ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وەرزشەکانی تر

هامیڵتۆن: له‌ئێستا بەدواوە قورسه‌ تیمی فێراری بگرینه‌وه‌ !

خه‌ڵک سپۆرت

لویس هامیڵتۆنی به‌ریتانی شۆفێری تیمی مێرسیدس ئاماژه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌هێزی تیمی فێراری ده‌کات له‌ پێشبڕکێکانی “فۆرمولا ١” و پێی وایه‌ قورسه‌ چیتر بتوانن ڕایانبگرنه‌وه‌.

هامیڵتۆن ڕایگه‌یاندووه‌ :” من که‌سێکی واقیعبینم، له‌ئێستادا ئه‌و بارودۆخه‌ ده‌بینم که‌ پێی گه‌یشتووین و ئه‌و گۆڕانکاری و به‌ره‌وپێشچونه‌ش ده‌بینم که‌ تیمی فێراری کردویه‌تی له‌ ئوتۆمبێله‌کانیدا، ڕه‌نگه‌ به‌درێژایی وه‌رز ئوتۆمبێلی به‌هێز و ناوازه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌ بوبێت و نه‌یانزانیبێت چۆن به‌باشترین شێوه‌ شۆفێری بۆ ده‌که‌ن، کێ ده‌زانێت؟! به‌ڵام شتێکی باوه‌ڕپێنه‌کراوه‌ ته‌نها به‌هۆی ئاستی شۆفێرانه‌وه‌ ٢٠ بۆ ٣٠ خاڵیان کۆکردبێته‌وه‌”.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت :” ئاشکرایه‌ له‌ئێستادا ئوتۆمبێله‌کانیان له‌ ته‌واوی پێگه‌کانی حه‌له‌به‌دا به‌باشی کارده‌کات، له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ پێموایه‌ قورسه‌ سه‌ربکه‌وین به‌سه‌ریاندا، به‌تایبه‌ت له‌ ته‌نگه‌به‌ره‌کاندا زۆر خێرابوون، له‌ئێستادا ناتوانین له‌ ته‌نگه‌به‌ره‌کاندا ململانێیان بکه‌ین”.

له‌کۆتا سێ پێشبڕکیی پاڵه‌وانێتی جیهانی فۆرمولا ١، دوو شۆفێری تیمی فێراری “چارلیس لوکلیرک و سباستیان ڤیتێڵ” توانیویانه‌ پله‌ی یه‌که‌م به‌ده‌ست بهێنن (به‌لجیکا – ئیتاڵیا – سه‌نگاپوره‌)، ئه‌وه‌ش ژماره‌ی خاڵی شۆفێران و تیمی فێراری زیادکردووه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له‌ کۆتا جه‌وله‌کاندا کێبڕکێیه‌کی به‌هێز له‌گه‌ڵ تیمی مێرسیدس ئه‌نجام بده‌ن.

 

وەرزشەکانی تر

هامیڵتۆن بە بردنەوەی پێشبڕکێی ئەبوزەبی کۆتایی بەم وەرزەی “فۆرمولا ١” هێنا

خەڵک سپۆرت

لویس هامیڵتۆنی بەریتانی شۆفێری تیمی مێرسیدس توانی پلەی یەکەم لەپێشبڕکێی گەورەی ئەبوزەبی بەدەست بهێنێت و بەفەرمی نازناوی پاڵەوانی جیهان مسۆگەر بکات.

ئەمڕۆ لە حەلەبەی “مەرسا یاس ئارینا” لە ئیمارات کۆتا پێشبڕکێی ئەم وەرزەی ئوتۆمبێلە خێراکانی “فۆرمولا ١” ئەنجامدرا و لویس هامیڵتۆن پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، ئەوەش بردنەوەی ژمارە ١١یە لەکۆی پێشبڕکێکانی ئەم وەرزە بەدەستی دەهێنێت و بەهۆیەوە شەشەم نازناوی پاڵەوانی جیهان لەژیانی وەرزشییدا دەچنێتەوە.

هامیڵتۆن لە پێگەی یەکەمەوە دەستی پێکرد و تا کۆتا خولانەوەکان بەتەواوی ڕکابەرانی تێپەڕاند و لەهەمان پێگەدا کۆتایی بە پێشبڕکێکە هێنا، لەبەرامبەردا ماکس ڤێرستابنی شۆفێری تیمی ڕێدبول پلەی دووەم و چارڵ لوکلێری شۆفێری لاوی فێراری پلەی سێیەمیان بەدەستهێنا، ڤاڵتێری بوتاسی شۆفێری هاوکاری هامیڵتۆن لە پلەی چوارەمدا هات و سباستیان ڤیتیڵی ناوداری ئەڵمانیش پلەی پێنجەمی بۆ تیمی فێراری تۆمار کرد.

لەم وەرزەدا تیمی مێرسیدس وەک باشترین تیمی وەبەرهێنەر لە پلەی یەکەمدا جێگیر مایەوە و تیمەکانی فێراری و ڕێد بولیش لەپلەکانی دووەم و سێیەمدا هاتن.

ئەمەش ڕیزبەندی کۆتایی شۆفێرانە بۆ وەرزی ٢٠١٩:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

(چاوەڕوان نەکراو) مایوێزەر دەگەڕێتەوە و ڕکابەری داهاتووی دیار نییە !

خەڵک سپۆرت

فلۆید مایوێزەری ئەفسانەی بۆکسێنی ئەمریکا و جیهان بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو گەڕانەوەی بۆنێو بواری بۆکسێن ئاشکرا کرد و ناشزانرێت لە داهاتوودا ڕووبەڕوی چ پاڵەوانێکی تر دەبێتەوە.

مایوێزەر لەکۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٧ و پاش سەرکەوتنی بەسەر کۆنۆر ماکگریگۆری پاڵەوانی (UFC) وازهێنانی یەکجارەکی لە بواری بۆکسێن ڕاگەیاند، لەئێستادا ئەفسانەکە دووبارە بڕیاریداوە بگەڕێتەوە و دابەزینێكی مێژوویی ئەنجام بدات.

بۆکسێنەرە ئەمریکیەکە لە ژیانی وەرزشیدا چوارجار لەدوای وازهێنان گەڕاوەتەوە، لەهەر گەڕانەوەیەکدا ڕووبەڕوبونەوەی سەدان ملیۆن دۆلاریی بەرامبەر ئەفسانەیەک ئەنجامداوە، بەڵام نازانرێت ئەمجارە بەنیازی بەرەنگاربوونەوەی چ پاڵەوانێکە.

بۆکسێنەرەکە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامەوە وێنەیەکی خۆیی و دانا وایتی ڕێکخەری (UFC) بڵاوکردۆتەوە و لەسەری نوسیوە: پلانم داڕشتووە لە ساڵی ٢٠٢٠دا بگەڕێمەوە.

میدیاکان پرسیار دەکەن: مایوێزەر بۆچی دەگەڕێتەوە و ڕووبەڕوی کێ دەبێتەوە؟ وەک وەڵامێکیش هەمدێک لەسەرچاوەکان پێیان وایە بۆ ئەنجامدانی یارییەکی مێژووییە بەرامبەر مانی پاکیاوی ئەفسانەی فیلیپینی، هەندێکی تر پێیان وایە ڕووبەڕوی پاڵەوانێکی تری ئەم سەردەمە دەبێتەوە، تەواوی یارییەکەش لەپێناو کۆکردنەوەی پارەی خەیاڵیدا دەبێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

(بەهۆی کۆمێنتێکەوە) جەنگاوەرێکی (UFC) قەرزی قوماری هاندەرێکی دەداتەوە !

خەڵک سپۆرت

جەنگاوەرێکی بواری (UFC) لەڕێگەی کۆمێنتەوە بە زەرەر و زیانی هاندەرێکی سەرسەختی دەزانێت و بڕیار دەدات تەواوی قەرزەکانی بۆ بداتەوە.

نایت دیاز پاڵەوانی بواری (UFC) لەکۆتا ڕووبەڕوبونەوە بەرامبەر خۆرخی ماسڤیدال بەهۆی برینداربوونیەوە نازناوی (BMF)ی لە ململانێکانی (UFC244) لەدەستدا، چونکە ناوبژیوانان ڕێگەیان نەدا ڕووبەڕوبونەوەکە تەواو بکات و بردنەوەیان بۆ ڕکابەرە لاوەکەی هەژمار کرد.

ناوبراو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامەوە پۆستێکی کرد و سوپاسی هاندەرانی کرد کە هەمیشە پاڵپشتی بوون، بەڵام لەنێو یەکێک لە کۆمێنتەکاندا هاندەرێک بۆی نوسیوە :” پارە و پولی کرێ خانوم بەتەواوی لەسەر بردنەوەی تۆ خەواند، هەموویم دۆڕاند و لەناو ئوتۆمبێلەکەمدا دەخەوم”.

کۆمێنتەکە زۆری پێناچێت لەلایەن نایت دیازی جەنگاوەرەوە وەڵام دەدرێتەوە و لەڕێگەی نامەوە ژمارە و کۆدی کاردی “پەیباڵ” بۆ هاندەرە زەرەرمەندەکە بۆ ڕەوانە دەکات و زیاتر لەو پارەیەی بۆ ڕەوانە دەکاتەوە کە لەسەر یارییەکە خەواندویەتی، دواتر ئەو هاندەرە لەهەمان تۆڕی کۆمەڵایەتیەوە پۆستی کردووە و دووپاتی کردۆتەوە، جەنگاوەرەکەی (UFC) تەواوی کرێی خانوەکەی بۆ گەڕاندۆتەوە و زیاتر لەو پارەیەشی پێداوە، بۆیە بڕیاریداوە زیادەی پارەی ڕەوانەکراو دووبارە لەسەر یارییەکی تری دیاز بخەوێنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان