ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پۆلیس دوو كەس لەسەر فێڵ كردن و بردنی ئاژەڵ دەستگیر دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕایدەگەیەنێت، دوو تۆمەتباریان دەستگیر كردووە، كە هەستاون بەفێڵكردن و بردنی‌ ژمارەیەك سەر ئاژەڵ.

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی پارێزگای‌ سلێمانی‌ لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای‌ ئەوەی‌ هاووڵاتییەك سكاڵای‌ تۆماركرد، كە بەفێڵ ٣٢ سەر ئاژەڵی‌ لێبراوە، مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی قەرەداغ دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد، كەیەكێكیان شۆفێری‌ ئۆتۆمبێلەكە بووە و دەستیش گیرا بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەی‌ ئاژەڵەكانی‌ پێ گواستراوەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، دواتر مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی قەرەداغ بەهاوكاری‌ بنكەی‌ پۆلیسی چوارچرا توانییان هەر ٣٢ سەر مەڕەكە لەخانێكدا لە سلێمانی‌ بدۆزنەوە و بەبڕیاری‌ دادوەر ڕادەستی‌ خاوەنەكەی‌ بكرێتەوە.

ئاشكراشی كردووە، لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەفەرمانی‌ دادوەر و بەپێی‌ مادەی‌ ٤٥٦ لەیاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌ راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

کوردستان

هەرێم.. میكانیزمی پێویست بۆ هاتنەناوەوەی بارهەڵگرەكان لە ئێرانەوە دیاریدەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گومرگی باشماخ ڕایدەگەیەنێت، نابێت ئۆتۆمبێلی بیانی كەلوپەل بهێننە ناو هەرێم.

بەڕێوەبەرایەتی گومرگی باشماخ لە ئاگادارینامەیەكدا بە سەرجەم بەشەكانی ڕادەگەیەنێت، جگە لە تانكەری سووتەمەنی دەبێت سەرجەم كاڵا و كەلوپەلەی كە هاورە دەكرێت دەبێت بخرێتە ئۆتۆمبێلی عیراقییەوە، واتا نابێت ئۆتۆمبێلی بیانی كەلوپەل بهێننە ناو هەرێم.

بەڕێوەبەرایەتی گومرگی باشماخ ڕوونیشیكردووەتەوە، لەهەمانكاتدا دەبێت شۆفێری تانكەرەكان پێش ئەنجامدانی كاری گومرگی پشكنینیان لە بنكەی تەندروستی بۆ بكرێت و پسوڵەی پشكنینەكەی لەگەڵ خۆی بهێنێت پاشان كاری گومرگی بۆ ئەنجام بدەن.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

نووسەر ڕۆژنامەوانێك داوای سزادانی بەڕێوەبەرێكی گشتی دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

نووسەر و ڕۆژنامەوانێك داوا لە وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان دەكات بەڕێوەبەرێكی گشتی سەر بە وەزارەتەكەی سزا بدات.

هونەر تۆفیق نووسەر و ڕۆژنامەوان داوا لە وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات:”بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری گەرمیان سزا بدات، لەبەرئەوەی ئەو بەڕێوەبەرە گشتییە بڕیارێكی لە دژی فەرهەنگ و ڕۆشنبیری دەركردووە”.

دەقی داواكارییەكە:

بۆ كاكە حەمەی حەمە سەعید – وەزیری رۆشنبیری

بەڕێز جەنابی وەزیر ، لەبەر ئەوەی ئیدارەی رۆشنبیری ئەم هەرێمە لە ئەستۆی ئێوەیە ..

ئاگادارن كە مدیر عامێكت لە ئیدارەی گەرمیان لەسەر هاوڕانەبوونی لەگەڵ دەقێكی شانۆیی ، سزای ساڵێك سڕكردنی ئەو گەنجە هونەرمەندانەی داوە !! قەرارێكی فەوری دەركردووە لەدژی فەرهەنگ و رۆشنبیری .

داواكارم بەڕێزیشتان لەپێناو پاراستنی شكۆی فەرهەنگی كوردیدا ، ئێوەش قەرارێكی سەوری و فەوری دەربكەن بە سزای سڕكردنی ئەو مدیرعامە بۆ ماوەی ساڵێك . لەگەڵ تەواوبوونی ماوەی سزاكەی بەسەر ئەو گروپی شانۆیەدا ، ماوەی سزای سڕكردنەكەی ئەویش تەواوببێت .

لەگەڵ ڕێزماندا ..

هونەر تۆفیق

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

گەشتە ئاسمانییەكانی هەرێم بۆ نەجەف ڕاگیرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای ڕاگەیاندنی حاڵەتێكی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای نەجەف، گەشتە ئاسمانییەكانی هەرێم بۆ ئەو پارێزگایە ڕاگیرا.

ماڵپەڕی فەڕمی یەكێتی بڵاویكردەوە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكان لەڕێی هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و هەولێرەوە بۆ پارێزگای نەجەف ڕاگیران.

ئەمەش لە كاتێكدایە، ئەمڕۆ 24/2/2020 حكومەتی عیراق بە فەڕمی حاڵەتێكی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای لەو پارێزگایە ڕاگەیاند.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان