دژە تیرۆر: ئەو کەسەی دەڵێت کوڕەکەم ئەشکەنجە دراوە، لایەنێکی سیاسی هانی داوە



دژەتیرۆری كوردستان ڕایدەگەیەنێت، تاوانباران هەڵگری بیرۆكەی تیرۆریستی داعش بوونە و بەیعەتییان بەو گرووپە تیرۆریستییە داوە و جەختیشدەكاتەوە، دادگا و دادوەران زۆر لەوە بەهێزتر و گەورەترن ئەو لایەنە سیاسییە بتوانێت كاریگەرییان لەسەر دروست بكات.

سەبارەت بە وتەی ئەو كەسەی لە بەردەم دادگای هەولێر ڕایگەیاند، “كوڕەكەم ئەشكەنجە دراوە و بتڵی ساردی پێ‌ هەڵگیراوە”، دژە تیرۆری كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بە تۆمەتی پەیوەندیكردن بە گرووپی تیرۆریستیی داعش و بە فەرمانی دادوەر دەستگیر كراون.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەو كەسانە لە پەیوەندیدابوون لەگەڵ داعش و لەلایەن بەرپرسێكی ئەو گرووپە تیرۆریستییەوە بە ناوی (ئەبو شەهاب كوردی) فەرمانیان پێ كراوە بەر لەوەی هەولێر بەجێبهێڵن و هیجرەت بكەن بۆ ناو ڕیزەكانی داعش، كردەوەیەكی تیرۆریستی لە شاری هەولێر ئەنجامبدەن.

دەقی ڕاگەیەنراوەكەی دژە تیرۆری كوردستان:

لە رێككەوتی 1ـی ئاداری 2023، چەند كەسێك لە كەسوكاری تاوانباران (نەجدەت نەجات محەممەد، شازاد مەحموود قادر، رەزوان سامی سەعدی، پەیوەند فازل عەبدولرەحمان، محەممەد جەوهەر ئیبراهیم، یونس مەجید خزر و یاداشت جەواد عەبدوڵڵا)، كە بە تۆمەتی پەیوەندیكردن بە گرووپی تیرۆریستیی داعش و بە فەرمانی داوەر دەستگیر كراون، لە بەردەم دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر بۆ میدیاكان قسەیان كرد و بانگەشەی ئەوەیان كرد، گوایە كوڕەكانیان بەبێ تاوان دەستگیركراون و لەژێر ئەشكەنجە و ئازاردا دانپێدانانیان لێ وەرگیراوە و سزا دراون.

ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژە تیرۆری كوردستان ئەوە بە هەموو لایەك رادەگەیەنین، تاوانباران هەڵگری بیرۆكەی تیرۆریستی داعش بوونە و بەیعەتییان بەو گرووپە تیرۆریستییە داوە و لە پەیوەندیدابوون لەگەڵیاندا و لەلایەن بەرپرسێكی ئەو گرووپە تیرۆریستییەوە بە ناوی (ئەبو شەهاب كوردی) فەرمانیان پێ كراوە بەر لەوەی هەولێر بەجێبهێڵن و هیجرەت بكەن بۆ ناو ریزەكانی داعش، كردەوەیەكی تیرۆریستی لە شاری هەولێر ئەنجامبدەن.

ئێمە لای خۆمانەوە جەخت لە ڕێزگرتن لە سەربەخۆیی بڕیاری دادگا و سەروەریی یاسا دەكەینەوە و هیچ كەس و لایەنێك و مافی دەستوەردانی لە كاروباری دادگادا نییە، دادگا و دادوەرانی هەرێمی كوردستان زۆر لەوە بەهێزتر و گەورەترن كە ئەو لایەنە سیاسییە بتوانێت كاریگەرییان لەسەر دروستبكات.

سەرۆك كۆماری عێراق؛ ڕاپەرین یادی ئەو شەهیدانەیە كە لە دژی ستەمكاریی و دیكتاتۆرییەت جەنگان
پێشت سەرۆك كۆماری عێراق؛ ڕاپەرین یادی ئەو شەهیدانەیە كە لە دژی ستەمكاریی و دیكتاتۆرییەت جەنگان
بەرنامەی Samsung Message Guard دەتپارێزێت لە هەڕەشەی نوێ و نەبینراو
دواتر بەرنامەی Samsung Message Guard دەتپارێزێت لە هەڕەشەی نوێ و نەبینراو
ەیوەندیدار