ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ژمارەیەك پەرلەمانتاری كوردستان لە بارەی پارێزگای هەڵەبجەوە یاداشتێكیان بڵاوكردەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

ژمارەیەك پەرلەمانتاری لیستە جیاوازەكانی پەرلەمانی كوردستان یاداشتێكی ناڕەزاییان بڵاوكردەوە.

ئەو پەرلەمانتارانە لە یاداشتەكەدا ڕوونیدەكەنەوە، ، وەك ئەركێكی ئەخلاقی و نیشتیمانی ناڕەزایەتی خۆیان دەردەبڕن لە بەرامبەر فەرامۆشكردنی هەڵەبجە كە وەك پارێزگایەك مامەڵەی لەگەڵدا نەكرا، بەتایبەت لە بانگهێشتكردنی پارێزگارەكەی وەك نوێنەری پارێزگاكە لە شاندی عیراق بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ سەردانی وڵاتی چین.

دەقی یاداشتەكە:

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

بۆ/ رای گشتی هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەبارەی پارێزگای هەڵەبجە

بابەت/ یاداشت

هەڵەبجە سونبولی ستەملێكران و مەزڵوومییەتی گەلێكی زیندووەو شاهێدیی مێژوویی زۆرداری سیستەمێكی خوێن مژە و ویژدان زیندووەكانیش ناتوانن لەم راستیە نكۆڵی بكەن.

لەم روانگەیەوە ئێمە كۆمەڵێك پەرلەمانتار لەپەرلەمانی كوردستان، وەك ئەركێكی ئەخلاقی و نیشتیمانی ناڕەزایەتی خۆمان دەردەبڕین لە بەرامبەر فەرامۆشكردنی ئەم شارە كە وەك پارێزگایەك مامەڵەی لەگەڵدا نەكرا، بەتایبەت لە بانگێشت كردنی پارێزگارەكەی وەك نوێنەری پارێزگاكە لە شاندی عێراق بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ سەردانی وڵاتی چین.

هیوادارین ئەم یاداشتە ببێتە یادخستنەوەیەك بۆ دووبارە نەبوونەوەی مامەڵەی لەم جۆرە، لێرەوە داواكارین لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكان كە لە رێگەی لیژنەكانی دانوستانەوە دەستەبەری مافی پارێزگای هەڵەبجە بكەن و بیكەنە بابەتی سەرەكی وتوێژەكانیان و چیدیكە خەڵكی هەڵەبجە بریندار نەكرێت .

پەرلەمانتاران:

پێشەوا هەورامانی

سەرچنار ئەحمەد

بالانبۆ محەمەد كۆكۆیی

هەورامان گەچێنەیی

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی

23/9/2019

ژینگە

بڕی باران بارین لە شارەكانی هەرێم بڵاوكرایەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، بڕی باران بارینی لە 24 كاتژمێری ڕابردوو لە شارەكانی هەرێم بڵاوكردەوە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین باران لە ناوچەی چوارتا سەر بە پارێزگای سلێمانی بە بڕی 3.5 ملم باریوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی .خوارده‌مه‌نی خێرای فه‌لافیلۆ داخرا


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەهۆی سەرپێچیکردن لە ڕێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لیژنەی یەکی قائیمقامیەتی سلێمانی دوکانێکی خواردنی خێرای داخست.

ئازاد نەبی، سەرۆکی لیژنەی یەکی سەر بەلیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی سەرپێچیکردن لە ڕێنماییەکانی خۆپارێزی و جێبەجێنەکردنی مەرج و ڕێنماییەکانی تەندروستی، لیژنەکە دوکانی خواردەمەنی خێرای فه‌لافیلۆ له‌ گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری شاری سلێمانی داخست.

ئاماژەى بەئەوەشدا، لەکاتی سەردانی لیژنەکە کارمەند و کرێکارەکانی خوارده‌مه‌نی خێرایی فه‌لافیلۆ (دەستکێش، دەمامک، کڵاو)یان بەکارنەهێناوە و سەرپێچییان لە بڕیارەکانی ژوری ئۆپراسیۆنی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی کردوە.

ڕوونیكرده‌وه‌، به‌رده‌وام لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانی دوكان‌ و ماركێتی گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌كه‌ن و به‌دواداچون بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی ژوری ئۆپراسیۆنی خۆپارێزی له‌شاری سلێمانی ده‌كه‌ن، بۆیه‌ پێویستە هەموو ئەو شوێنانەی مۆڵەتی کارکردنیان بەپێی ڕێنماییە نوێكان پێدراوە، سەرجەم مەرجەکانی تەندروستی و ڕێنماییەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکەن، بە پێچەوانەوە شوێنەکە دادەخرێت و خاوەنەکەشی ڕوبەڕوی رێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی خواردەمەنی خێرای فه‌لافیلۆ داخرا و خاوەنەکەشی ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“١١٨ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەنەخۆشخانەکانى شاری هەولێر ماونەتەوە”


خەڵک –ئارام سەردار

بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند، ئێستا ١١٨ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەنەخۆشخانەکانى شاری هەولێر ماونەتەوە.

 

بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تائێستا توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەپارێزگاى هەولێر گەیشتە ١٣٨ کەس کە لەناویاندا ٢٠ کەس چاکبوونەتەوە.

 

ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا ١١٨ نەخۆش لەنەخۆشخانەکانى شاری هەولێر ماونەتەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان