ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە هەولێر هێرشكرایە سەر بارەگای بەرەی توركمانی

خەڵك- بەشی هەواڵ
ژمارەیەك چەكداری نەناسراو هێرش دەكەنە سەر بارەگای بەرەی توركمانی لە شاری هەولێر.

بەپێی هەواڵێك، كە لە میدیاكانی عیراقدا بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ دوو شەممە، 6 چەكداری نەناسراو هێرشیان كردۆتە سەر بارەگای بەرەی توركمانی لە نێوجەرگەی شاری هەولێر و چەند كەسێكیش بەو هۆیەوە برینداربوون.

بە گوێرەی هەواڵەكە، هێرشبەرەكان جلوبەرگی مەدەنییان لەبەردابووە و یەكێكیشیان جلوبەرگی سەربازی لەبەردا بووە و لەگەڵ پاسەوانەكانی بارەگاكە پێكداهەڵپژاون، ئەمەش برینداربوونی چوار كەسی لێكەوتۆتەوە.

بەپشتبەستن بە زانیاری میدیاكان، هێرشبەرەكان بەر لە گەیشتنی پۆلیس بە شوێنی ڕووداوەكە هەڵاتوون و تائێستا هیچ هێرشبەرێك دەستگیرنەكراوە.

ئەو میدیایانە لە زاری بەدر محەمەد، بەرپرسی پەیوەندییەكانی بەرەی توركمانی لە هەولێر بڵاویانكردۆتەوە، “ئەوان سكاڵایان بەرزكردۆتەوە و چاوەڕوانی لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس و ئاسایش دەكەن”.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر، (خەڵك) پەیوەندی كرد بە نەجات حسێن، سەركردەی بەرەی توركمانی لە كەركوك، بەڵام ڕەتی كردەوە زانیاری لەسەر ڕووداوەكە هەبێت.

هەروەها (خەڵك) پەیوەندی كرد بە مونا قەهوەچی، سكرتێری پەڕلەمانی كوردستان لە پشكی پێكهاتەی توركمانی، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكەی نەدایەوە.

کوردستان

وەڵامەكانی هەردوو تاقیكردنەوەی ئەمڕۆی 12ی ئامادەیی بڵاوكرانەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پرسیار و وەڵامەكانی هەردوو تاقیكردنەوەی ئەمڕۆی بەشەكانی زانستی و وێژەیی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ شەممە، 11ی تەمموزی 2020 لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستیان پێكرد و وەزارەتی پەروەردە پرسیار و وەلامەكانی تاقیكردنەوەی ئەمڕۆ (زیندەوەرزانی)ی زانستی و (مێژووو)ی وێژەیی بڵاوكردەوە.

لە تاقیكردنەوە گشتیەكانی ئەمڕۆی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانیەوە، 144 هەزار و 142 خوێندكار بەشداریان كردوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مەسرور بارزانی: دەستكاریكردنی مووچە بەشێك نییە لە چاكسازی

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند دەستكاریكردنی مووچە بەشێك نییە لە پرۆسەی چاكسازی.

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە میانی ڕێوڕەسمی دەستپێكردنی پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی وتەیەكی پێشكەش كرد و ڕایگەیاند خەڵكی سلێمانی شایانی ئەم پرۆژەیە و چەندین پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزارین.

وتیشی: ئەم پرۆژەیە نەك هەر بۆ سلێمانی، بەڵكو دەستكەوتێكی گرنگە بۆ هەموو خەڵكی كوردستان.

جەختیشیكردەوە لەوەی قەیرانی ئابووری لە خزمەتكردنی هاووڵاتییان نایانوەستێنێت.

مەسرور بارزانی سوپاسی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران و سەرجەم وەزیرەكانی كابینەكەی كرد كە پێكەوە هاوكار بوون لە سەرخستنی كارەكانی حكومەت.

سەبارەت بە قەیرانی دارایی و كەمكردنەوەی مووچەش ڕایگەیاند دەستكاریكردنی مووچە بەشێك نییە لە پرۆسەی چاكسازی، بەڵكو بۆ خۆگونجاندن بووە لەگەڵ ئەو بودجەیەی لەبەردەستدا بووە.

جەختیشیكردەوە كە چاكسازی پرۆسەیەكی دیكەیە و لەو چوارچێوەیەشدا كاردەكەن بۆ زیادكردنی داهات و كەمكردنەوی خەرجی.

مەسرور بارزانی ئاماژەشیدا بەوەی بەردەوام دەبن لە پێدانی دەسەڵات بە پارێزگاکان و شۆڕکردنەوەی دەسەڵات ویستی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پارێزگاری سلێمانی: شاڕێی بابان پرۆژەیەكی ستراتیژییە بۆ سلێمانی

خەڵك – بەشی هەواڵ
پارێزگاری سلێمانی سوپاسی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ جێبەجێكردنی بەڵێنی دروستكردنی شەقامی 100 مەتری سلێمانی كە بە شاڕێی بابان ناودەبرێت.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی جێبەجێكردنی شەقامی 100 مەترسی سلێمانیدا سوپاسی هەردوو كابینەی هەشتەم و نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كرد، بە تایبەتیش مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی كە هەوڵی زۆریان دا بۆ دەستپێكردنی پرۆژەكە.

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند درێژیی پرۆژەكە 106 كیلۆمەترە و لە قۆناغی یەكەمدا كە ئەمڕۆ دەستپێدەكات 32 كیلۆمەتری جێبەجێ دەكرێت كە لە پردی تاسڵوجەوە تا گوندی دەمركان دەبێت.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر جەختیشیكردەوە لەوەی شەقامی 100 مەترسی، پرۆژەیەكی ستراتیژییە بۆ سلێمانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان