ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئەوانەی سووكایەتی بەئاینی ئیسلام بكەن دەدرێنە دادگا

خەڵك-ئارام سەردار

لەسەر سكاڵایەكی بزووتنەوەی ئیسلامی لەبارەی ئەو كەسانەی سووكایەتی بەئاینی ئیسلام و پیرۆزیەكانی دەكەن، داواكاری گشتی ڕێكاری یاسایی دەگرێتەبەر.

عەبدوڵڵا وەرتی، وتەبێژی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ماوەیەك بەر لەئێستا سكاڵامان تۆماركرد لەدژی ئەو كەسانەی سوكایەتیان بەدینی ئیسلام كردۆتە پیشە و هەستی موسڵمانان بریندار دەكەن، سكاڵاكەشمان لەڕێگای داواكاری گشتیەوە بوو.

دەشڵێت: “داواكاری گشتی هەردوو لقی هەولێر و سلێمانی ڕاسپاردوون بۆ گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی و بەڵگ ەو دیكۆمێنتیشمان پێشكەشكردوون لەسەر ئەو كەسانە، بەتایبەت ئەوانەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ئەو كارانە دەكەن”.

بەوتەی عەبدوڵڵا وەرتی، “بەداخەوە بەشێكی هۆكاری بەردەوام بوونی ئەو كەسانەی سووكایەتی بە ئایینی ئیسلام دەكەن دەگەڕێتەوە بۆ بێ هەڵوێستی هەندێ لایەنی سیاسی، چونكە بێ دەنگ بوونیان بەمانای ڕازی بوون دێت”.

ڕاشیگەیاند، ئەو كەسانە سوكایەتی زۆر گەورە بەخوا و پێغەمبەر و ئایینی ئیسلام دەكەن، ئێمە دەمانەوێ ڕێگە بگرین لەو كەسانە و داواش لە حكومەت و پەڕلەمان دەكەین هێڵی سور دابنێن بۆ ئەو جۆرە كەسانە، چونكە دەڕبڕینی ڕای جیاواز، زۆر دوورە لە سوكایەتی كردن و بەردەوام بوونیان، پرسی بەیەكەوەژیانی نەتەوە و ئایینی جیاواز مەترسی گەورەی لەسەر دروست دەبێ و پێمان باشە داواكاری گشتی ڕێكاری یاسایی بگرێتەبەر.

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی

Posted by Xelk Media Network on Sunday, September 22, 2019

کوردستان

تووشبوویەكی دیكەی كۆرۆنا لە گەرمیان گیانی لە دەست دا

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ شەممە، تووشبوویەكی پەتای كۆرۆنا لە گەرمیان گیانی لە دەست دا.

ئەو هاووڵاتییە ئەفسەر بوو لە پۆلیسی نەوت و گازی گەرمیان و تەمەنی 40 ساڵە.

لە ماوەی 12 كاتژمێری ڕابردوودا ئەمە سێیەم حاڵەتی مردنی تووشبووانی كۆرۆنایە كە لە گەرمیان تۆمار كرابێت.

شەویش ڕابردووش دوو تووشبوو كە تەمەنیان 40 و 50 ساڵ بوو، لە گەرمیان گیانیان لە دەست دا.

ئەمڕۆش قایمقامیەتی شارۆچكەی سەیدسادق گیانلەدەستدانی تووشبوویەكی كۆرۆنای ڕاگەیاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ژووری ئۆپەراسیۆنی گەرمیان شەش بڕیاری دەركرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئیدارەی گەرمیان بڕیاری دا لە سبەینێوە بە لەبەرچاوگرتنی ڕێكارە تەندروستییەكان، دەوامی فەرمانگە و دامودەزگا حكومییەكان دەستپێبكاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان كۆبووەوە و ئەم شەش بڕیاری دەربارەی ڕێخستنەوەی دەوام و كردنەوەی بازاڕەكان لە دۆخی كۆرۆنادا دەركرد :

1-ده‌وامی فه‌رمانگه‌ و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ سبه‌ینێ (12/7/2020) وه‌ به‌ له‌به‌رچاوگرتنی خۆپارێزی و شێوازی ته‌ناوبی ده‌وام به‌ڕێژه‌ی 30% ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێده‌كات و هه‌فتانه‌ له‌ رۆژی یه‌كشه‌مه‌ تا چوارشه‌ممه‌ ده‌وام ده‌كرێت، هه‌ر هاوڵاتیه‌كیش كه‌ سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كان ده‌كات رێكاری خۆپارێزی نه‌گرێته‌به‌ر مامه‌ڵه‌كه‌ی راییناكرێت.

2-كردنه‌وه‌ی بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كان و ماركێت و كافتریا و چێشتخانه‌ و چایخانه‌ و هۆڵه‌كانی له‌شجوانی و مه‌له‌وانگه‌ و سه‌رجه‌م شوێنی كاره‌كان، به‌ گرتنه‌به‌ری رێكاری توندی خۆپارێزی، هه‌ر شوێنێكیش خۆپارێزی نه‌كات داده‌خرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی و قایمقامیه‌ته‌كان چاودێری ورد ده‌كه‌ن.

3-مزگه‌وت و شوێنه‌ ئاینییه‌كان و پرسه‌ و هۆڵ و جێگای بۆنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ داخراوه‌یی ده‌مێننه‌وه‌.

4-هاتوچۆی هاوڵاتیان و گه‌شتیاران له‌ نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و پارێزگاكانی عێراق و مه‌رزی په‌روێزخان، به‌ داخراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه‌.

5-ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو ده‌درێت به‌ قایمقامه‌كان به‌ له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی سنوری یه‌كه‌ی ئیدارییان بڕیاری زیاتر ده‌ربكه‌ن.

6-ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان داوا له‌ هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی سنوره‌كه‌ ده‌كات بارودۆخی مه‌ترسیداری گه‌رمیان له‌به‌رچاوبگرن و خۆپارێزی بكه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو پاراستنی ته‌ندروستی خۆیان و هاوڵاتیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەولێر؛ دۆخی تەندروستی 15 تووشبووی كۆرۆنا ناجێگیرە

خەڵك – بەشی هەواڵ
دۆخی تەندروستی 15 تووشبووی كۆرۆنا لە هەولێر ناجێگیرە.

د. دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند 15 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەندروستیان ناجێگیرە و لەژێر چاودێری چڕی پزشیکدان.

ڕوونیشیكردەوە كە لە نەخۆشخانەکانی هەولێر 643 تووشبووی کۆرۆنا خەوێندراون.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو كە پێیانوایە ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا زۆر لەوە زیاتر بێت كە تۆماركراون، چونكە بەشێکی زۆری ئەو هاووڵاتییانەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون ناچن بۆ پشكنین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان