ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پێشنیازێك بۆ هاوكاری توشبوونی شێرپەنجە دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

ماوەی چەند ڕۆژێكە هەڵمەتێكی فراوان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و لە ناوەندەكانی میدیا و ڕۆشنبیری و كۆمەڵگەی مەدەنی عیراق بۆ فشار خستنەسەر حكومەت دەستی پێكردووە بۆ هاوكاریكردنی زیاتری توشبوونی شێرپەنجە.

لە پێشنیازێكدا ئەو چالاكوان و ڕۆژنامەنووسانە بە هاوكاری لیژنەی نەزاهەی پەرلەمانی عیراق داوای جێبەجێ‌ كردنی سزای لە سێدارەدانی هەموو ئەو تاوانبارانە دەكەن كە دادگا بڕیاری لەسێدارەدانی داون و لەبەرامبەردا پارەكە بدرێت بە چارەسەر بۆ توشبوونی شێرپەنجە.

بەپێی نوسراوێك كە بۆ سەرۆك وەزیرانی عیراق نوسراوە، باس لەوەكراوە ساڵانە ئەو زیندانیانەی بڕیاری لەسێدارەدانیان هەیە 60 ملیار دینار بۆ خواردن و پێداویستییەكانیان خەرج دەكرێت و ژمارەیان 6 هەزار و 375 تاوانبارن.

هەروەها نوسراوە”بڕیاری لەسێدارەدانیان جێبەجێ‌ بكرێت و پارەكە بدرێت بە چارەسەر بۆ توشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە لە شاری ناسریە”.

عێراق

ئەمریكا فشارەكانی لەسەر بەغدا بۆ دوورخستنەوەی تاران تووندتر دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەرپرسی ناوەندی پەرەپێدانی میدیا عیراقییەكان ڕایدەگەیەنێت، ئەمریكا لەم قۆناغەدا گوشارەكانی لەسەر بەغدا چڕ كردووەتەوە تا پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئێران لاواز بكات.
عەدنان سەراج بەرپرسی ناوەندی پەرەپێدانی میدیا عیراقییەكان بە كەناڵی (الجزیرە)ی ڕاگەیاند، خەڵكی عیراق نایانەوێت بەپێی خواستی ئەمریكا لەگەڵ ئێران دوژمنایەتی بكەن.
وتیشی”ئەمریكا گوشارەكانی بۆسەر سەرۆك كۆمار و وەزیری دەرەوەی عیراق چڕ كردووەتەوە تا دەستوەردانەكانی ئێران لە عیراق كەم بكەنەوە، ئەمەش وەك مەرجی هاوكاری عیراق بۆ دەربازبوون لەم قۆناغەی ئێستای”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەگەرچی تاران دەیەوێت حكومەتێك لە بەغدا دەسەڵاتی بە دەستەوە بێت كە سیاسەتی بەپێی بەرژەوەندییەكانی ئێران بێت، بەڵام گوشارەكانی ئەمریكا وەك هەڕەشە سەیر دەكرێت، بۆ نموونە، مایك پێنس جێگری سەرۆك كۆماری ئەمریكا شەوی دووشەممە بە زمانێكی دۆستانە لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری ئەمریكا قسەی نەكردووە كە پیشان بدات واشنتن لەگەڵ عیراقە.

ئاشكراشیكرد، بەرپرسانی ئەمریكا لە ساڵی 2003وە تا ئێستا بەبێ هیچ هەماهەنگی و موڵەتێكی پێشوەختە دێنە عیراق، دەڵێی عیراق بووەتە كۆیلەی ئەوان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەدر داوای كۆبوونەوەیەكی ئاشكرا لە پەڕلەمانی عیراق دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی ڕەوتی سەدر ڕایدەگەیەنێت، پێویستە پەڕلەمانی عیراق كۆبوونەوەیەكی ئاشكرا ئەنجام بدەن.

موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر، لە تویتێكدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاشكرایكرد، داوا لە ئەندامانی پەڕلەمانی عیراق دەكەم، كۆبوونەوەیەكی ئاشكرا لەگەڵ گەلی عیراق ئەنجام بدەن.

ناوبراو داوای لە پەڕلەمانتاران كرد نەبنە بەشێك لە ڕێككەوتنەكانی دژ بە گەلی عیراق.

دوێنێ چوار شەممە مەیادە نەجار ئەندامی پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لایەنەكان لەسەر دەنگدان بە یاسای هەڵبژاردنەكانی عیراق ڕێكنەكەوتوون و بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆكی پەڕلەمان كۆبونەوەكەی دواخست.

وتیشی”فراكسیۆنە كوردییەكان لەگەڵ چەند پێشنیارێكی سوننە و شیعە نین و دەیانەوێت ئەو پێشنیارانە لە یاساكە دەربهێنرێن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پنتاگۆن هۆشداری دەداتە عیراق

خەڵك – بەشی هەواڵ

فەرماندەی هێزی ناوەندی ئەمریكا هۆشداری دەدات بە بەغداد، لە بارەی بە ئامانجگرتنی هێزەكانی ئەمریكا لەناو خاكی عیراقدا.

لە بارەی ئاڕاستەكردنی چەند مووشەكێك بۆ سەر سەربازگەی “عەین ئەسەد” لە ئەنبار، كە سوپای ئەمریكای لێ جێگیركراوە، فەرماندەی هێزی ناوەندی ئەمریكا ڕایگەیاند: سەرەڕای پابەندبوونیان بە هاوكاری سوپا و هێزە ئەمنییەكانی عیراق لە جەنگی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعشدا، پنتاگۆن لە هەردۆخێكدا كە ڕاوێژكارە سەربازییەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان و جبەخانە سەربازییەكانیان بكرێتە ئامانج، وەڵامی بەرگری كردنیان دەبێت.

فەرماندەی هێزی ناوەندی ئەمریكا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لەو دۆخەی ئێستا عیراقی تێكەوتووە هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پابەند دەبن بە ڕێزگرتن لە سەروەری عیراق و پاراستنی سەقامگیرییەكەی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان