ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

جۆ بایدن: پێویستە ترەمپ لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا بكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی پێشووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، پێویستە لێكۆڵینەوە لەگەڵ ترەمپدا بكرێت.

جۆ بایدن جیگری سەرۆكی پێشووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و كاندیدی دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆكایەتی ئەمریكا لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا، سەبارەت بەو ڕاپۆرتە هەواڵیانەی باس لەوە دەكەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەمیانەی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئۆكراینییەكەی، گوشاری كردووە تائەو وڵاتە دۆسیەیەكی بێ بنەما بۆ جۆ بایدن دروست بكات و سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمار بكەن، ئەمەش بەتۆمەتی ئەوەی كاتێك بایدن جێگری سەرۆكی ئەمریكا بووە لەبەرامبەر بەردەوامی هاوكارییە سەربازییەكانی بۆ ئۆكراین داوای وەرگرتنی پاداشتی كردووە.

جۆ بایدن وتیشی، پێویستە لێكۆڵینەوەیەكی ورد لەگەڵ ترەمپ بكرێت.

كاندیدی دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆكایەتی ئەمریكا ڕاشیگەیاند، ترەمپ بەهۆی ئەوەی دەزانێت لەكێبڕكێی هەڵبژاردنی داهاتوودا بەرامبەری شكستدەهێنێت، هەر بۆیە سەرقاڵی دروستكردنی ئەو جۆرە تۆمەتە بێ بنەمایانەیە.

جیهان

بەرپرسێكی گەورەی داعش لە توركیا دەستگیركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
هێزە ئەمنییەكانی توركیا، بەرپرسێكی گەورەی داعش لە شارۆچكەی ئیناگۆلی سەر بە ویلایەتی بۆرسەی خۆرئاوای وڵاتەكە دەستگیردەكەن.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، ئاژانسی (ئەنادۆڵ)ی توركیا بڵاویكردەوە، “هێزە ئەمنییەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی دژە تیرۆر، (ئەبو تەقی شامی) هاووڵاتیانی سوریایان دەستگیركرد، كە بەرپرسی چالاكییە هەواڵگرییەكانی ڕێكخراوی داعش بووە”.

بەپێًی ئاژانسەكە، “هێزە ئەمنییەكان 3 كەسیان دەستگیركردووە لە ئۆپەراسیۆنەكەدا، كە گومانیان لێدەكرێت سەر بە داعش بن، بەڵام ئەبو تەقی شامی (50 ساڵان) بەرپرسێكی باڵای داعش بووە لە ناوچەی مەیادین و ئەلبوكەمال و دێرەزوور لە خۆرهەڵاتی سوریا، كە لە شارۆچكەی ئیناگوۆل دەستگیركراوە و كاری وەستای چاككردنی غازی ماڵانی كردووە لە ناوچەكە”.

سەرچاوە ئەمنییەكان دەڵێن: “شامی سەرپەرشتی هەڵمەتەكانی لەسێدارەدانی كردووە بە ناوی داعشەوە، ڕێكخراوەكەش لەسێدارەدانەكانی لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بڵاودەكردەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

كەشتییەكی پڕلە چەك و تەقەمەنی توركیا لە لیبیا تەقێنرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سوپای نیشتمانی لیبی، تێكشكاندنی كەشتییەكی پڕلە چەك و تەقەمەنی توكیای لە بەندەری دەریایی تەڕابلوس ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، ناوەندی ڕاگەیاندنی ژووری عەمەلیاتی كەرامەی سەر بە سوپای نیشتمانی لیبیا، كە سەر بە جەنڕاڵ خەلیفە حەفتەرە ڕایگەیاند، “كەشتییەكی توركی پڕ لە چەك و تەقەمەنی، كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە بەندەری تەڕابلوس لەنگەری گرتبوو، تێكشكێنرا”.

بە وتەی شایەتحاڵەكان، كە بە ڕۆژنامەی (بەوابە ئەلوەسەت)ی لیبی-یان ڕاگەیاندبوو، “بۆمبەكان ماوەیەك لەمەوبەر بەسەر دەروازەی سەرەكی بەندەری تەڕابولسدا دەتەقینەوە، بۆردومانەكانش تائێستا بەردەوامن”.

یەكێك لە خاوەن كۆگاكانی نزیك لە بەندەری تەڕابلوس لەڕێی تەلەفۆنەوە ڕاگەیاندووە، دووكەڵ لەو شوێنانە بەرزدەبێتەوە، كە ڕووبەڕووی بۆردومان بوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران بڕیارێكی نوێی دەربارەی ڤیزەی خۆڕایی دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای تەواوبوونی ئەو ماوەیەی كۆماری ئیسلامی ئێران دیاری كردبوو بۆ گەشتكردن بۆ وڵاتی ئێران بەبێ ڤیزە، وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە بڕیاریدا ماوەی گەشتكردن بۆ وڵاتەكەی بەبێ ڤیزە تا كۆتایی مانگی نیسانی ئەمساڵ درێژبكاتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا، لەپێناو كارئاسانی بۆ هاووڵاتیانی عیراق، كە سەردانی ئێران دەكەن بڕیاریانداوە پێدانی ڤیزەی خۆڕایی بۆ دوو مانگی دیكە و تا مانگی نیسان درێژ بكەنەوە.

ڕاشیگەیاندووە، كە بڕیاریانداوە ماوەكە تا 27 /4 /2020 درێژبكەنەوە بۆ ئەوەی هاووڵاتیانی عیراق و هەرێمی كوردستان، بتوانن بەبێ ڤیزە سەردانی ئەو وڵاتە بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان