ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

لاریجانی: دەكرێت سەددام ببێتە وانەیەك بۆ ئەوانەی دژایەتی ئێران دەكەن

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی پەڕلەمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئاسایشی ناوچەكە تەنیا لەسەر دەستی وڵاتانی ناوچەكە دابین دەكرێت و هێزە چەكدارەكانی ئێرانیش دەرفەتی پیلانگێڕی بە وڵاتانی بێگانە نادەن.

ماڵپەڕی (العالم) بڵاویكردەوە، عەلی لاریجانی،سەرۆكی پەڕلەمانی ئێران لە ڕێوڕەسمی ساڵیادیشەڕی هەشت ساڵی ئێران و عیراق لە پارێزگای هوركوزگان لە وتارێكدا ڕایگەیاند، شەڕی ئەوكاتەی سەددام حسێن لە دژی ئێران هەڵگری چەندین پەیامە، ئێستاش دەتوانێت وانەیەكی گرنگ بێت بۆ ئەو وڵاتانەی هاوكاری دوژمنانی ئێران دەكەن.

وتیشی، “سەددام بەشێوەیەك بیریدەكردەوە، كە بە پاڵپشتی وڵاتانی دیكە دەتوانێت شكست بە ئێران بهێنێت، بەڵام چارەنووسی بینرا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پاش سەركەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ئەمریكا كە بەرژەوەندییەكانی بۆ دابین نەدەكرا، سەددامی وەك ئامرازی دوژمنایەتی لەگەڵ ئێران بەكارهێنا و ئەویش، كە خەونی بە زاڵبوون بەسەر ناوچەكەوە دەبینی بووە گوێڕایەڵی ئەمریكاییەكان و كاتێكیش ئیشیان پێی نەما، چەكی كیمیاوییان كردە بیانووی هێرشی دژ بەو ڕژێمە.

ئاشكراشیكرد، هێزە چەكدارەكانمان لە ئێستادا لە هەر كاتێكی دیكە بەهێزترن و بەهێزی خۆیان شكستیان بە پیلانی تیرۆریزم و داعش هێنا و یەكێك لە وڵاتانەی ناوچەكەش، كە لە شەڕی 8 ساڵەدا 40 ملیار دۆلاری وەك هاوكاری بە سەددام دا، ئێستا درێژە بەو سیاسەتە دوژمنكارانەی لە دژی ئێران دەدات، بەڵام دەبێت بزانێت بە وردی چاودێری هەڵسوكەوتەكانی دەكەین.

جیهان

ئێران رێوشوێن بۆ رێگری لە كۆرۆنا دەگرێتەبەر

خەڵك –بەشی هەواڵ

كۆماری ئیسلامی ئێران رێوشوێنی توند لە دەروازەكان دەگرێتەبەر بۆ رێگری لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا.

بەپێی ئاژانسی مێهری ئێرانی لە دەروازەكانی ئێرانەوە رێوشوێنی توند گیراوەتەبەر لە دانانی تیمی تایبەتی پشكنین و چاودێری گەشتیاران بۆ رێگری لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا.

نەخۆشی كۆرۆنا لە چین بڵاوبووەتەوە، لەوێ زیاتر لە 40 كەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و هەزارانی دیكەش تووش بوون.

هاوكات نەخۆشییەكە گەیشتووەتە ئەمریكا و فەرەنسا و ئوسترالیا و وڵاتانی دیكەی ئاسیای وەك ژاپۆن و كۆریای باشور و مالیزیا و چەند وڵاتێكی دیكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، ئەمریكا بەشێك لە كارمەندانی لە چین كشاندەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، بەهۆی ترسی توشبوون بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، كارمەندانی كۆنسوڵخانەی وڵاتەكەیان لە شاری ووهانی چین كشاندووەتەوە بۆ ئەمریكا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو كارمەندانە توشی ڤایرۆسەكە نەبوون، بەڵام بۆ پاراستنی گیانی ئەوان كارمەندەكانیان كشاندووەتەوە.

ماوەی چەند هەفتەیەكە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چین بڵاوبووەتەوە و تائێستا هەزاران كەس گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ترەمپ وەڵامی وەزیری دەرەوەی ئێرانی دایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆكی ئەمریكا ڕەتیكردەوە، سزاكان لەسەر ئێران هەڵبگرێت بەرامبەر بە ڕێككەوتن.

پێشتر وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو، كە وڵاتەكەی ئامادەیە لەگەڵ ئەمریكا گفتووگۆ بكات بۆ ڕێككەوتن، ئەگەر سزاكانیان لەسەر هەڵبگرێت، بەڵام ئەمریكا ڕەتیكردەوە.

لە تازەترین تویتدا كە ئەمڕۆ یەك شەممە بڵاوی كردووەتەوە، ترەمپ وتویەتی”سزاكان هەڵناگیرێن، بەرامبەر بە ڕێككەوتن”.

لەسەرەتای ئەم مانگەوە بەهۆی كوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی هێزەكانی قودسەوە، پەیوەندییەكانی ئێران و ئەمریكا چووەتە قۆناغێكی مەترسییدارەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان