ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

داودئۆغڵو: بەمنزیكانە دەنگدەرێكی زۆر لە ئاكپارتی جیادەبنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەپێی ئەو زانیارییانەی رۆژنامەی زەمانی توركیا بڵاویكردووەتەوە، لە كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ تیمی دامەزرێنەری پارتەكەی (پارتی ژیان و دادپەروەری )، ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆك وەزیرانی پێشووتری توركیا و كەسایەتیی دیاری كشاوە لە ئاكپارتی ڕایگەیاندووە: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا چەند پێشهاتێك دێنە پێش كە وا دەكات زۆرێك لە دەنگدەرانی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكەپە) لەو پارتە دوور بكەونەوە.

ڕۆژنامەكە ئاشكرایكردووە، كەسە نزیكەكانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا و ناو خودی ئاكپارتی، ترسیان لەوە هەیە داودئۆغڵو ئەو زانیاریانە ئاشكرا بكات كە لەماوەی سەرۆكایەتیی وەزیراندا دەستی كەوتوون.

دوای دەستلەكاركێشانەوەی لە ئاكپارتی، ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆك وەزیرانی پێشووتری توركیا و سەرۆكی پێشووتری پارتی داد و گەشەپێدان لەگەڵ عەلی باباجان، ئەندامیی دەستەی دامەزرێنەری ئاكپارتی، پارتێكی نوێیان بەناوی پارتی ژیان و دادپەروەری دامەزراندووە.

جیهان

لوبنان؛ ژمارەی كوژراوانی تەقینەوەكە گەیشتە 154 كەس

خەڵك – بەشی هەواڵ
ژمارەی كوژراوانی تەقینەوەكەی بەیروتی پایتەختی لوبنان بەزربووەوە و باری تەندروستی 120 برینداریش ناجێگیرە.

حەمەد حەسەن وەزیری تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند بەپێی دوایین ئامار ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەكەی بەندەری بەیروت بەرزبووەتەوە بۆ 154 كوژراو و پێنج هەزار بریندار.

ڕوونیشیكردەوە كە برینی زۆربەی برینداربووانی تەقینەوەكە، سەختە و رەوشی 120شیان ناجێگیرە.

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو تەقینەوەیەكی بەهێز لە بەندەری بەیروت ڕووی دا كە جگە لە زیانێكی زۆری گیانی، زیانێكی زۆری ماددیشی لێكەوتەوە كە بە نزیكەی 15 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

زیاتر لە 260 هەزار كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا زۆر بە خێرایی بەرزدەبێتەوە و لە ماوەی كەمتر لە دوو ڕۆژیشدا زیاتر لە 260 هەزار كەسی دیكە تووشی پەتاكە بوون.

بە پێی نوێترین ئامار، تاوەكو بەیانی ئەمڕۆ هەینی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتەوە 19 ملیۆن و 266 هەزار و 340 كەس.

ئەویش دوای ئەوەی شەوی چوار شەممە تووشبووانی پەتاكە لە جیهاندا گەیشتە 19 ملیۆن.

ئامارەكان دەریدەخەن كە 717 هەزار و 792 كەسیش بە هۆی كۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە و تا ئێستا 12 ملیۆن و 367 هەزاریش چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

پۆمپیۆ: نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران دەستلەكاردەكێشێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، نوێنەری تایبەتی وڵاتەكەی بۆ كاروباری ئێران بڕیاریداوە دەستلەكاربكێشێتەوە.

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، برایان هۆك، نوێنەری تایبەتی وڵاتەكەی بۆ كاروباری ئێران بەنیازە واز لە پۆستەكەی بهێنێت و ئیلیۆت ئەبرام، نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ڤەنزوێلا ئەركەكەی دەگرێتە ئەستۆ.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هیچ ئاماژەیەكی بە هۆكاری وازهێنانەكەی برایان هۆك نەكردووە.

بڕیاری برایان هۆك بۆ وازهێنان لەكاتێكدایە كە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی هەفتەی داهاتوو دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسایەكی ئەمریكا بدات بۆ درێژكردنەوەی گەمارۆی چەك لەسەر ئێران.

جێی ئاماژەیە، لە چوار ساڵی كاركردنی وەكو نێردەی تایبەتی ئەمریكا، برایان هۆك ببووە ڕووخساری سەپاندنی سزاكانی ئەمریكا بەسەر ئێراندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان