ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ترەمپ: واشنتۆن هەمیشە بۆ هەر بژاردەیەكی سەربازیی ئامادەیە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ سكۆت مۆریسۆن سەرۆك وەزیرانی ئوسترالیا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا جەختی كردەوە، هیچ پلانێكی نییە بۆ ئەوەی لەپەراوێزی كۆبوونەوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك لەگەڵ لێپرسراوانی ئێرانیدا كۆببێتەوە.

لەوەڵامی پرسیارێكی ڕۆژنامەوانانیشدا لەبارەی بژاردە سەربازییەكان لەدژی ئێران دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، واشنتۆن هەمیشە بۆ هەر بژاردەیەكی سەربازیی ئامادەیە.

ئەو لێدوانەی ترەمپ دوای ئەو دەنگۆیە هات كە گوایە لەپەراوێزی كۆبوونەوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ حەسەن ڕوحانی سەرۆكی ئێران كۆدەبێتەوە.

جیهان

ئەنجوومەنی ئاسایش دەربارەی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوا كۆدەبێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بۆ جاری دووەم ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەربارەی هێرشە داگیركارییەكەی توركیا بۆ سەر خاكی ڕۆژئاوای كوردستان كۆدەبێتەوە.

سەرچاوەیەكی دبلۆماسی بە ئاژانسی (فرانس پرێس)ی ڕاگەیاندووە، كە ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوایان كردووە سبەینێ‌ كۆبوونەوەیەكی دیكەی داخراوی ئەنجوومەنەكە ئەنجام بدرێت دەربارەی هێرشی توركیا بۆ سەر باكووری سوریا.

ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردووش ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر داوای بەلجیكا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا و پۆڵەندا و بەریتانیا كۆبووەوە بەشێوەی داخرا، بەڵام تەنها وڵاتانی ئەوروپای ناو ئەنجوومەنەكە بەیاننامەیەكیان دەركرد و تێیدا داوای ڕاگرتنی هێرشە سەربازییەكانیان كرد و هەریەكە لە ڕوسیا و چین ڤیتۆیان بەكارهێنا دژی ئەو پڕۆژەیەی ئەمریكا ئامادەی كردبوو، كە تێیدا داوای كردبوو توركیا كۆتایی بە پڕۆسە سەربازییەكانی بهێنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

مۆسكۆ: سوپای سوریا بە تەواوەتی مەنبج كۆنتڕۆڵ دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، سوپای سوریا بەشێوەیەكی تەواوەتی شاری مەنبج و دەورووبەری كۆنتڕۆڵ دەكات، ئەمەش لەكاتێكدایە، كە دیمەشق هێزە سەربازییەكانی لە باكووری سوریا بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەكەی توركیا بڵاوەپێكردووە.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، “سوپای حكومەتی سوریا، بەشێوەیەكی تەواوەتی شاری مەنبج و دەورووبەری كۆنتڕۆڵ كرد”.

ئاژانسی (RT)ی ڕوسیاش، باس لە چۆڵكردنی تەواوەتی بنكە سەربازییەكەی ئەمریكا دەكات لە باشووری خۆرئاوای مەنبەج، بەر لە چوونەناوەی هێزەكانی سوپای سوریا بۆ ناوچەكە.

لە 9ی تشرینی یەكەمی 2019، سوپای توركیا لەڕێی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی، هێرش و پەلامارەكانی بۆسەر شار و شارۆچكەكانی ڕۆژئاوا دەستپێكرد، دەستپێكردنی ئەم هێرش و پەلامارانەش، هاوكات بوو لەگەڵ ڕاگەیاندنی پاشەكشەكردنی هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكانی باكووری خۆرهەڵاتی سوریا، كە لەلایەن كوردەوە بەڕێوەدەبرێن، دوابەدوای ئەمەش هێزەكانی سوریا دیموكرات بۆ بەرگرتن لە هەڵمەتی سەربازی توركیا، لەگەڵ حكومەتی دیمەشق ڕێككەوتنی كرد و لەئێستاشدا سوپای حكومەتی سوریا لە زۆربەی ناوچەكانی باكووری خۆرهەڵاتی وڵاتەكە بڵاوبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ڕوسیا پەیامێكی دیكەی لەسەر ڕۆژئاوای كوردستان بۆ توركیا نارد

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆشكی سەرۆكایەتی ڕوسیا ڕەخنە لە هێرشەكانی توركیا بۆ سەر خاكی ڕۆژئاوای كوردستان دەگرێت و دەڵێت: “قبوڵكراو نییە”.

كۆشكی سەرۆكایەتی ڕوسیا (كرملن) لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێرشی توركیا بۆ سەر باكوری سوریا قبوڵكراو نییە.

ڕاشیگەیاند، كە نێوانگیری لە نێوان كورد و حكومەتی سوریا دەكەن و دەشڵێت: “سوپای سوریا لە پاراستنی سنورەكان بەرپرسیارە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە گومانیان لە كشانەوەی لەناكاوی سوپای ئەمریكا لە ناوچەكانی باكووری سوریا هەیە.

جەختیشی كردۆتەوە، كە هێرشی توركیا كارگەری لەسەر هاوسەنگی ئایینەكان دەبێت.

كرملن ئاشكراشی كردووە، گفتوگۆ لەنێوان سوریا و توركیا هەیە و ڕێگە نادەین شەڕ لەنێوانیان ڕووبدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان