ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەمریكا لە لێدانی ئێران پەشیمان بووەتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی مەبەستی ئەوەیە خۆی لە شەڕ لەگەڵ ئیران دووربخاتەوە و بڕیاری ناردنی هێزی سەربازی زیاتریش بۆ نێو هەرێمی كەنداو بۆ پێشگیریكردن و بەرگری كردنە.

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی (فاكس نیوز) ڕایگەیاندووە، كرداری دیاریكراوی ئێمە دووربوونە لە شەڕ، دڵنیام سەرۆكی ئەمریكا هەنگاوەكانی دەگرێتە بەر ئەگەر ئەو جۆرە پێوانانەی خۆلادان لە شەڕ سەرنەگرێت و ڕێبەرایەتی ئێرانیش باش لە ئەوە تێدەگەن.

ڕاشیگەیاندووە، وەزیری بەرگری ڕایگەیاند، كە ئەمریكا بۆ مەبەستی پێشگیری و بەرگریكردن هێزی زیاتر لە هەرێمەكە دادەنێت، واشنتن ئەو هەنگاوانەی گرتۆتەبەر بۆ ئەوەیە پێش لە ئێران بگرێت.

گرژییەكانی نێوان واشنتن و تاران دوای ئەوە تەشەنەی سەند، كە هێرش كرایە سەر پاڵاوگەكانی نەوتی عەرەبستانی سعودیە، هەر زوو ئەمریكا و سعودیە تاوانەكەیان خستە سەر ئێران، بەو هۆیەوە ئەمریكا گەمارۆی زیاتری بە سەر ئێران دا سەپاندووە.

جیهان

فڕۆكەیەكی ئێرانی بە سەرنشینەكانیەوە ئاگری گرت

خەڵك- بەشی هەواڵ
فڕۆكەیەكی گواستنەوەی هاووڵاتیان لە گەشتێكی ناوخۆیی وڵاتەكەدا ئاگری گرت و بەهۆیەوە ناچاربوو بنیشێتەوە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی (rt)ی ڕوسی و (سۆمەریە نیوز)ی عیراقی، كە لە كەناڵێكی تەلەفزیۆنی ئێرانیەوە بڵاویانكردۆتەوە، فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگر لە كاتی فڕینی بە چەند خولەكێك ئاگری گرتووە و ناچار بووە دووبارە بنیشێتەوە.

ڕاشیانگەیاندووە، كە فڕۆكەكە لە گەشتێكی ناوخۆیی نێوان گرگان و تاران بووە و تا ئێستا زیانەكانی فڕۆكەكە نەزانراوە و هیچ ئامارێكیش دەربارەی قوربانیان نییە.

لای خۆشیەوە، ئاژانسی (سكای نیوز عەرەبیە) بە پشت بەستن بە هەواڵی ئاژانسی (مهر)ی نیمچە فەرمی ئێران ئاشكرای كردووە، كە ئەو فڕۆكەیە لە گەشتی نێوان تاران- ئەستەنبوڵ بووە و بەهۆی كێشەی هونەرییەوە ئاگری گرتووە.

دەشڵێت: “فڕۆكەكە ناچار بووە لە فڕۆكەخانەی مهر ئاباد بنیشێتەوە و هیچ زیانێكی گیانی لێ‌ نەكەوتۆتەوە

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ماوەی ڕابردوودا فڕۆكەیەكی ئێرانی بە مووشەكی ئاڕاستەكراو لە تاران كەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە 176 كەس گیانیان لەدەستدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تەندروستی چین دۆزینەوەی چارەسەری كۆرۆنای ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

پەیمانگای نیشتیمانی بۆ بەرهەنگاربوونەوەی نەخۆشییە ڤایرۆسییەكان لە چین ڕایگەیاند، چارەسەری پێویستیان بۆ نەخۆشی كۆرۆنا ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە نەخۆشانی ڤایرۆسەكە كردووە.

ئاژانسی هەواڵی”شینخوا”ی چین ئاماژەی بەوەكرد، چارەسەری پێویست دۆزراوەتەوە بۆ نەخۆشییەكە.

لەلایەكی دیكەوە وەزیری تەندروستی چین ئاماژەی بەوەكردووە، ڤایرۆسەكە هێزێكی زیاتری لە پێشوو هەیە و بە خێرای گەشەدەكات و بڵاودەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

زاناكان هۆشداری توند دەدەن لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا

خەڵك- بەشی هەواڵ

زانایان هۆشداری دەدەن لە بڵابوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆیە داوای ڕێوشوێنی پێویست لە چین و وڵاتانی دیكەیش دەكەن.

زانایانی ناوەندێكی زانستی لە لەندەن ئاماژەیان بەوەكردووە، ڤایرۆسەكە مەترسییدارە و لانیكەم لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە دەگوازرێتەوە.

پێشتر بەرپرسانی چین ئاماژەیان بەوەكردبوو، كە توانیویانە 60% كۆنترۆڵی ڤایرۆسەكە بكەن.

بەپێی دواین ئامارەكان 56 كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان