ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ئەمڕۆ مووچەی خانەنشینی مەدەنی دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی خانەنشینی مەدەنی دابەش بكرێت و كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە بهێنرێت.

بەپێی خشتەیەك كە پێشتر لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی خانەنشینی مەدەنی دابەش دەكرێت، بەڵام نازاترێت مووچەی مانگی چەندە.

خانەنشینكراوەكانی مووچەكانیان لەكاتی پاشەكەوتی مووچەدا كەمنەكرایەوە، بەڵام زیاتر لە 15 مووچەیان بۆ پاشەكەوتكراوە و تائێستا وەزارەتی دارایی بەفەڕمی بڵاوی نەكردووەتەوە، مووچەی مانگی چەند دابەش دەكات.

ئابوری

لیرەی توركی كەمترین نرخی تۆمار كرد لە مێژوودا

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەهۆی سەپاندنی سزای ئابووری لە لایەن یەكێتی ئەوروپاوە بەسەر توركیا و بەردەوامی ئەو هەڵئاوسانە ئابورییەی كە لە وڵاتەكە ڕوویداوە، ئەمڕۆ نرخی لیرەی توركی گەیشتە نزمترین ئاست كە لە مێژودا تۆمار كرابێت.

ئەمڕۆ سێ شەممە بەپێی بۆرسەی جیهانی نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 763 لیرەی توركی بووە، ئەوەش كەمترین ئاستە كە لە مێژودا تۆمار كرابێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە پێنج شەممەی داهاتوو حكومەتی توركیا بڕیارەی زیادكردنی سوود بە بانكی وڵاتەكەی بدات، بۆ پاڵپشتیكردن لە بەرزكردنەوەی نرخی دراوی وڵاتەكەی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

شێوازی لێبڕینی موچە ئاشکرادەکرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان شیوازی لێبڕینی موچەی موچەخۆران ئاشکرادەکات و ڕایدەگەیەنێت، کاری نایاسایی لەناو نایاسایی دەکرێت.

 

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، موچەی ئایندە موچەی بەلێڕینەوەیە، بەڵام دەرناکەوێت کە لە ٪٢١ لێبڕاوە، ئەمیش یەکێکی ترە لە اجتهادو داهێنانە نایاساییەکانی حکومەت.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، بە پێی بەدواداچونەکان، حکومەت و وەزارەتی دارایی میکانیزمێکی نوێیان پەیڕەوکردوە بۆ دابەشکردنی مووچە،
بەجۆریکە نایاسایی لەناو نایاسایی ڕوودەددات، بە شێوازێکی ژمێریاری لە سەدا ٢١ دەبڕن، کە بە هیچ شێوەیەک مووچەی لە سەدا ١٠٠ نامێنێت، بەڵکو دەبێیت بە لە سەدا ٧٩.


ئەوەشی خستەڕوو، میکانیزمەکە بە شێوەیە دەبیت:
بڕینی ٪٢١ لە مووچەی بنەڕەتی.
بڕینی ٪٢١ لە دەرماڵەی بڕوانامە.
بڕینی ٪٢١ لە زەوجی و منداڵ.
بڕینی ٪٢١ لە جوگرافیا.
بڕینی ٪٢١ لە ترساناکی.
بڕینی ٪٢١ لە خانەنشینی.
بڕینی ٪٢١ لە باج.
بڕینی ٪٢١ ئەگەر هەر ماددە و فەصڵیکی تر هەبێت.

 

وتیشی: بۆ دەڵێین نایاسایی لە ناو نایاسایی دەکریت، چونکە مووچەی بنەڕەتی بە یاسا ڕێکخراوە هەر دەبێت بە یاسا ببڕێت، نەک بە ڕێنمایی لە وەزارەتی دارایی.

 

ئاشکراشیکرد، میکانیزمەکە بەم شێوەیە جێبەجیدەکرێت:

٪٢١ بڕی چەک ، بڕی شایستە ٪٢١ = (پۆینت دەردەچێیت تا ژمارە ٥)
ئەو پۆینتەی کە دەرچووە (هەریەک لە مووچەی بنەڕەتی و زەوجی و منداڵ و بڕوانامە و ترسانکی جوگرافی و باج و خانەنشینی .ئەگەر فصل و ماددەی تر هەبوو)
کۆی مووچە و دەرماڵە دەردەچێت — کۆی لێبڕینەکە = بڕی چەک.

ئەگەر جیاواز دەرچوو ئەو کاتە جیاوازەییەکە ٪ (هەریەک لە بنەڕەتی و بروانامە و هتد دەکەین )
لێردا بڕی شایستە دەردەچێت.

ئەم کردارە لە کۆی گشتی دەکرێت، دەستکاری لیستی مووچە ناکرێت ،لە کۆتاییدا ٪٢١ نامێنێت و مووچە دەبێت بە ٪٧٩.

 

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم کردارەش نازانرێت بۆ ئەوەی هیچ لە ئەستۆ گرتنێک بۆ حکومەت نەمێنێت بەرامبەر بە مووچەخۆران یاخود لە ترسی چاودێری دارایی بەغداده، بۆیە پێوستە حکومەت و وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوە بدەن بە پەرلەمان و موچەخۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو دابەزیوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ سێ شەممە، 22ی ئەیلولی 2020، بەشێوەیەك بووە كە نرخی‌ نەوتی برێنت بە 41 دۆلار و 63 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 39 دۆلارو 50 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان