ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

چەند ڕێگەیەکی ئاسان بۆ پاکردنەوەی ئەو شوێنانەی پێشتر پاکردنەوەیت لا قورس بووە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگەیەکی ئاسانە بۆ پاکردنەوەی ئەو شوێنانەی پێشتر پاکردنەوەیت لا قورس بووە:

 

پاکردنەوەی پەنجەرە

-نیو لیتر ئاوی شلەتێن لەگەڵ دوو کەوچک شامپۆی حاجتشتن تێکەڵ بکە، دواتر بیپرژێنە بەسەر پەنجەرەکەدا و پاشان بە پەڕۆ جوان بیسڕە و گەر شوێنێک زۆر پیس بوو چەندجاریک لێی بدەرەوە.

 

کاشی تەوالێت

-سەرەتا سرکە و ئاو تێکەڵبکە و بیپرژێنە بەسەریدا و ٥ خولەک لێی بگەڕێ، دواتر  سۆدی نان و ئاوی لێبدە و  فوڵچەی لێبخە،  جوان پاک دەبێتەوە.

 

سەری تەباخ

-بیکەرە زەرفێکی داخراوەوە و چارەکە کوپێک ئەمۆنیای تێبکە، شەوێک بەجێی بهێڵە تێیدا، دواتر بە ئیسفنجێک پاکی بکەرەوە هیچی پێوە نامێنیت.

 

 

ستیلی چەور

-بە پەڕۆیەک سرکە و سۆدی نانی لێبدە و لێبگەڕێ ١٠ خولەک پێوەی بێت، پاشان بە پەڕۆیەکی تەڕ پاکی بکەرەوە دەبینیت چەوریەکەی پێوە نەماوە.

 

ناو گەلی دەستشۆر

-ئاو لەگەڵ سرکە تێکەڵ بکە و قاشێک لیمۆشی تێبکە (بۆ لابردنی بۆنی ناخۆش) و دواتر بیکەرە ناو کونجەکەوە، دەشتوانیت دواتر بە فوڵچە پاکی بکەیتەوە.

ریکلام

ماڵداری

٧ سوودی ناوازەی سیر کە وادەکات گوێ بە بۆنەکەی نەدەیت و بەکاری بهێنیت

خێزان

سیر بە یەکێک لە خۆراکە تەندرووستەکان دادەندرێت و لە کۆندا بۆ چارەسەری تاعون بەکار هاتووە، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک بەکارهێنانی ناوازەی سیرە کە زۆر بەسوودە:

– سیر بخەرە سەر ئەو ددانەی کە ئازاری هەیە و ئازارەکەی ناهێڵێت، بەڵام ئەمە کێشەکەی چارەسەر ناکات و پێویستە دواتر سەردانی پزیشک بکەیت.

– دەتوانیت ماسکی سیر بدەیت لە ڕووخسارت بۆ ماوەی ١٥ خولەک، بۆئەوەی پێستەکەی بە جوانی پاک بکاتەوە.

– سیر بکەرە ئاوەوە و بۆماوەی ٣٠ خولەک قاچی تێبکە، ئەوەش وادەکات بۆنی قاچت و هەوکردنەکانی نەمێنێت.

– لەکاتی هەوکردنی گوێ، پارچەیەک سیر بکەرە گوێچکەتەوە.

– کاتێک چقڵێک لەدەستت دەچەقێت، سیری لێبدە و پێوەی بهێڵەرەوە، دواتر چقڵەکە ڕادەکێشێتە دەرەوە.

– بۆ ئەوەی مێش و مەگەزت لیدووربێت، قاشێک سیر لە ژورەکەت دابنێ، ڕاستە سەرەتا بۆنی هەیە، بەڵام دواتر لەگەڵی ڕادێیت و ئاسایی دەبێت.

– زەیتی سیر بدە لە قژت و بۆماوەی ٣٠ خولەک پێوەی بهێڵەرەوە پاشان بیشۆرەوە، سوودێکی زۆری بۆ قژت هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

٥ ئامۆژگاری بۆ دایکی تازە تا دونیایی لێنەیەتەوە یەک

خێزان

ئەمەی خوارەوە ٥ ئامۆژگاریە بۆ دایکی تازە تا دونیایی لێنەیەتەوە یەک و گرنگە ڕەچاویی بکات:

 

-کاتی شیرپێدان بە منداڵەکەت دیاری بکە و بەپێی ئەو خشتەیە شیری پێبدە نەک بە هەڕەمەکیی

 

-سستمی خەوەکەت لەگەڵ منداڵەکەتدا رێک بخە و هەوڵبدە نەهێڵیت بە ڕۆژ بخەوێت تا بەشەو خەویی لێبکەوێت

– ڕۆژانە ماوەیەک بۆ وەرزش دابنێ گەر کەمیش بێت، ئەوە ئاسوودەیی دەرونیت پێدەبەخشێت

 

– سستمی خواردنی تەندرووست بۆخۆت دابنی چونکە بیرت بێت تۆ دەبێت شیر بدەیت

 

– هەوڵبدە کارەکانت هەمووی بەیەکەوە نەکەیت و تێکەڵیان نەکەیت، بەڵکوو بە جیا جیا ئەنجامیان بدە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چۆن ڕتوبەتی (شێی)دیواری ماڵەکانتان چارەسەر دەکەن؟

خێزان

چارەسەرکردنی ئەم گرفتە، ڕێگایەکی هێندە قورس نییە و لەگەڵ ئەوەدا خۆتان لە پاراستی کەلوپەل و ماڵەکانتان ئەم چەند هەنگاوە بگرنە بەر.

١.پێویستە دیواری دەرەوەی بیناکانتان عازل بێت لەڕووی گەرمییەوە، ئەگەر بیناکە دروستکرابوو دەتوانن بە بۆیاخی تایبەت ئەم کارە بکەن، بەڵآم بەکارهێنانی ئیزوگام کارێکی دروست نییە،ئەمەش لەپێناو گەرم هێشتنەوەی دیوارەکان چوونکە بەبوونی جیاوازی پلەی گەرمی نێوان ژوور و دیوار دەبێتە هۆی سەرچاوەی دروستبوونی شێ(ڕتوبەتەکە).

٢.بەهۆی جیاوازی پلەی گەرمی ژوورێک و بەرزی پلەی گەرمی ژوورێک وادەکات ژوورە ساردەکە ڕووتوبەتەکە تیایدا دروست ببێت. کە باشترە هەوڵبدەن کۆی ماڵەکە پێکەوە گەرم بکەن کە ئەمەش کەمێک زەحمەتە.

٣.دانانی سیستمی هەواگۆڕکی بۆ هەموو ژوورەکانی ناو ماڵەکانتان تاوەکو لەکاتی دروستبوونی شێدا بەهۆی جیاوزی پلەی گەرمییەکەی بەشێک لەو شێیەی هەوا گەرمەکە هەڵی دەگرێت بیخاتە دەرەوە.

٣.لەکاتی نەبوونی سیسیتمی هەواگۆڕکێ پێویستە ناوبەناو دەرگاو پەنجەرە بکرێتەوە کە ئەمەش زیاتر بە فیڕۆدانی ووزەیە.

٤.دانانی سیستمی شۆفاژی ئەرزی ڕێگرە لە دروستبوونی ڕتوبەت و چر بوونەوەی شیی ناو هەوا.

٥.دڵنیابوونەوە لە نەبوونی لیک لە دیوارەکاندا و نەهاتنە ژوورەوەی ئاو لەدیوی دەرەوەی ماڵەکانتان بەتایبەت ئەوانەی کە ماڵ بە تەنیشتیانەوە نییە.

٦.هەولبدەن لە زستاندا ڕووەکەکان نزیک شووێنی کراوە دابنێن تاوەکو ئەو شێ و خەستبوونەوەیە بەخێرایی بچێتە دەرەوە.

٧.گەرمکردنی ماڵەکانتان وادەکات بەشێکی زۆر لەو شێیە هەواکە هەڵی بگرێت چوونکە هەوای گەرم توانای هەڵگرتنی بڕێکی زیاتری شێی هەیە.

تێبینی:
– هەوای سارد کەمتر شێ هەلدەگرێت و ڕاستەوخۆ دەچێتە سەر دیوارەکان.
– سەر ڕووی پەنجەرەکان دڵۆپەی ئاوی زۆری لەسەرە لەوەرزی زستان و بەتایبەت کاتی چێشت لێنان هۆکارەکەی جیاوازی پلەی گەرمی بەرزی ژووری چێشتخانە و پلەی گەرمی نزمی سەر پەنجەرەکانە.
– لەناو حەمامەکانیش هەمان کێشە هەیە کە دواتر سەقفی حەمامەکان دڵۆپە دەکەن.

 

ئامادەکردنی: هێمن ڕەفیق، ئەندازیاری میکانیک

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان