ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

جه‌یش و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى بوونه‌ پاڵه‌وانى عێراق

سلێمانى –هه‌رێز جه‌مال

ركابه‌رییه‌كانى پاڵه‌وانێتى گۆره‌پان و مه‌یدانى عێراق له‌ شارى سلێمانى كۆتایهات و یانه‌كانى جه‌یش له‌ ئاستى پیاوان بۆ پێشكه‌وتووان و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانیش له‌ سه‌ر ئاستى كچان بوونه‌ پاڵه‌وان .

له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ كه‌ گه‌ڕى سێیه‌م و كۆتایى بوو، ماوه‌ى سێ رۆژ له‌ شارى سلێمانى به‌رده‌وانم له‌كۆتا رۆژى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ یانه‌ى جه‌یش له‌ ئاستى كوڕان به‌ كۆكردنه‌وه‌ى 283 خاڵ لبوونه‌ پاڵه‌وان و شورته‌ش به‌ كۆكردنه‌وه‌ى 213 خاڵ پله‌ى دووه‌م و موسته‌قبه‌لیش به‌ پله‌ى سێیه‌م به‌ 102 خاڵ هاتن .

له‌سه‌ر ئاستى لاوانیش یانه‌ى حله‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ى 228 خاڵ بوونه‌ پاڵه‌وان و له‌ پله‌ى دووه‌میش جنسیه‌ به‌ 76 خاڵ و سوق شیوخیش پله‌ى سێیه‌میان به‌ كۆكردنه‌وه‌ى 74 خاڵ به‌ده‌ستهێنا .

له‌ تازه‌پێگه‌یشتوانیش به‌ كۆكردنه‌وه‌ى 171 خاڵ راكه‌رانى حله‌ بوونه‌ یه‌كه‌م و نه‌ینه‌وا به‌ 139 خاڵ بوونه‌ دووه‌م و عه‌فكیش به‌ 82 خاڵ بوونه‌ سێیه‌م .

پێشمه‌رگه‌ى كچان باڵاده‌ستى كچان بوون

بۆ وه‌رزێكى تر له‌سه‌ر یه‌ك كچانى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له‌سه‌ر ئاستى تیپ له‌ پێشكه‌وتوان پله‌ى یه‌كه‌م و جامى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌یان به‌رز كرده‌وه‌ كاتێك توانیان 138 خاڵ كۆبكه‌نه‌وه‌و پاش ئه‌وانیش له‌ پله‌ى دووه‌م یانه‌ى سه‌لام به‌ 103 خاڵ هاتن و كازمیه‌ش به‌ 34 خاڵ بووه‌م سێیه‌م .

له‌سه‌ر ئاستى لاوانیش یانه‌ى ئیتسالات به‌ 205 خاڵ پله‌ى دووه‌م و جنسیه‌ به‌ 172 دووه‌م و گازى باكووریش به‌ 29 خاڵ بوونه‌ سێیه‌مى عێراق .

جارێكى تریش له‌سه‌ر ئاستى تازه‌پێگه‌یشتوان كچه‌ راكه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى به‌ 165 خاڵ جامى یه‌كه‌میان به‌رز كرده‌وه‌و ناوه‌ندى ته‌خه‌سوسیش به‌ 117 خاڵ بوونه‌ دووه‌م و به‌ 83 خاڵیش فه‌تات نه‌ینه‌وا بوونه‌ سێیه‌م .

ناوخۆیی

یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بڕیار و راسپارده‌ى نوێی ده‌ركرد

یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 7/12/2019 به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ى خواره‌وه‌ى ده‌ركرد:

1- له‌ سه‌رجه‌م خوله‌كانى كوردستان، ته‌نیا راهێنه‌ر و یاریده‌ده‌رانى راهێنه‌ر بۆیان هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌ى هونه‌رى رێنمایی بده‌ن به‌ یاریزانه‌كانیان.

2- پێكهێنانى لێژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوى لێژنه‌ى ناوبژیوانان و ناوبژیوانێك له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانى ناوبژیوانانى كوردستان، كه‌ له‌ رۆژى 2/12/2019 ئه‌نجامدرا، لێژنه‌كه‌ پێك دێت له‌م به‌ڕێزانه‌ى خواره‌وه‌:

• هادى كه‌ریم ـ سه‌رۆك
• كرێكار زرار ـ ئه‌ندام
• سیروان نه‌جمه‌ددین ـ ئه‌ندام

3- داوا له‌ سه‌رجه‌م سه‌رپه‌رشتیاران و هه‌ڵسه‌نگێنه‌رانى ناوبژیوانانى كوردستان ده‌كه‌ین، رۆژى شه‌ممه‌ 14/12/2019 له‌ كاتژمێر 11:00 ـى به‌یانى له‌ باره‌گه‌ى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بن، بۆ كارى پێویست، هه‌ر كه‌سێك ئاماده‌ نه‌بێت خۆى به‌رپرسیار ده‌بێت.

4- بڕیاردرا به‌ لادانى به‌ڕێز (له‌بیب حه‌بیب) له‌ لێژنه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندن و چاودێرى ناوبژیوانانى كوردستان، له‌ شوێنى ئه‌و به‌ڕێز (نه‌وزاد ساڵح) ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.

5- له‌ یارى نێوان هه‌ندرێن و هه‌ولێر له‌ گه‌ڕى شه‌شه‌مى خولى نایابى كوردستان، به‌ هۆى هه‌ڵه‌ى ناوبژیوانى ناوه‌ڕاستى یارییه‌كه‌ (محه‌مه‌د نه‌جاح) به‌ هه‌ژمارنه‌كردنى گۆڵێكى دروست بۆ یانه‌ى هه‌ندرێن، له‌سه‌ر راسپارده‌ى لێژنه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندن و چاودێرى ناوبژیوانانى كوردستان، بڕیاردرا به‌ راگرتنى ناوبراو بۆ دوو هه‌فته‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردنى یارى.

6- راگرتنى هه‌ڵسه‌نگێنه‌رى ناوبژیوانان (ئه‌رسه‌لان قادر) بۆ دوو هه‌فته‌، ئه‌مه‌یش به‌ هۆى كه‌مته‌رخه‌مى و هه‌ڵه‌ له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنى ناوبژیوانى ناوه‌ڕاستى یارى نێوان هه‌ندرێن و هه‌ولێر له‌ گه‌ڕى شه‌شه‌مى خولى نایابى كوردستان.

7- ئاگادارى كۆتایی بۆ یانه‌ى سۆران به‌ كۆنترۆڵكردنى یاریگه‌ و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان به‌ شێوه‌یه‌كى توند و تۆڵ، له‌ یارییه‌كانى داهاتوو هه‌ر كێشه‌ و گرفتێك له‌ یاریگه‌كه‌یان رووبدات تووشى سزاى توند ده‌بن.

8- تایبه‌ت به‌ خولى نایابى لاوانى كوردستان بڕیاردرا به‌:

أ‌- زیادكردنى سێ یاریزان له‌ لیستى ناوى یاریزانان (كشوفات)، كه‌واته‌ ژماره‌ى یاریزانان ده‌بێته‌ (28) یاریزان.

ب‌- مه‌رجه‌ یاریزانه‌كان خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان بن.

9- له‌ یارى نێوان سه‌یدسادق و رزگارى له‌ خولى پله‌یه‌كى كوردستان بڕیاردرا به‌:

• غه‌رامه‌كردنى یانه‌ى سه‌یدسادق به‌ بڕى (300000) سێسه‌د هه‌زار دینار، به‌ هۆى به‌كارهێنانى یاری ئاگرین و بڵندگۆ.

• پێویسته‌ پێش یارى داهاتوویان بڕى غه‌رامه‌كه‌ راده‌ستى ژمێریارى یه‌كێتییه‌كه‌مان بكرێت و، له‌ كاتى دووباره‌ بوونه‌وه‌ى سزاكان توندتر ده‌بێت.

• راگرتنى سه‌رپه‌رشتیارى یارییه‌كه‌ (ئه‌حمه‌د قاسم) بۆ دوو هه‌فته‌، به‌ هۆى رێگه‌دان به‌ به‌كارهێنانى بڵندگۆ و رانه‌گرتنى یارییه‌كه‌ و كه‌مته‌رخه‌مى.

10- بۆ له‌مه‌ودوا یارییه‌كانى سه‌رجه‌م خول و چالاكییه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان، له‌ كاتژمێر 2:00 ـى ئێواره‌ به‌رێوه‌ ده‌چێت.

11- ئاگادارى یانه‌ى زێره‌ڤانى ده‌كه‌ینه‌وه‌، پێویسته‌ له‌ كاتى باران بارین و كه‌ش و هه‌واى ناله‌بار یاریگه‌یه‌كى چیمه‌نى ده‌ستكرد ئاماده‌ بكه‌ن و، به‌ نووسراوى فه‌رمیش ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌.

12- غه‌رامه‌كردنى یانه‌ى ئاڵتون كۆپرى به‌ بڕى 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار، به‌ هۆى كه‌مته‌رخه‌مى له‌ ئاماده‌كردنى یاریگه‌.

13- له‌ یارى نیوان ده‌ربه‌ندیخان و هه‌ندرێن له‌ گه‌ڕى حه‌وته‌مى خولى نایابى كوردستان، بڕیاردرا به‌:

• به‌ هۆى به‌كارهێنانى وته‌ى نه‌شیاو و جنێودان به‌ ده‌سته‌ى ناوبژیوانى یارییه‌كه‌ له‌ لایه‌ن یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان (سیروان عه‌بدولره‌حمان) بڕیاردرا به‌ غه‌رامه‌كردنى ناوبراو به‌ بڕى 250000 دوو سه‌د په‌نجا هه‌زار دینار، پێویسته‌ پێش یارى داهاتوویان بڕى غه‌رامه‌كه‌ راده‌ستى ژمێریارى یه‌كێتییه‌كه‌مان بكرێت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ناوبراو بۆى نییه‌ له‌ نێو یاریگه‌ ئاماده‌بێت.

• سوپاس و پێزانین بۆ هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان سه‌رۆكى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان (جه‌مال عه‌لى) و سه‌رپه‌رشتیارى تیپى پێشكه‌وتووانى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان (عادل محه‌مه‌د)، به‌ هۆى هه‌ڵوێستى جوان و جوامێرانه‌یان له‌ سه‌رپه‌رشتى كردنى یاریگه‌ و جه‌ماوه‌ر و یاریزانه‌كانیان.

14- ئاگادارى كۆتایی بۆ راهێنه‌رى یانه‌ى هه‌ندرێن (دڵشاد مه‌عرووف) به‌ رێزگرتن له‌ ده‌سته‌ى ناوبژیوانان و سه‌رپه‌رشتیارى یارى و پابه‌ندبوون به‌ رێنماییه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ تووشى سزاى توند ده‌بێت.

15- له‌ یارى نێوان نه‌ورۆز و برایه‌تى له‌ گه‌ڕى حه‌وته‌مى خولى نایابى كوردستان، به‌ هۆى رووداوه‌كانى یارییه‌كه‌ بڕیاردرا به‌:

أ‌- راگرتنى راهێنه‌رى گۆڵپاریزانى یانه‌ى برایه‌تى (مه‌غدید خدر) بۆ دوو یارى، كه‌ نابێت له‌ نێو یاریگه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى ئاماده‌ بێت، هه‌روه‌ها غه‌رامه‌كردنى ناوبراو به‌ بڕى 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار، ئه‌مه‌یش به‌ هۆى جنێودان به‌ ده‌سته‌ى ناوبژیوانانى یارییه‌كه‌.

ب‌- غه‌رامه‌كردنى سه‌رپه‌رشتیارى تیپى پێشكه‌وتووانى یانه‌ى برایه‌تى (حه‌سه‌ن سه‌لیم)، به‌ بڕى 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار، ئه‌مه‌یش به‌ هۆى جنێودان و ده‌رچوون له‌ گیانى وه‌رزشى.

ت‌- غه‌رامه‌كردنى ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌ى برایه‌تى (رامان ره‌شید) به‌ بڕى 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار، ئه‌مه‌یش به‌ هۆى ده‌رچوون له‌ گیانى وه‌رزشى به‌رامبه‌ر به‌ ده‌سته‌ى ناوبژیوانانى یارییه‌كه‌ له‌ دواى كۆتایی هاتنى یارییه‌كه‌.

پ‌- ئاگادارى كۆتایی بۆ هه‌رسێ ناوبراو، به‌ دووباره‌ نه‌كردنه‌وه‌ى ئه‌م جۆره‌ ره‌فتارانه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ تووشى سزاى توندتر ده‌بن.

ج‌- پێویسته‌ بڕى غه‌رامه‌كانى هه‌رسێ ناوبراو راده‌ستى ژمێریارى یه‌كێتییه‌كه‌مان بكرێت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ناتوانن له‌ یارییه‌كانى یانه‌كه‌یان له‌ نێو یاریگه‌ ئاماده‌بن.

16- یارییه‌كانى گه‌ڕى سێیه‌مى خولى پله‌یه‌كى كوردستان، له‌ رۆژى چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتى 11/12/2019 به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

عیراق و قەتەر گەیشتنە نیوەی کۆتایی کەنداوی ٢٤ و ئیمارات و یەمەن ماڵئاواییان کرد

خەڵک سپۆرت

ئەمشەو ڕووبەروبونەوەکانی گەڕی سێیەم لەقۆناغی کۆمەڵەکانی جامی کەنداوی ٢٤ ئەنجامدران و هەڵبژاردەکانی عیراق و قەتەر و. …. خۆیان گەیاندە قۆناغی نیوەی کۆتایی.

لەڕووبەڕوبونەوەی یەکەمدا هەڵبژاردەی عیراق ڕووبەڕوی هەڵبژاردەی یەمەن بووەوە، لە خولەکی نۆوە مستەفا محەمەد جەبر یاریزانی لاوی عیراقی بەکارتی سور کرایە دەرەوە، بەڵام ئەستێرەکانی سریچکۆ کاتانیچ توانیان پارێزگاری لە گۆڵەکەیان بکەن و یەکسانبوونیان بەبێ گۆڵ تۆمار کرد.

هەڵبژاردەی عیراق لە ڕووبەروبونەوەی ئیمارات و قەتەر بردنەوەی بەدەستهێنابوو، بۆیە ئەنجامی یارییەکەی یەکەم هیچ گۆڕانکاریەکی دروست نەکرد و لەپێگەی یەکەمی گروپەکەدا مانەوە.

لەڕووبەروبونەوەیەکی تردا هەڵبژاردەی قەتەر بەرامبەر ئیمارات سەرکەوتنێکی گەورە و یەکلاکەرەوەی بەدەستهێنا.

لە خولەکی (٢٠) پاشان (٢٨) ئەکرەم عەفیف دوو گۆڵ بۆ وڵاتی ڕێکخەری پاڵەوانێتیەکە “قەتەر” تۆمار کرد، لە خولەکی (٣٣) عەلی ئەحمەد مەبخوتی گۆڵکاری جامەکە گۆڵی یەکەمی بۆ ئیمارات تۆمارکرد و تایمی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتایی هات (٢ – ١).

لە تایمی گۆڕانکاری گەورە ڕووی نەدا و دیسانەوە قەتەریەکان بەهێزەوە گەڕانەوە و لە خولەکی (٥٣) بە تۆمار کردنی گۆڵی سێیەم لەلایەن حەسەن خالد هەیدوسەوە پێشەنگیان گرتەوە (٣ – ١).

هەڵبژاردەی ئیمارات هەوڵی بێوچانیاندا لەدوای گۆڵی سێیەمی قەتەر ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە و لە خولەکی (٧٧) گۆڵی دووەمیان تۆمار کرد (٣ – ٢)، بەڵام دیسانەوە قەتەریان لەدوای ئەو گۆڵە کاردانەوەیان هەبوو و بوعەلام یوسفی ئەستێرەی هەڵبژاردەی قەتەر لە خولەکی ٩٥ گۆڵی چوارەمی تۆمار کرد و بەو ئەنجامەش یارییەکە کۆتایی هات (٤ – ٢).

ئەنجامی یارییەکان لەکۆمەلەی یەکەم، هەڵبژاردەی عیراقیان بە پلەی یەکەم و قەتەر بە پلەی دووەم گەیاندە قۆناغی نیوەی کۆتایی و هەڵبژاردەکانی ئیمارات و یەمەن ماڵئاواییان کرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بڕیار و راسپارده‌ی نوێی ده‌ركرد

یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 30/11/2019 به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:

1- به‌ پێی رێنمایی یه‌كێتییه‌كه‌مان، ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كان به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك بۆیان نییه‌ له‌ كاتی یارییدا كاری مه‌شق و راهێنان به‌ تیپه‌كانیان بكه‌ن و به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌.

2- په‌سندكردنی بڕیاری لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و چاودێری ناوبژیوانانی كوردستان، به‌ راگرتنی ناوبژیوانی ناوه‌ڕاست (دڵشێر عومه‌ر) بۆ دوو هه‌فته‌ له‌ به‌رێوه‌بردنی یاری، ئه‌مه‌یش له‌به‌ر هه‌ڵه‌ی زه‌قی ناوبراو له‌ یاری نێوان ده‌ربه‌ندیخان و زاخۆ له‌ گه‌ڕی پێنجه‌می خولی نایابی كوردستان.

3- ئاگاداری سه‌رجه‌م یاریزانانی فوتساڵی كچانی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌، پێویسته‌ پابه‌ندی ئه‌م رێنماییانه‌ی خواره‌وه‌ بن و وه‌ك خۆی جێبه‌جێی بكه‌ن:

أ‌- یاریزانانی فوتساڵی كچانی كوردستان، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك بۆیان نییه‌ یاری له‌ یاریگه‌ی كراوه‌ (11 یاریزانی) بكه‌ن.

ب‌- یاریزانانی فوتساڵی كچانی كوردستان، بۆیان نییه‌ به‌بێ ره‌زامه‌ندی و ئاگاداری یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان په‌یوه‌ندی به‌ هه‌ڵبژارده‌كان بكه‌ن.

4- رۆژی سێشه‌ممه‌ 10/12/2019 تاقیكردنه‌وه‌ی تیۆری و جه‌سته‌یی ناوبژیوانانی فوتساڵی كوردستان له‌ هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت.

5- ئاگاداری یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، پێویسته‌ له‌ یارییه‌كانی داهاتووی یانه‌كه‌یان، ژووری شایسته‌ و كۆنترۆڵكراو بۆ تیپی میوان و ده‌سته‌ی ناوبژیوانان و سه‌رپه‌رشتیاری یاری ئاماده‌ بكه‌ن.

6- نووسراوی یانه‌ی ئاڵتون كۆپری به‌ ژماره‌ 79 له‌ 30/11/2019 په‌سندكرا، كه‌ داوایان كردبوو یارییه‌كانیان له‌ خولی پله‌یه‌كی كوردستان، له‌ یاریگه‌ی (نه‌وت) له‌ شاری كه‌ركووك ئه‌نجام بده‌ن.

7- یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می خولی پله‌یه‌كی كوردستان، له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ 3/12/2019 ئه‌نجام ده‌درێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان