ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

هەڵمەتی كۆكردنەوەی 10 هەزار فلتەری جگەرە لە سلێمانی دەستی پێكرد

خەڵك ـ بەشی هەواڵ
لەشاری سلێمانی هەڵمەتی كۆكردنەوەی 10 هەزار فلتەر جگەرە بەڕێوەدەچێت.

گۆرانی نێرگز، چالاكوانی ژینگەیی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هەڵمەتی كۆكردنەوەی 10 هەزار فلتەری جگەرە لەشاری سلێمانی ڕادەگەیەنێت.

ئاماژەی بەئەوەشدا، پاش كۆكردنەوەی ئەو فلتەرانە چالاكییەكی گشی بۆ ئەنجام دەدەن، كە تێیدا ئەم ڕێژەیە وەك نمونەیەك بەكاردێنن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئامانج لەچالاكییەكە پاك ڕاگرتنی ژینگە و بڵاوكردنەوەی هۆشیاری زیانەكانی جگەرەیە.

داواشیكرد، كە گەنجان و ژینگەدۆستان هاوكاری بكەن لەئەم چالاكییەدا.

ژینگە

بەڕێوەبەرایەتییەكی پۆلیس لە سلێمانی داوایەك لە هاووڵاتیان دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات پارێزگاری لە سروشت و ژینگە بكەن و دەشڵێت: “دوو كەس دەستگیر كراون”.

هێمن كمرخان ئەفندی، بەڕێوەبەڕی ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی تانجەڕۆ سەر بە بەشی سلێمانی لە ئەنجامی گەڕان و پشكنین بۆ پاراستنی ژینگە توانیان (2) هاووڵاتی دەستگیر بكەن، كە بە شێوەیەكی نایاسایی هەستابوون بە دروستكردنی كارگەیەكی فافۆن.

ڕاشیگەیاند، ئەو كارە بۆتە هۆی بڵاوبوونەوەی دووكەڵ و بۆنی ناخۆش و زیانبەخش بۆ ناوچەكە و لە ئێستاشدا پەڕاوی لێكۆڵینەوە كراوەتەوە و ڕادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.

هێمن كمرخان داواشی لە سەرجەم هاووڵاتیان كرد، كە پابەندبن بەڕێنمایەكانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی و پارێزگاری لە سرووشت و ژینگەی كوردستان بكەن .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی هەرێم: پێشبینی دەكرێت ڕۆژی شەممە سەرەتای باران بارین دەستپێبكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی كەنداوی عەرەبی پێشبینی دەكرێت لە ئێوارەی ڕۆژی شەممە سەرەتای باران بارین بە شێوەیەكی پچڕ پچڕ لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێبكات.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەبەوەشدەكات، لە ڕۆژی یەكشەممە لە تەواوی ناوچەكانی هەرێم نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت و پلەكانی گەرما لەگەڵ خۆی نزم دەكاتەوە، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان باران بارین زیاتر دەبێت پێشبینی دەكرێت لە هەندێ ناوچە لە كاتی باران بارین هەورە تریشقەشی لەگەڵ بێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئەوەش دەخاتەڕوو، ڕۆژی دووشەممە ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت وە كاریگەری باران بارین كەم دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

شەپۆلێكی باران سەرجەم عیراق و هەرێم دەگرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان لە هەفتەی داهاتووەوە پلەكانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەكەن و شەپۆلێكی باران بارین سەرجەم عیراق و هەرێم دەگرێتەوە.

سادق عەتیە، شارەزای كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكرد، كە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە بەشێوەیەكی پلەبەندی پلەكانی گەرما دادەبەزن و لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی ناوەڕاست بەشەو كەشوهەوا سارد دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، هەر لە هەفتەی داهاتوودا پێشوازی لە یەكەم شەپۆلی بارانی سەرتاسەری دەكەین، كە سەرجەم ناوچەكانی وڵات بە هەرێمی كوردستانیشەوە دەگرێتەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، لە ناوچە جیاوازەكان باران بە بڕی جیاواز دەبارێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان