-بەشی هەواڵ

چاودێرێكی سیاسی و شارەزا لە كاروباری توركیا ڕایدەگەیەنێت، ڕووداوەكانی ناوچەكە كاریگەری نەرێنی خراپیان لەسەر دۆخی هەرێمی كوردستان دەبێت.

توركیا هەشت ڕۆژە هێرشەكانی بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان دەستپێكردووە و هەرچەندە وڵاتانی جیهان داوای كشانەوەی توركیا دەكەن، بەڵام لە نوێترین لێدوانیدا سەرۆك كۆماری توركیا ئاشكرایكرد، ئەوان ناكشێنەوە و بەهیچ شێوەیەكیش ئاگربەست ئەنجام نادەن، چاودێرانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، دۆخەكە مەترسیدارە و كاریگەری لەسەر هەرێمیش دروست دەكات.

لوقمان حەسەن چاودێری سیاسی و شارەزا لە كاروباری توركیا بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هەرێمی كوردستان بەشێكە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەر ئاڵۆزییەك لە ناوچەكە ڕووبدات هەموو ئەو ناوچانە دەگرێتەوە كە لەو هەڵكەوتە جوگرافیەدان.

وتیشی”دۆخی ناوچەكە بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ كاریگەری زۆر نەرێنی لەسەر دۆخی هەرێمی كوردستان دەبێت بەتایبەت لەكاتی بەرزبوونەوەی ئاستی توندوتیژییەكان لە سوریا كاریگەرییەكان بۆ هەریەك لە وڵاتانی ئوردون و ئیسڕائیل و لوبنان و توركیاش دەبێت، لەبەرئەوە بەداخەوە تائێستا ئاڵۆزییەكان بەرەو زیاتر دەڕۆن”.

ئاشكراشیكرد، ئەو سیناریۆیەی داڕێژراوە و ئەوانەی لە پشتییەوەن تا ئێستا نادیارن، و نازانرێت بۆچی ئەم كارەیان كردووە، بەڵام لە كۆی ڕووداوەكان خوێندنەوەكە بەو شێوەیەیە كە بابەتی زۆر خراپ بەڕێوەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دەستەی وەبەرهێنان و وەفدێكی ئەمریكایی كۆبوونەوە

 

خەڵک-ئارام سەردار

ئەمڕۆ چوار شەممە ۱٦ /۱۰/ ۲۰۱۹ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی کوردستان له‌گه‌ڵ وەڤدێکی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا كه‌ پێكهاتبوون له‌ ئه‌نجوومه‌نی بازرگانی نێوان ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ كۆمپانیا ئەمەریکیەکان کۆبوونەوە، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانیش ڕایدەگەیەنێت، مۆڵە‌تی وه‌به‌رهێنان گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت و هەمووار دەکرێتەوە، لەپێشنیارەکانیشمان داوای کەمکردنەوەی ڕۆتینیات له‌ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت .

محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت، وەفدەکە كۆمه‌ڵێك كۆمپانیاشی هێناوە تاوەکوو هانی وه‌به‌رهێنان بدەن لەهەرێمی کوردستان، چونکە به‌پێی كارنامه‌ی حكومه‌ت ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌به‌رهێنان هه‌ن یه‌كجار زۆرن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لەگەڵ وەفدەکە باسمان لەهەمواری یاسای وەبەرهێنان کردووە و کاریشمان لەسەر کردووە، لەهەرێمی کوردستانیش دەرفەت هەیە بۆ ئەوەی لە‌ كه‌رتی بنیاتنان و پیشه‌سازی و كشتووكاڵ و گه‌شت و گووزار کاربکەن، تائێستاش وەبەرهێنان لەبەشێک لەکەرتەکان کە زۆر کاری تیَدا نه‌كراوه‌ وه‌ك ڕێگاوبان و به‌نداو و هێلی ئاسنین له‌نێوان شاره‌كان و پیشه‌سازی گه‌وره‌ و كه‌رتی كشتوكاڵ.

وتیشی، له‌ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان لەکەرتی کشتووکاڵ ته‌نها 1.6 پرۆژه‌ی كشتوكاڵیمان هه‌یه‌ ده‌بێت له‌ چوار ساڵی داهاتوو ڕێژەکەی زیاتر بكرێت .

لەبارەی وردەکاریەکانی هەمواری یاساکەش وتی، خاڵی گرنگی هه‌مواری یاساكه بریتیە ‌ لە دروست كردنی نه‌خشه‌ی وه‌به‌رهێنان و پێدانی سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاتەکانی وه‌به‌رهێنان له‌ كه‌رته‌ جیاوازه‌كان بۆ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، لەگەڵ ئەوەش کەمکردنەوەی رۆتین له‌ مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان چونکە بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی پڕۆژەکان ماوه‌یه‌كی درێژی پێویست بووه‌ له‌ نێوان فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت، بەڵام لەهەموارەکە ئەوە نامێنێت و ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و بیانی دەکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەردۆغان: ئەمریكا و ئەوروپا هاوكاری پەكەكە دەكەن

خەڵك –بەشی هەواڵ

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا هاوكاری پەكەكە و یەپەگە دەكەن و هەماهەنگییان لەگەڵدا دەكەن.

ئەردۆغان لە گوتارێكدا دەڵێت “پەكەكە و یەپەگە لە كەیەوە بوونە ئەندامی ناتۆ، ئەمریكا و فەرەنسا و ئەڵمانیا هاوكاری پەكەكە و یەپەگە دەكەن، چەكیان بۆ دەنێرن پشتیوانی سیاسییان دەكەن، ئەمریكا 30 هەزار بارهەڵگری ناردووە بۆ یەپەگە لەڕێگەی عیراقەوە”.

ناوبراو ڕەخنەی دیكەشی لە ئەوروپاییەكان گرت و ڕایگەیاند “بە ماكرۆنی سەرۆكی فەڕەنسام ڕاگەیاندووە، ئێوەش خەڵكتان كوشتووە، لە جەزائیر چەند تان كوشتووە، لە شوێنانی دیكە لە بۆرما لە قوبرسی پێش چوونی توركیا، لە ئەفغانستان چەند كوژراون، ئەمانە كۆمەڵكوژی سڤیلین ئێمە كۆمەڵكوژی سڤیلمان نەكردووە، ماكرۆن پێیڕاگەیاندم چۆن دەتوانی ئەو قسانە بكەی، پێمڕاگەیاند بڕۆ سەیری ئاوێنە بكە”.

ئاماژەی بەوەشكرد لە ئۆپەراسیۆنی عیراق و ئەفغانستان ڕۆژانە گوایە بە هەڵە بۆردومان كراون، كۆڵان و شەقام و ئاهەنگەكان كراون بە قەسابخانە، بەڵام ئێمە ژیانی سەربازانی خۆمان دەخەینەمەترسی بۆ پارێزگاری لە سڤیل.

ئەردۆغان جەختیشیكردەوە هێرشەكانی سەر توركیا بەردەوام دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان