ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

٨ نیشانەی شێرپەنجەی ( ملی مناڵدان) کە پێویستە خانمان زانیاریان لەسەری هەبێت

خێزان

 ملی مناڵدان بەشێکی تەشی ئاسایە لە منداڵدانی خانماندا و  کرژ بوونەوەی ئەم ماسوولکانە لە کاتی زاندا دەبێتە هۆی ژان گرتن و لەدایک بوونی مناڵ.

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک نیشانەی شێرپەنجەی ( ملی مناڵدان)ە کە پێویستە خانمان زانیاریان لەسەری هەبێت:

 

-بونی خوێن لەکاتی ئەنجامدانی سێکسدا

-بوونی ئازار و خوێنی زۆر لەکاتی سووڕی مانگانە لەکاتێکدا پێشتر بەوجۆرە نەبووە

-بونی خوێن لەپاش تەمەنی بێهیوایی و لە زک چونەوە

– بونی خوێن لەکاتێکدا کە کاتی سوڕی مانگانەش نییە

– بونی ئازار لە ناوچەی حەوز و کەلەکە

– درێژبونەوەی نائاسای ماوەی سوڕی مانگانە لەکاتێکدا پێشتر بەوجۆرە نەبووە

– نائاسایی بوونی دەردراوی زێ و هەوکردنی زۆر و بونی ڕەنگی جیاوازی خوێن و دەردراو

– چێژ وەرنەگرتن لە سێکس و بونی ئازاری زۆر

تەندروستی

جگە لە خواردن دەتوانیت کەلەرم وەک ئازاری جومگە بەکار بهێنیت، زۆر بەسوودە

خێزان

کەلەرم یەکێکە لە خواردنە بەسوودەکان کە دەتوانیت بیخۆیت و چەندین سوودی ناوازەی بۆت هەیە، بەتایبەت ڤیتامین K و مەگنیسیۆم، بەڵام دەشتوانیت وەک چارەسەری سرووشتی لە جومگەی قاچتی ببەستیت بەم شێوەیەی خوارەوە:

 

-گەڵاکان لێبکەرەوە و پانیان بکەرەوە.

-دواتر بیکە سەر عەلاگەیەک و پاشان لە جەمگەی قاچ یان ئەژنۆ یان قۆڵی ببەستە بەپێی شوێنی ئازارەکە.

-دواتر بە باندجێک پێوەی ببەستەوە.

-با بۆماوەی ٦ کاتژمێر یاخود شەو تا بەیانی پێوەی بێت.

 

بۆ زانیاری زیاتر تەماشای ئەم ڤیدیۆیە بکە:

 

سوودەکانی:

-ئازاری جومگەکان ناهێڵێت

-ڕێگری دەکات لە هەڵئاوسانی جەومگە

-هەوکردن چارەسەر دەکات

-دەتوانیت بیدەت لە پەنجەی قاچەکان و ڕێگری دەکات لە چونەناوەوەی نینۆک بۆ ناو پێستەکە

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چۆن دەتوانیت وەک ئەم پیاوە بە پەتاتە ٥٠ کیلۆ لە کێشت داببەزێنیت؟ سوودەکانی دیکەی چییە؟

خێزان

پەتاتە یەکێکە لە خواردەمەنیە بەسوود و بەناوبانگەکان کە چەندین ژەمی جۆراوجۆری پێ درووستدەکرێت و یەکێکە لە خواردنە هەرە بەسوودەکان.

 

پەتاتە بۆیەکەمجار و ٥٠٠٠ ساڵ پێش زاین لە وڵاتی بۆلیڤیا دۆزراوەتەوە و لەو کاتەوە خواردنێکی سەرەکی مرۆڤایەتییە.

پەتاتە خواردەمەنیەکەی دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و کالیسیۆم و سۆدیۆم و و سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندیشە بۆ ڤیتامین C

پەتاتە هیچ ڕێژەیەکی کۆرسترۆڵی تێدا نییە و نابێتە هۆی زیادبوونی کێش، بەڵام گەر سووری بەکەیتەوە زەیت هەڵدەمژێت و کۆرستڕۆڵی تیدایە.

خواردنی پەتاتەی کوڵاو بۆ دابەزینی کێش زۆر بەسوودە، چونکە وادەکات هەست بە تێری بکەیت و کێشیشت زیاد ناکات.

ئەو کەسانەی کە شەکرەیان هەیە پێویستە زیادەڕەوی نەکەن لە خواردنی پەتاتە چونکە ماددەی جیلایسیمی تێدایە کە ڕێژەی شەکر لە خوێندا بەرز دەکاتەوە.

خواردنی پەتاتە بۆ گەورەکردنی سنگی خانمان بەسوودە

بەڵام نابێت پەتاتەیەک بخۆیت کە باش نەگەیەوە، چونکە ماددەی solanine ی تیدایە کە ژەهراویە بۆ جەستە

لە ساڵی ٢٠١٦  پیاوێکی ئیستوراڵی بەناوی  Andrew Taylor بۆ ماوەی ساڵێک پەتاتەی کردبوو بە ژەمی سەرەکی خۆی کە زیاتر بەشێوەی کوڵا دەیخوارد، لەگەڵ وەرزشکردندا توانی بەو سستمە ٥٠ کیلۆ لەکێشی داببەزێنێت، کە دواتر کتێبێکی لەسەر ئەزمونەکەی خۆی نووسی و بڵاوی کردەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چۆن لای خۆتەوە ئازاری هەوکردنی ماسولکەکان کەم دەکەیتەوە و ڕێگری لێدەکەیت

خێزان

هەوکردنی جومگە(التهاب المفاصل )  بریتییە لە هەوکردنێک کە کاریگەری ئەکاتە سەر ئەژنۆکان ، جومگەی دەست ، و هەندێ بەشی بڕبڕەی پشت. باوترین دوو جۆری هەوکردنی جومگە بریتییە لە ئێسکە نەرمە و ڕۆماتیزم. نیشانە سەرکەییەکانی هەوکردنی جومگە بریتییە لە ئازار و ڕەقبوونی جومگەکان.

 

ئەمەی خوارەوە چەند چارەسەرێکە بۆ ڕێگری لە درووستبونی ئازار لەکاتی نەخۆشیەکەدا:

 

زەنجەفیل بخۆ، چونکە ماددەی دژە هەوکردنی تێدایە

بەهەمان شێوە زەردەچەوەش بۆ ڕێگری لە ئازاری نەخۆشیەکە بەسوودە و دژە هەوکردنە

بادەم بخۆ، بەو پێیەی دەوڵەمەندە بە مەگنیسویۆم و بۆ ماسولکەکان باشە

خواردنی ڕێژەی ماسی زیاد بکە چونکە پیویستیەکی زیاترت بە ئۆمیگا ٣ دەبێت

هەوڵبدە شەوان بەدەستکێشەوە بخەویت، چونکە ڕێگرە لە هەڵئاوسان و ڕەقبوونی دەستەکانت کە یەکێکە لە نیشانەکانی نەخۆشیەکە

بەیانیان پاش لە خەو هەڵستان گەرماوێکی گەرم بکە، ئەمە ماسولکەکانت خاودەکاتەوە و بەسوودە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان