ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

حكومەتی هەرێم بڕیار لەسەر چاكسازی لە مووچە و خانەنشینی دەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سكرتێری پەڕلەمانی كوردستان دەڵێت: “هەفتەی داهاتوو پڕۆژەی چاكسازی لەلایەن حكومەتەوە بڕیاری لێ‌ دەدرێت” و پێی وایە پەڕلەمان هەموو ئامادەكارییەكی بۆ وەرگرتنی ئەو پڕۆژەیە لە ئەنجوومەنی وەزیران كردووە.

پڕۆژەی چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و خانەنشینی لە خولی پێشووی پەڕلەمانی كوردستان دوای دەنگدان لەسەری بەهۆی ناڕەزایی هاووڵاتیانەوە ڕەتكرایەوە و بڕیارە دوای دەستكاریكردنی لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دووبارە ڕەوانەی پەڕلەمان بكرێتەوە بۆ ئەوە دەنگی لەسەر بدرێت.

مونا قەهوەچی، سكرتێری پەڕلەمانی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاندووە، “هەر كاتێك پڕۆژەكە لە ئەنجوومەنی وەزیران ڕەوانەی پەڕلەمان كرا ئێمەش دەست دەكەین بە كاركردن تێیدا”.

وتیشی، “داوامان كردووە به ‌هەماهەنگی پەڕلەمان و حكومەت ئەو پڕۆژەیە ئامادە بكرێت، لەم هەفتەیەدا كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دەكرێت و لەوێ بڕیار لەسەر پڕۆژەكە دەدرێت”.

بۆ بەدواداچوونی زیاتر لەسەر ناوەڕۆكی پڕۆژەكە (خەڵك) پەیوەندی كرد بە د. ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمەوە، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكەی نەدایەوە.

ئابوری

ڕۆیتەرز: هەرێم ڕۆژانە 400 تا 500 بەرمیل نەوت هەناردە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕۆژانە 400 تا 500 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكات و تائێستاش ڕێككەوتنی یەكلاییكەرەوە لەگەڵ بەغدا نەكراوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە ئاژانسەكەی وتووە، تائێستا لەسەر وردەكاری ڕێككەوتنی هەرێم و بەغدا واژۆیان نەكردووە.

كۆتایی ساڵی ڕابردوو هەرێم و بەغدا لەسەر ناردنی نەوت و مووچەی فەرمانبەران ڕێككەوتن، بەڵام بەهۆی پەسەندنەكردنی پڕۆژەیاسای بودجەوە تائێستا یەكلای نەكراوەتەوە، پشكی هەرێمی كوردستان چەند دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزیری دارایی و ئابوری عیراق: كێشە بۆ مووچەی فەرمانبەران دروست نابێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

تائێستا پڕۆژەیاسای بودجەی 2020 پەسەندنەكراوە و ئەوەش نیگەرانی لای هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دروستكردووە، كە بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕابگرێت و وەزیری دارایی و ئابوری عیراقیش دەڵێت”ناردنی مووچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت”.

فواد حسێن بۆ ڕووداو وتویەتی” راستیدا جێگەی داخە، چونكە بودجە تەواوكرا، بۆ یەكەمجارە لە مێژووی عێراقدا نوێنەرانی هەرێم و بەغدا پێكەوە دانیشتن، بە وردیش باسی بودجە كراوە و گەیشتنە رێككەوتنێك. هەروەها وەزارەتی دارایی لە ماوەی شەش بۆ حەوت مانگ لە ئامادەكردنی بودجە لە دانیشتندابوو لەگەڵ هەموو وەزارەتەكانی عێراق و پارێزگاكانی عێراق. بۆیە بودجەیەك بوو لەلایەن هەموو لایەكەوە دانرابوو، بودجەكەش لە مانگی تەواو ببوو، بەڵام ئەم كێشەیە هاتە پێشەوە. ئینجا كێشەیەكی یاساییە چونكە لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا هاتووە حكومەتی كاربەڕێكەر ناتوانێت یاسا پێشكەش بە پەرلەمان بكات، بەو پێیەی بودجەش پرۆژەیاسایە، بۆیە ئەمە بووەتە كێشە”.

هەر لە قسەكانیدا ناوبراو وتویەتی” هیوادارم ئەگەر حكومەتێكی تازە دروستببێت بە زووترین كات بتوانین بودجەكە بنێرین بۆ پەرلەمان، ئێستاش وا تێگەیشتووم لەنێو هەندێك لە كوتلەكانی پەرلەمان گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەكرێت ئەوان داوا لە حكومەت بكەن بودجەكە بنێرێت. بەهەرحاڵ ئەگەر بودجەكە نەچوو، مانای ئەوەی دەگەڕێینەوە بۆ ساڵی 2019 لەسەر بنەمای بودجەی ساڵی 2019 رەفتاری دارایی دەكرێت، بەپێی بودجەی ساڵی 2019ـەش بێت هیچ كێشەیەك بۆ كوردستان دروست نابێت.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی ساڵی ڕابردوو دێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ بڕیارە مووچەی مانگی كانوونی دووەم”مانگی 1″ی ساڵی 2019 دابەش بكرێت.

بەپێی خشتەیەك كە لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ تەنها مووچەی خانەنشینكراوانی مەدەنی دابەش دەكرێت.

خانەنشینكراوەكان مووچەی یەك ساڵی تەواویان لای حكومەتی هەرێمی كوردستانە، بەپێچەوانەی عیراقەوە كە خانەنشینكراوەكان هەموو مانگێك لەكاتی خۆیدا مووچە وەردەگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان