ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

دوو هاووڵاتی دەستگیر كران
لە دوو ڕووداوی ئاگركەوتنەوە (120) دۆنم پووش و پاوان سووتان

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دڵسۆزی و خەمخۆری مەفرەزەكانی پۆلیسی دارستان لەكاتی كوژانەوەی ئاگر لە سنورەكان بەردەوامە لە پێناو پارێزگاریكردن لە سروشت و ژینگەی كوردستان و دەشڵێت: “بەو هۆكارە لە سنوری قەرەداغ و ناحیەی سەنگاو (120) دۆنم پووش و پاوان سووتان”.

هێمن كمرخان ئەفندی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئاگرێكی بەرفراوان لە گوندی (ئالیاوە)ی سەر بە قەرەداغ كەوتەوە و دەستبەجێ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و بەهاوكاری ئاگركوژێنەوە و هاووڵاتیانی سنورەكە توانیان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن.

وەك هێمن كمرخان دەڵێت: “زیانی ئاگرەكە نزیكەی (20) دۆنم پووش و پاوان و سووتانی (3) باخی میوە بووە و هاووڵاتیەك بەتۆمەتی ئاگركەوتنەوەكە دەستگیر كراوە .

ڕاشیگەیاند، لە ڕووداوێكی تری ئاگركەوتنەوەدا لە شاخی سەگرمە لە سنوری گوندەكانی (ڕەبات، داربەڕوو، قەڵاگە) سەر بە شارەدێی سەنگاو، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەنگاو گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و توانیان ئاگرەكە لەماوەیەكی كەمدا كۆنتڕۆڵ بكەن.

ئاشكراشی كرد، زیانی ئاگرەكە سووتانی نزیكەی (100) دۆنم پووش و پاوان و (2000) داری سروشتی بووە و هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە تا ئێستا نەزانراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئەنجامی دەرچوون و كێوماڵكردنی سنوری چالاكیان، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ توانیان تۆمەتبارێك لە نزیك چەمی (باسەڕە) دەستگیر بكەن، كە باڵندەیەكی كێوی (حاجی لەق لەق)ی ڕاوكردبوو، لەگەڵ دەست بەسەراگرتنی چەكێك لە جۆری (كڵاشینكۆف).

جەختیشی كردەوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە و ڕادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.

ژینگە

لە 24 كاتژمێری ڕابردوو، لە قەزای زاخۆ زۆرترین باران باریوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە و لەو ماوەیەدا بە بڕی جیاواز باران لە چەند شوێنێك بارووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژەی بەوەكردووە، لە سنوری قەزای زاخۆ لە سنوری پارێزگای دهۆك زۆرترین بڕی باران لەو ماوەیەدا باریوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بەنداوی زەلان پێنج ساڵە چارەنوسی بە نادیاری ماوەتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەنداوی زەلان زیاتر لە 13 ساڵە كاری نەخشەسازی بۆ كراوە و پێنج ساڵە ئاوبردویەتی و تائێستا كەس چارەنوسی نازانێت، بەڕێوەبەری ناحیەكەش دەڵێت”هەستدەكەم ناوچەكەی ئێمە بێكەسە و كەس دەنگمان ناگەیەنێتە شوێنی بەرپرس”.

سەباح مەعروف، بەڕێوەبەری ناحیەی زەلان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، شوێنی بەنداوەكە لە سنوری زەلان گواستراوەتەوە و بەشێوەیەك دەستكاری كراوە، كە سودێكی زۆری لێوەرناگیرێت، ئەگەر دروستیشبكرێت.

وتیشی”لە ماوەی ڕابردوودا حكومەتی هەرێم پارەی بۆ 12 بەنداوی تەواونەكراو دابین كرد بۆ ئەوەی تەواو بكرێن، بەڵام بەنداوی زەلانی تێدا نەبوو، واهەست دەكەم ناوچەكەی ئێمە بێكەس و كەس دەنگمان ناگەیەنێت بە شوێنی بەرپرس”.

بەنداوی زەلان لە ساڵی 2013 دا كاركردن تێیدا دەستی پێكرد و لە زستانی 2015 دا بەهۆی لافاوەوە ئاوبردی و تائێستا چارەنوسی دروستكردنی بەنداوەكە نادیارە.

بەڕێوەبەری ناحیەی زەلان ئاماژەی بەوەكرد، هیچ زانیارییەكیان لەسەر دەستپێكردنەوەی پڕۆژەكە نییە.

بەنداوی زەلان دەكەوێتەسەر چەمی قەڵاچوالان لەسنوری قەزای چوارتا لە ڕۆژهەڵاتی شاری سلێمانییەوە و لە حاڵەتی تەواوكردنییدا دەتوانێت نزیكەی 20 ملیۆن مەتری سێجا ئاو كۆبكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بڕی باران بارین لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا بڵاوكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە.

بەپێی ئامارێك لەو ماوەیەدا زۆرترین بڕی باران لە قەزای كفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان باریووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان